ئاگربڕ/agirbiř: نفا:[ ئاگر+ بڕ( بڕین)]

1 – کاری کوژاندنه‌وه‌ و به‌رگر له ‌ته‌شه‌نه‌کردنی ئاگرێ که‌ به‌ر ده‌بێته‌ خه‌رمان و ڕه‌ز  و ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ به‌رهه‌ڵست کردن له ‌ته‌شه‌نه‌ کردنی ئاگر.

{ تێبـ: له‌ کوردستان باوه‌ که ‌ئاگرکه‌وته‌وه‌، خه‌لکی ئاوایی کۆده‌بنه‌وه ‌و پۆپی دارته‌رده‌بڕن و له‌ چوارده‌وری ئاگره‌که‌وه‌ به‌رده‌بنه‌ شووڵ لێدانی و ئه‌و شوێنانه‌ی ئاگریان تێبه‌ربووه‌ له‌وانه‌ی هێشتا نه‌یان گه‌یوه‌تێ داده‌بڕن، به‌ ئه‌م جۆره‌ پێش به‌ ته‌شه‌نه‌کردنی ده‌گرن و نایه‌ڵن ده‌وروبه‌ری خۆی بسووتێنێت، له‌ ئه‌و جێگایه‌ش که‌ داروباری نه‌بێت، به‌ده‌وری ئاگره‌که‌دا وه‌کوو جۆگه‌ زه‌وی هه‌ڵده‌ که‌نن}.

2 – ڕاگرتنی شه‌ر له‌ نێوان دوو هێزه‌که‌ پێکه‌وه‌ به‌شه‌ردێن.

3 – به‌رگرتنی ته‌شه‌نه‌ی هه‌راو و ده‌مه‌قاله‌ی نێوان دوو یاخود چه‌ند که‌سێک.

ئاگربڕکردن/agir biř kirdin: کتپ: کووژاندنه‌وه‌ی ئاگرێکی ده‌که‌وێته‌وه‌ به‌وه ‌و شێوه‌یه‌ی له‌( ئاگربڕ)دا باس کرا.

ئاگربڕی⁄ agirbiřî: نچ: دیواری ئاگربڕی واتا ئه‌و  دیواره‌ی ئاگر نایسووتێنێت.

ئاگربڕین/biřîn: کتپ:[ ئاگر+ بڕین]   

.

.

.