ئۆرگان/organ: ن:[ لا:organum، گر: organon‌]

1 – [ زیند] ئه‌ندام : به‌شێك له‌ گیاندار یان ڕووه‌ك كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌كارێكی دیاریكراو زیندوو.

2 – [ رامیا] گۆ‌ڤاری رێكخراوێك یان پارتێك

:: كوردستانی نوێ ئۆرگانییه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌.

ئۆرگانۆلۆجی/organologî: نتـ:[ زیند][ oran+ logi] به‌شێكه‌ له‌ زینده‌وه‌ر زانستی كه ‌ده‌دوێت له‌سه‌ر دروستبوون و گه‌شه‌كردن و كاركردنی ئه‌ندامه‌كان.

ئۆرگانی/organî: نچ:[ كیمیـ][ لا : organicus، گر: organikos] ئۆرگانسك، ئه‌ندامی: ئه‌و ماددانه ‌ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له ‌ناوه‌رۆكی ئه‌ندامێكن. كه‌ پێویستییه‌كی سروشتین.

:: كیمیای ئۆرگانیك.

ئۆرگانیزم/organîzm: نتـ:[ زیند] پێكه‌وییی شانه ‌و ئه‌ندامان له‌ له‌شی زیندوودا.

ئۆرگانیك/organîk: ن:

1 – [  مۆسیقا][ ئه‌ڵما : organik] پوخته‌ی كارێكی مۆسیقایی له ‌شێواز و ناوه‌رۆدا.

2 – [ كیمیـ] كیمیای ئۆرگانیك. به‌شێكه‌ له‌ كیمیا كه‌ ده‌خوێندرێت ده‌باره‌ی یه‌كگرتنی مادده‌كانی تر له‌گه‌ڵ كاربۆن. كاربۆن مادده‌یه‌كه‌ له‌ هه‌موو ئۆرگانیزمه‌ زیندووه‌كان ده‌دۆزڕێته‌وه‌.

ئۆرگانی نێرینه‌ی گوڵ/organî něrîney guľ: نتـ: پیستیل.[ ئینگـ : Pisitl] .   

.

.

.

.