ئیشک ¹ /îşik: ئان:[ ستـ: هوشکه، پهـ: هوشک]
1 – وشک، ویشک، هیشک، هه‌وشان، یشک، قڕپۆڵ
: ته‌ڕایی تێدا نه‌ما بێت : شتێک یا جێگایه‌ک ئاوی نه‌بێت. شه یا شێ یان نمی نه‌بێت.
:: کانی ئیشک.
:: ده‌شتی ئیشک.
:: تفی له‌زاردا ئیشک بوو.
2 – وشکهه‌ڵاتوو، وشکه‌وه‌بوو، زوها : حاڵی شتێکی له‌پێشدا ته‌ڕایی تێدا بووبێت، پاشان نه‌گ مانێت
:: گیای ئیشک.
:: داری ئیشک.
:: هه‌نجیری ئیشک.
3 – بێ‌بارانی، که‌مبارانی
:: ساڵێکی ئیشک.
4 – [ مجـ] ڕووترش، ڕووتاڵ، وشکوکهمدوو، پۆرخس
:: پیاوێکی هێنده ئیشکه ههرنابێتهوه.
5 – بێپێخۆ( نان)
:: سێ نانی بەئیشکی خوارد و چواریش به‌دۆوه.
6 – [ مجـ] دانیشتنی دۆست وبراده‌ر به‌بێ خواردنه‌وه
:: هه‌روا به ئیشکی دانیشتن ناخۆشه با پێکێک بخۆینه‌وه.
7 – ڕه‌ق، ڕه‌ق و ته‌ق.
8 – بێ‌شیر( ژن، مه‌ڕ، بزن…).
ئیشکارۆ/îşikaro: نتـ:[ ڕۆژک، مکـ][ ئیشک+ ئارۆ( ؟)] وشکانی، وشکایی، مه‌ڵبه‌ندی بێ ئاو و گیا.
ئیشکانی/îşikanî: نتـ:[ ئیشک+انی]
1 – وشکانی، وشکایی، مه‌ڵبه‌ندی بێ ئاووگیا، هه‌ر شوێنێکی ئیشک که ده‌ورو به‌ری قوڕو چڵکاو نه‌بێت .
:: ڕۆڵه به ئیشکانی دا بڕۆ با که‌وشه‌کانت قوڕاوی نه‌بن.
2 – به‌ژ، چۆڵ، بیابان، سه‌رزه‌وی.
:: پاش حه‌وت ڕۆژان ئیشکانی ده‌رکه‌وت.
ئیشکانی/îşikanî: نچ: ووشکانی.
:: له باران بڕانه‌وه ئیتر ئیشکانی ده‌ست پێده‌کات.
ئیشکاو/îşikaw: نتـ:[ ئیشک+ ئاو][ مجـ] دوای کا یان شتێک.
ئیشکاووز/îşikaûz: ئانتـ:[ ئیشک+ ئاو+ وه‌ز][ باشک، هل] دهغلێکی پێش بارانی پهڵهچاندرابێت.
تێبینی |
که‌رتی سێیه‌می ئه‌م وشه‌یه به‌لای منه‌وه( وه‌رز)ه‌که یه‌کێک له‌واتاکانی بەزمانی په‌هله‌وی( چاندن)ـه {زه‌بیحی} |
ئیشکاوهاتن/îşikawhatin: کتن:
1 – وشکداهاتن ( کانی)، بڕانه‌وه و نه ڕۆیشتنی ئاو به جۆگه‌دا. وشکبوون.
2 – [ مجـ] دوایی هاتن، کۆتایی هاتن، نه‌مان( پاشه‌که‌وت، ده‌ستمایه…).
{ قسه‌ی ڕاکرد و هات ئیشکاوی ده‌نگی }{هه‌ژار}.
3 – قسهپێنهمان، نقهنهکردن، قڕوقپکردن، ده‌مداخستن، وورته لهبهربڕان.
ئیشکایی/îşikayî: نچ:[ ئیشک+ ئایی] ئیشکانی.
ئیشکه/îşike: ئانتـ:[ ئیشک+ ـه]
1 – مه‌ڕ و بزن یا مانگا یه‌کی نه‌زابێت.
2 – پارهێیکی له‌لاوه دا ندرابێت و نه‌خرێته سه‌وداوه.
:: ده‌هه‌زار دینار پاره‌ی ئیشکه‌ی له ماڵ داهه‌یه.
ئیشکەبار/îşikebar: نتـ: وشکه‌بار، میوه‌ی وشکه‌بار وه‌ک باده‌م، گوێز و مێوژ …. .
ئیشکهپڵاو/îşikepiľaw: ئانتـ، نتـ: که‌ته. پڵاوی بێڕۆن.
ئیشکهجوو/îşikecû: ئانتـ:[ ئیشکه+ جوو( جووین)] نانی وشکی خواردن.
ئیشکهچن/îşikeçin: نتـ: وشکه‌که‌ڵه‌ک، دیواری به‌ردی بێ قوڕ.
ئیشکەچۆم/îşikeçom: ئانتـ: وشکه‌ڕۆ، چۆمێ که هاوینان وشک ده‌کات.
ئیشکهداوهت/îşikedawet: ئانتـ: هه‌ڵپه‌ڕکێی بێژن.
ئیشکه‌دۆ/îşikedo: ئانتـ: گیاندارێک نه‌زابێت و شیری هه‌بێت.
ئیشکەڕن/îşikeřin: نتـ:[ ئیشک+ ئه+ ڕن( ڕنینه‌وه)]
1 – کاری ڕنینه‌وه‌ی خوری ومووی که‌وڵی مه‌ڕ و بزن که به زیندووی نه‌بڕابنه‌وه.
2 -[ ڕۆژک، مکـ] یه‌کێکه له ئه‌ندامی یاری( میرمیرێن) که تا 1950 کان له ناو کورده‌وارییدا بڕوو بوو.
تێبینی |
زهڵامێک بووجلکی سه‌یری دهبهردهکرا، ڕیشێکی گه‌وره‌یان له خوری بۆ ده‌کرد، کووله‌که ئاوییه‌کی درێژووکهشی له‌باتی کڵاو ده‌کرده سه‌ر و گۆپالێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت، ئه‌م پیاوه دوو ئیشی هه‌بوو، یه‌کێکیان جێبه‌جێ کردنی هه‌موو فه‌رمانێکی میر، دووه‌میان وه‌پێکه‌نین خستنی میر تا به پێی ڕێ وشوێنی یارییه‌که لهمیرێتی بکه‌وێت |
ئیشکه‌ڕۆ/îşikeřo: ئانتـ:
1 – [ ئیشکه+ ڕۆ( ڕۆیین)] ووڵاغی به‌رزه که خێرا نه‌ڕوات. گران بڕوات و ده‌ست و قاچی خراپ باوێژێت. >< خۆشڕۆ.
2 – [ ئیشکه+ ڕۆ( ڕووبار)] حاڵی ڕووبارێکی هه‌ندێک وه‌خت ئاوی پێدا دڕێت و کاتێکیش ئیشکدهکات.
ئیشکهڕێ/îşikeřê: نتـ: ڕێگای سه‌خت و به‌رده‌ڵان و لێژ.
ئیشکهسهرما/îşikeserma: نتـ:[ ئیشک + ه+ سه‌رما] سه‌رمایه‌ک باران یان به‌فری ده‌گه‌ڵ دا نه‌بێت.
:: ئیشکه سه‌رمای که‌رکووک له‌مۆخی ئێسقان کار ده‌کات.
ئیشکهسهما/îşikesema: ئانتـ: خۆشاد و به‌که‌یف نیشاندان له خۆڕایی.
ئیشکهسۆفی/îşikesofî: نتـ:[ ئیشکه+ سۆ فی]
1 – سۆفێکی زۆر به‌ته‌نگ جێبه‌جێکردنی داب ونه‌رێت و ده‌ستووری سۆفیاتیهوه بێت.
{
زه‌مزه‌مه‌ی بولبولـی به‌هارانی
ئیشهسۆفی ده‌خاته گۆرانی
}{ – }.
2 – که‌سێکی وه‌ها پیشان ده‌دات که سۆفیه و ئاکاریشی سۆفیانه نه‌بێت.
ئیشکهشیو/îşikeŝîw: ئانتـ، نتـ: وشکهخڕ، شیوێ که هاوینان ئاوی پێدانایهت.
ئیشکهکهڵهک/îşikekeľek: نتـ:[ تەلار][ ئیشک+ ئه+ که‌ڵه‌ک] دیواری به‌رد، کهبهردهکان چین چین لەسهریهک داندرابن بێ ئه‌وه‌ی قوریان له به‌یندا داندرابێت.
:: به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌ی( خله‌گه‌ر)مان بهئیشکه که‌ڵه‌ک هه‌ڵچنی.
ئیشکهکهند/îşikekend: ئانتـ، نتـ:[ کشت] وشکهکێڵ، وشکهوهرد، شێوهردێک که به وشکی کێڵدرا بێت.
ئیشکه‌ڵ/îşikeľ: نتـ:[ کشت][ ئیشک+ هڵ] وشکه‌ڵ(دار ودره‌خت)، چیلکه، چیلکه وچهوال: لق‌وپۆپی ئیشک بووی دار ودره‌خت.
ئیشکهڵوا/îşikeľwa: نتـ:[ خوار][ ئیشک+ ئهڵوا( هه‌ڵوا – حه‌ڵوا)] خواردنێک بووه له‌ئارد و ڕۆن ودۆشاو یان شه‌کر سازده‌کرا زیاتر بۆ سه‌فه‌ری دوور ده‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانبرد وه‌ک بۆ حه‌ج.
ئیشکه‌مس/îşikemis: ن:[ ئاب][ ئیشک+ه+ مس(مز)]
1 – : ن: مووچه‌ی کرێکار که نان خواردنی ده‌گه‌ڵ نه‌بێت( زیاتر مه‌به‌ست نانی نیوه‌ڕۆیانه) .
:: کاری ئیشکه مس هه‌روه‌ها ده‌بێت.
2 -: ئانتـ: کرێکارێکی به‌ڕۆژانه‌ی ڕووت کارده‌کات و نانخواردنی له‌سه‌ر حیسابی خۆیه‌تی.
:: بهئیشکهمس ئه‌و ده‌غڵه بدوورنه‌وه، ئیشکه‌مس ئه‌و دیواره‌مان به‌چه‌ند بۆ داده‌نێن.
ئیشکهوهرد/îşikewerid: ئانتـ، نتـ: خه‌فتان، وشکهکێڵ.
ئیشکبوون/îşikbûn: کتن:
1 – بڕان و بڕانه‌وه‌ی ئاوی ڕووبار و کانیاوان.
:: هه‌موو ساڵێ له‌م مانگه‌دا کانی( پیرمه‌له‌ک) ئیش ده‌بێت.
2 – نه‌مانی نم و شه(شێ)ی سروشتی له شتێکدا .
:: بزانه؟ تووتنه‌که ئیش بووه؟.
:: داری شه‌خسه‌کانی سیته‌ک هه‌موو ئیشک بوون که‌س نه‌ی ده‌وێرا ده‌ستیان بۆ به‌رێت.
3 – مردنی گیا وگوڵ و دار ودره‌خت و کشتوکاڵ له‌به‌ر بێئاوی یا هه‌رهۆیه‌کی تر.
:: ئه‌م بێستانه بۆچی ئیشک بووه؟. په‌ڵه تووتنه‌که‌ی کوێخا تۆفیق ئیشکبووه.
4 – [ مجـ] له جووڵه که‌وتن.
:: کابرا وه‌ها حه‌په‌سا، هه‌ر له‌جێی خۆی ئیشک بوو.
ئیشکبوونهوه/îşikbûnewe: کتن:[ ئیشک بوون+ ئه‌وه]
1 – نه‌مانی شوێنه‌واری ته‌ڕی له هه‌ر شتێکدا که خۆی له ره‌چه‌ڵه‌کدا ته‌ڕایی نه‌بێت و له لاوه ته‌ڕبوو بێت( شۆرابێت، ئاو یا شتێکی دیکه‌ی پێدارژابێت، که‌وتبێته ئاوه‌وه….).
:: کراسه‌که‌ت به‌ره هه‌ڵیخه هه‌ر ئێستا ئیشک ده‌بێته‌وه.
2 – په‌یدابوونی ئیشکانی له سه‌ر زه‌وی.
:: دنیا هه‌مووی ئیشک بۆته‌وه، که‌چی ئه‌م دێبه‌ره‌ی ئێمه هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی.
ئیشککردن/îşikkirdin: کتن:
1- نه‌هێشتنی ته‌ڕایی له شتێکدا که خۆی ته‌ڕایی هه‌بێت، به هه‌ر هۆیه‌کی له‌لاوه.
:: له کوردستان گه‌ڵێ میوه و گیا و گوڵ ئیشک ده‌که‌ن و هه‌ڵی ده‌گرن بۆ زستانێ.
2- به کارێکی مه‌عنه‌وی ( به‌د قه‌ده‌می، چاوپیسی، بێ شانسی…). خێر له کارێک یان له‌شتێکدا بڕین، که‌ڵک پێوه نه‌هێشتن.
:: بچێته سه‌ر سیروان ئیشکی ده‌کات.
ئیشککردن/îşikkirdin: :
1 – ئیشک بوون.
:: هه‌موو سالێک له‌م مانگه‌یدا کانی پیرمه‌له‌ک ئیشکی ده‌کات.
2- بڕانی شیری مه‌ڕو بۆن و مانگا و…..
:: مانگاکه‌ی ماڵی حاجی شه‌ریف ئیشیکی کردووه.
ئیشککردنهوه/îşikkirdinewe: کتن:
1- نه‌هێشتنی ته‌ڕایی له‌سه‌ر شتێکی که له لاوه ته‌ڕ کرابێت یا ته‌ڕبوو بێت.
:: ده وه‌رنه نیزیک سۆبه که خۆتان ئیشک که‌نه‌وه.
:: ها ! ئه‌وه خاولییه ده‌م و چاوت ئیشک که‌ره‌وه.
2 – [ ئد] پاشه‌که‌وتکردن، ده‌ست پێوه‌گرتن، لهچهریکردن.
:: هیچ خه‌رج ناکات هه‌ر خه‌ریکه پاره‌کانی ئیشک ده‌کاته‌وه.
:: به‌قوربانه ! لییـرهکان ده‌ست لێ مه‌ده هه‌ر ئیشکیان که‌وه.
:: ئه‌م منداڵانه‌ی له‌برسان ئیشک کردووه‌ته‌وه.
تێبینی |
به‌کارهێنانی ئه‌م وشه‌یه به‌م واتایه، سه‌رکۆنه‌ی تێدایه |
ئیشک وبرینگ/îşikûbirîng: ئانتـ: هه‌رشتێکی هیچ ته‌ڕایی تێدا نه‌بێت.
:: کچێ بڕۆ هه‌ی مه‌کرباز! قوڕی چی؟ دنیا ئیشک و برینگه.
ئیشکههڵاتن/îşikheľatin: کتن:[ ئیشک+ هه‌ڵاتن]
1 – ڕه‌قبوون و شێوه تێکچوونی هه‌ندێک شت ( پێست، نان، که‌شک،….).
2 – [ ئد] ڕه‌ق و ته‌ق و باریکبوونی گیاندار. (به تایبه‌تی مرۆڤ) له‌به‌ر نه‌خۆشی یا برسێتی و نه‌خواردن.
ئیشکههڵگهڕان/îşikheľgeřan: کتن: وشک هه‌ڵاتن، وشک بوون.
ئیشکههڵێنان/îşikheľênan: کتن:[ ئیشک+ هه‌لێنان] برسیبوون و گرتنه‌وه‌ی خواردن له‌خۆ، له که‌سێک له‌به‌ر نه‌خۆشی.
:: ئه‌و منداڵانه‌ی ئیشکههڵیێنهێناوه هیچیان نادایتێ بخۆن.
:: هێنده‌ی نان ودۆ ده‌رخوارد دا تا به‌جارێک ئیشکی هه‌ڵێنا.
.
.
___________
ئیشک/îşik: ن:[ کباک، زا] دارێکی باریکه دهئالێندرێته ئه‌و گووریسهیی که باری پێ به‌ستراوی شل بووه‌وه‌ی پێ تونددهکرێتهوه.
.
.
.
.