ئیمان/îman: ن:[ بیا][ ئاین] بڕوا، باوه‌ری، ئیتقان.[ ع : امان]
:: زوڵمه‌ت دنیای داگرتوو، خوا ره‌حم به ئیمانه‌که‌مان بکا{ قزڵجی: پێکه‌نین}
{
فه‌رمووی نیشانه‌ی تێکچوونی جیهان
بێ باوه‌ڕییه و زه‌عیفی ئیمان
}{ پیره‌مێرد}.
ئیماندار/îmandar: نتـ:[ع : امان + دار]
1 . به‌باوه‌ڕ، به‌بڕوا. که‌سێک باوه‌ری به ئایینی ئیسلام هه‌بێت.
:: خوا عافووی کا ئیشاڵڵا ڕێزی ئیماندارانه و ده‌چێته به‌حه‌شتێ. مه‌ردوومێکی ئیمانداره.
2 . که‌سێکی باوه‌ڕی بهههرچێکی بێت، به‌هێز بێت.
ئیمان دەرنەبردن/îmandernebirdin: کتپ: ئیمان هەڵنەکردن، ئیمان پێنەوەستان.
:: هەنگدۆز و کەژسۆز و خایەکوت ئیمان دەرنابەن.{ پپ : ع م شارەزووری، ل، 114}
ئیمان هه‌رده‌بوون/îman herdebûn: کتن:[ع : امان+ هه‌رده‌بوون ] له‌دین ده‌رچوون، بریتییه له زۆرتووڕهبوون.
ئیمان هێنان/îman hênan: کتن:[ع: امان+ هێنان]
1 . په‌یداکردنی باوه‌ڕی به‌رێ و شوێنی ده‌ئێنه‌ی یان به بیروباوه‌ڕێکی ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی.
2 . باوه‌ڕهێنان به ئایینی ئیسلام، ئیسلام بوونی یه‌کێکی غه‌یره مووسلمان بهمووسلمان.
.
.
.
.