ئه‌نداز/endaz: ن:[ پهـ : andāčak : ئهنداچهك( ئه‌ند + از ( پاشگرێکه بۆ سه‌ره‌تای جێگای یان شوێنێکی دیاری کراو )] له چاووگی( ههنداختهن)ی په‌هله‌وییه‌وه وه‌رگیراوه، که له زمانی کوردی دا شێوه‌ی گۆڕاوه وه‌ك له فارسی نوێ‌دا ئهنداختهن/ ئهندازتهن. وه داتاشراوه.
ئه‌ندازه/endaze: نتـ:[ بیر][ ئەنداز+ ئە]
1 . چه‌ندێتی شت له درێژی و پانایی یان قه‌باره‌وه یان بارست : ئاڤبهند، ئايەرە _ ئەیارە( عەیارە : عیار)، ئەنازە، بارە، بارته‌قا، بهرتهق، بەقەد، بژار _ بژارە، پايە، پەرەسە، پله، پێمان، پێمانە، پێوانە، تيەن، چاپان، ديس، ديف، ڕادە، ڕەی، ژمار _ ژمارە، سنوور، سه‌نگایی _ سەنگينی، عەيار، قاب، قاس، قەد، قەدر، قەدەر، قەر، قەرا، قەير، قورسایی، گۆرە، گۆرەبا، مەرتەبە( مرتبة)، وەند، هاندۆ، هاندی، هژمار، هند _ هنداز، هەد، هەژمار، هەندەی، هەندی، هێند، هێندەی.
2 . ئاوێژ، ئاوێژەر، ئەناز، ئەنداز، تووڕدەر، شان، شەن، فڕەدەر، فڕێدەر، هاوێژ، هاوێژەر.
ئه‌ندازه دیاری کردن/endaze diyarî kirdin: کتپ: ماوه دياری کردن.
ئهندازەڕاگرتن/endazeřagirtin: کتن: ڕادەڕاگرتن، سنوورنەبەزاندن، لەئەندازەلانەدان، لەڕادەتێنەپەڕين.
ئه‌ندازه‌کردن/endaze kirdin: کتپ: ئه‌ندازه‌گرتن.
ئه‌ندازه‌کردن له‌گه‌ڵ/endaze kirdin le geľ: شڕ:[ ئد] به‌راووردکردن له‌گه‌ڵ، هه‌ڵسه‌نگاندن له‌نێوان دوو شت دا.
ئه‌ندازه‌گر/endazegir: نفا:[ ئه‌ندازه+ گر( گرتن)] که‌سێکه که پیشه‌ی گرتنی ئهندازهبێت : پێم، پێ‌و، پێوەر، پيڤەر، ڕەی گر، لەگەزدەر، وەهەنگاو، هەڵسەنگێن.
ئه‌ندازه‌گرتن/endazegirtin: کتن: گرتنی چه‌ندێتی و قه‌باره‌ی شت : به‌راووردکردن، پێوان، پێوانن، پێوتن، پيڤان، پێمان، پيمی، ڕەی گرتن، لەگەزدان، لێکدانه‌وه، وە هەنگاوتن، هەڵسەنگاندن.
ئه‌ندازه‌ناسی/endazenasî: نتـ:[ ئه‌ندازه+ ناسی( ناسین)] زانستی ئه‌ندازه.
ئهندازگا/endazga: نتـ:[ ئه‌نداز+ گا] کۆگای نه‌خشه‌کێشان.
ئه‌ندازگه/endazge: نتـ:[ ئه‌نداز+ گه] ئهندازگا.
ئهندازگەری/endazge: نچ:[ ئه‌نداز+ گەری] ئه‌ندازه‌زانی، زانستی ئه‌ندازیاری. [ ئینگـ : Geometry].
ئه‌ندازی/endazî: ن: ئەنازی.
بهئهندازهیی/be endazeyî: ئاکتـ: به‌قه‌د، بارستای، هێنده‌یی.
له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر/le endaze beder: شڕ: سه‌راسا، بێڕاده.
.
.
______________
– ئه‌نداز 2/endaz: پاشگرێکە لە زمانی کوردی و دەلکێت بەدوای وشەوە و وشەیەکی نۆێی لێ دروست دەکات و واتایەکی پوختەتری دەداتێت.
بهئهندازهیی/be endazeyî: ئاکتـ: بەقه‌د، بارستای، هێنده‌یی.
به‌ئه‌ندازه‌ی وی هاتنەوە/be endazeyî wî hatinewe: کتپ: بەقەت ئەوبوون، بەقەدکەسێ بوون، بەقەرا ئەوبوون.
پائەنداز/paendaz: نتـ:[ فا][ پا ( پێ)+ ئەنداز]
1 . [ مجـ] دەڵاڵی ناشقێنی، دەویت، قوڕمساغ.
2 . [ ئاب] قەواڵە
پائەنداز/paendaz: نتـ:[ پا ( پێ)+ ئەنداز]
1 . پێئەنداز.
2 . ڕایەخی ژێرپێیان، فەرشی بەردەرگای ژوور یان ماڵ.
پێ ئەنداز/pê endaz: نتـ:[ پێ+ ئەنداز] فەرشی بچووكی بەردەرگا بۆ ژێر پێڵاو سڕینەوە.
تیرئه‌نداز/tîrendaz: ن:[
چاوئهنداز/čawendaz: ن:[
سهرئهنداز/serendaz: ن:[
له‌ئه‌ندازه‌به‌ده‌ر/le endaze beder: شڕ: سه‌راسا، بێڕاده، بەدەرلەئەندازە، بێحەد _ بيحەد.
لهئهندازهدهرچوون/le endaze derčǔn: کتپ:[ له+ ئه‌ندازه+ ده‌رچوون] سنووربەزاندن، لەحەدتێپەڕاندن، لەڕادەتێپەڕين : پێ لەبەڕەی خۆ زياترڕاکێشان.
.
.
.
.