بڕین/biřîn: كتن:[ هیك : بهریی. ئاڤێستا : rab: بەر . پهـ : بریین _ برییتەن] بڕیەی _ بڕیای( هـ)، برنایش( زا)، بڕهین( كباك).

1 – لەتكردن، بچڕان : كەرتكردنی شتێك بە شتێكی تیژ.[ ئینگـ : to cut ]

2 – هەڵپاچین، هەڵبڕیین، هەڵاواردن، جوێكردنەوە، دابڕدان.

:: با ئارام دانیشێت دەنا سمێڵی دەبڕم.

3 – برینداركردنی جێگایەكی لەش بە چەقۆ و كێرد.

:: ئەو شووشەیە فڕێدە، دەستت دەبڕێت.

4 – ڕۆیشتن بەڕێگاوە.

:: ئەو ڕێگا دوور و درێژەمان بڕی و هیچمان بەهیچ نەكرد.

5 – تێكەڵكردنی پەڕەی قومار.

:: فەرموون كێ دەیبڕێت با بیبڕێت پاشان نەڵێن فێڵت كردووە.

6 – توانای لەت لەت كردنی هەبێت.

:: كورە ئەو چەقۆیە زۆر كوڵە هیچ نابڕێت.

7 – توانای سەركەوتن و زاڵ بوونی شتێك بەسەر شتێكی تردا.

:: جا قسەی من قسەی تۆ نابڕێت.

8 – كڵاو لەسەركەسێك نان، فێڵ لە كەسێك كردن، گران پێفرۆستن.

:: حاجی هەر‌ بەناو حاجییە چوومە دوكانەكەی دەستی لێرەڕا بڕیم.

.

1 – بڕین، هەڵدڕین، قرتاندن، بریتندارکردن.

2 – هەست ئازاردان.

3 – پچراندن، لێکردنەوە، بڕینەوە.

4 – لەتکردن( گۆشت)، کوت کردن.

5 – بڕینەوە، داپاجێن، خستن.

6 – چیمەن بڕینەوە

7 – دوورینەوەی دانەوێڵە.

8 – ڕێگە بڕین.

.

لەتکری، کەر، هەنجادی، رەخنە، دابڕین، بەش، چپلاندی، جو، پەلپەلکری، کیزیکری، پچکری، پچاندی، بەهر، رێ کورت، دکت، ئاخفتن یان ستران توماردکت. قایدە دکت، دئێشینت، ( هشی)، بریندار دکت، دبڕت.

بڕی : cut away

بەرهەم کێم کرن، ڤەگەرین : cut back.

سەرتراشین : a hair cut

رێ کورت : a short cut

زو تە مام دکت : to cut a corner

دشە قینت : to cut after

.

       کەسی یەکەم                 کەسی دووەم              کەسی سێهەم       
تاک كۆ تاک كۆ تاک كۆ
ڕابردووی دووری بڕیبووم بڕیبووم بڕیبووت بڕیبووتان بڕیبووی بڕیبوویان
ڕابردووی نزیكی   بڕیم   بڕیمان  بڕیت  بڕیتان   بڕی  بڕییان
ڕابرنەبردوو دەیبڕم دەیبڕین دەتبڕی دەتانبڕی دەیبڕی  دەیانبڕی
ئایندەی دەمبێ دەمانبێ دەتبێت دەتانبێت دەیبێت دەیانبێت
ئایندەی مەرجی بمبڕیبایە بمانبڕیبایە بتبڕیبایە بتانبڕیبایە بببڕیبایە بیانبڕیبایە

.

بڕینەوە/biřîn: کتپ:

بڕینەوەکاری کردن/biřîn: کتپ:

بۆ بڕینەوەشیان/biřîn: کتپ:

 

بڕینگە/birînge: ن:[ کەرەستە][ بڕین+ گە] بڕێنە، جەو _ جەور، جەهرێ، دوكارد، دوێرد، هەڤرینگ، هەورینگ : بڕینگی ئاژەڵ بڕینەوە یا مەقەستی خوری هەڵپاچین.

بڕین و بردن/biřîn: کتپ:

بڕین و لەناوبردن/biřîn: کتپ:

بڕین و لکاندن/biřîn: کتپ:

بڕینی کاڵا/biřînî kaľa: نتـ:[ بڕینی+ کاڵا ] بڕێشت _ بڕشت، بڕیار : ئەم كەوایە بڕێشتێ جوانە یان ئەم كەوایە جوان بڕاوە.  

.

.

_________________________

– بڕین/biřîn: كتن: زۆر جار وەك پتشگرێك خۆی دەنوێنێت.

1 – دابڕین[ دا+ بڕین] جیاكردنەوە یان دوورخستنەوەی بەشێك لەبەشێكی بنەڕەتی خۆی.

:: نیوەی خانووەكەی بۆ خۆی دابڕیووە.

2 – هەڵبڕین [ هەڵ+ بڕین] بەرزكردنەوەی شتێك لە شوێنی خۆی.

:: دارهەڵبڕە سەی دز دیارە.

ئاسنبڕ/asinbiř: نفا:[ ئاسن+ بڕ( بڕین)] قه‌ڵه‌می ئاسن، قه‌ڵه‌مێکه‌ ئاسنی پێده‌بڕێته‌وه‌.

:: مشاری ئاسنبڕ.

ئاسنبڕین/asinbiřîn: کتن:[ ئاسن+ بڕ( بڕین)]

ئاسنبڕینەوە/asinbiřînewe: کتن:[ ئاسن+ بڕ( بڕین)]

ئاگربڕ/biřîn: کتپ:[ ئاگر+ بڕین]   

ئاگربڕین/biřîn: کتپ:[ ئاگر+ بڕین]   

ئاوبڕ  1/awbiř: نفا:[ ئاو + بڕ( بڕین)][ زیند]

ماسی گره‌، هه‌له‌که‌ی ئاوی، مژگرکی ئاویی.( قنگره‌).

ئاوبڕ  2/awbiř: نفا:[ ئاو+ بڕ( بڕین)][ نخ]

ده‌ردێکه‌ دووچاری  ئاژه‌ڵ ده‌بێت له‌ زۆر ئاوی سارد خواردنه‌وه‌ و له‌زمستانانه‌وه‌ کوتو پڕ ده‌یکوژێت به‌تایبه‌ت ماڵات.

ئاوبڕبوون/awbiřbŭn: کتپ:  تووشی ئاوبڕهاتن.

ئاوبڕ  3/awbiř: نفا:[ ئاو + بڕ( بڕین)]  ئاوه‌شکێنه‌، ئاوه‌ژنه‌.

 ئه‌و شوێنه‌ی ئاوی لێ هه‌ڵده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی تری بکه‌ن که‌مه‌به‌سته

:‌: ئاوبڕی ئاش.

:: ئاوبڕی جۆگه‌.

{ تێبـ : جۆگایه‌که‌ دروست ده‌کرێت له‌ ژوور ده‌می ته‌مبووره‌وه‌ به ‌50 مه‌ترێک داده‌مه‌زرێندرێت ئاوبڕ له‌ دار دروست ده‌کرێت، ئه‌وجا ده‌رگایه‌کی بچووک له‌ که‌ناری جۆگا که‌وه‌ داده‌نرێت بۆ کردنه‌وه‌ و داخستن له‌ ئاوی ئاشه‌که‌. هه‌تا ئاشه‌که‌ی پێ وه‌گڕ بخرێت یان بوه‌ستێندرێت.

ئاو بڕین/biřîn: کتپ:[ ئاو+ بڕین]

باخ بڕین/biřîn: :

بەبڕین چوون/be biřînčûn: كتن: گەیشتنە ڕادەی بڕین، تووسی بڕین بوون، بڕان.

:: دەك زمانت بەبڕین چێ، بۆ ئەو قسە ناخۆشەت.

:: كابرا لە جۆڕا سەری بە بڕیە چوو.

بەبڕین دان/be biřîndan: كتن: سەر یان بەشتێك لە ئەندامی كەسێك تووشی بڕین كردن.

:: دووزمان و شۆفار سەری دوو كەسیان بەبڕین دا.

بەرد بڕین/biřîn: :

بەکەلەخ بڕین/bekelex birîn: کتن:[ بە+ کەلەخ+ بڕین ] بەمەقەس بڕین.

بلیت بڕین/biřîn: :

بۆ بڕین/biřîn: :

پالێنەبڕین/palěnebiřîn: كتن:[ پا+ لێ+ نە+بڕین] پێ لێ نەبڕین، سەردانی بەردەوام.

:: تو خوا زووزوو سەری لوو بدە و پای لێ مەبڕە.

پێوەبڕین/pêwebiřîn: کتپ:[ پێوە+ بڕینپۆبڕیەی.

تووتن بڕین/biřîn: :

جل و بەرگ بڕین/biřîn: :

چاو تێبڕین/biřîn: :

چاو بڕین لە/biřîn: : : to be hopeful of 

چۆنێتی بڕین/biřîn: :

چیمەن بڕین/biřîn: :

خشت بڕین/biřîn: :

خوەبڕین/biřîn: :

دابڕ/dabiř: نفا:[ هـ][ دا+ بڕ( بڕیەی)، ( بڕین)]

1 – كەرت، لەت، پارچە.

:: ڕانە مەڕەكە دابڕدابڕ بوو.

2 – بەستەری كارەبڕ، نەگەێنەر.[ ئینگـ : Dielectric].

3 – داگیركار.

4 – [ ڕێز] ڤێرگول، فاریزە( ، ).

5 – [ واز] جوورە گەمەیەكە.

دابڕان/dabiřan: كتن:[ دا+ بڕ+ ئان]

1 – ژێبوون، لێكجوێبوون، جیابوونەی شتێك لەشتێك.

:: مەڕەكە لە ڕانەكە دابڕا.{خاڵ، ل، 96 }.

2 – لەتبوونی شتێك بەهۆی شتێكی تیژەوە.

3 – هۆرئامڕێ، هوربریڕێ.{بێستوون، ل، 64}.

دابڕاندن/dabiřandin: كتپ:[ دا+ بڕ(بڕین)+ ئاندن] لێكجوێكردن.

دابڕانێ/dabiřaně: نفا:[ دا+ بڕ(بڕین)+ ئێ] ملە، كێبەركێ لەگوریس كێشاندا.

دابڕان لە سۆزی دایك/dabiřan le sozî dayik: شڕ:[ دەروو][ ئینگـ: Deepirvation]{ سا یكلۆژیا، ل، 19}.

دابڕاو/dabiřaw: نفا، ئانفا:[ دا‎بڕاو( بڕین)

1 – لەتبوو، پارچەبوو : دەستەواژەێكە بۆ گێژەنێك( سێركت) كە لەچەند پارچەی جۆراوجۆر پێكهاتبێت.[ ئینگـ: Discrete].

2 – پەرەوازە

:: دا بڕاوی پەز.

3 – كەركەمەڕ.

دابڕدان/dabiřdan: كتن:[ دا+ بڕ(بڕین)+ دان] جوێكردنەوە، هەڵاواردن، هەڵ بڕین، بڕین.

دابڕكردن/dabiřkirdin: كتپ:[ دا+ بڕ(بڕین)+ كردن] دابڕكەردێ {بێستوون، ل، 64}.

1 – بەردان: جیاكردنەوەی كەم لە زۆر، بڕكردنی شتێك لە شتێك.

2 – بەزۆرگرتن وبردن، زەوتكردن، بەسەرداگرتن، داگیركردن.

دابڕبییەی/dabiř bî yey: نفا:[ هـ][ دابڕ+ (بڕیەی) ] جیابوونەوە، لەتبوون.

دابڕكەردەی/dabiřkerdey: كتپ:[ هـ][ دابڕ+ كەردەی)] دابڕكردن.

دابڕكریای/dabiř kiryay: كتپ:[ هـ][ دابڕ+ كریای)] جیاكرانەوە، لەتكران.{ وشەنامە، ل، 431}.

دابڕین/dabiřîn: ن، كتن: ئەرەبڕیەی.{ بێستوون، ل، 64}

1 – بڕدان و جوێكردنەوەی شتێك لەشتێك، هەڵاواردن.

:: لایەكی زەوییە كەم دابڕی.

2 – بڕیین

:: چەقۆكە پەنجەی دابڕیم.{ خاڵ، ل، 96}.

3 – لەلەكردنی شتێك( داربە چەقۆ).

4 – [ كباك] زیان پڕكردنەوە، زیان وەلانان، لەلەكردنی چشتێك.

5 – پێوەندیی لەگەڵ نەهێشتن.

دابڕینی پزیشكی/dabiřînî pizîŝkî: نتـ: بەندی تەندوستی.

داربڕین/biřîn: کتپ: 

داربڕینەوە/biřîn: کتپ:

دەربڕین/derbiřîn: کتپ، ن:[ دەر+ بڕین]

1 – درکاندن، دەرخستن، ئاشکراکردنی چشتێک کە لە دڵتدا شاردبێتەوە.

2 – دەنگ بڵندکردن.

3 – باشار، بەرگە، خۆڕاگرتن.

4 – بەرامبەر پێوەستان دێت، دەروەست هاتن، دەرەقەت هاتن.

5 – گووتە، دیتانە.[ ئینگـ : Proposition, Statement, Assertion]

دەربڕینی جەستە/derbiřîn: نتـ:[ وەر].[ ئینگـ : Body expression]{ ع. وەیس، ل، 31}.

دەربڕینی جوانی/derbiřîn: نتـ:[ وەر].[ ئینگـ : Asthetic expression]{ ع. وەیس، ل، 31}.

دەربڕین لەخود/derbiřîn: نتـ:[ وەر] خۆدەربڕین. [ ئینگـ : self expression]{ ع. وەیس، ل، 31}.

دەست بڕین/biřîn: :

دەست بەبڕین کردن/biřîn: :

دەستی دز لە دزی بڕین/biřîn: :

دەماربڕین/biřîn: :

دێنەبڕین/biřîn: :

ڕزق بڕین/biřîn: :

ڕێژەی بڕین/biřîn: :

زمان بڕین/ziman biřîn: :

سەربڕین/ser biřîn: :

سەهۆڵ بڕین/sehoľ biřîn: :

فیلم بڕین/biřîn: کتپ:

قژبڕین/qij biřîn: :

قسە پێبڕین/qij biřîn: :

قۆڵ بڕین/qoľ biřîn: :

کاغەز بڕین/kaẍez biřîn: :

کفن بڕین/kifin biřîn: کتپ:[ کفن+ بڕین] 

گیرفان بڕین/gîrfan biřîn: :

لەشیربڕینەوە/lešîr biřînewe: کتپ:[ لە+ شیر+ بڕینەوە] مەمك ووشكبوون. [ ئینگـ : Ablactation]

مارەبڕین/mare biřîn: کتپ:

مەترسی بڕین/metirsî biřîn: :

مل بڕین/mil biřîn: :

نانبڕین/nan biřîn: :

.

بڕین/biřîn: :

هاتنەبڕین/hatine biřîn: :

یاسای دەست بڕین/yasay dest biřîn: :

یاسای دەست بڕینەوە/eweyasay dest biřîn: :

یەکتر بڕین/yektir biřîn: :

.

.

.