ئهریوفی/erufî: ن:[ ڕوو][ زیند] پندی چوارپێ، كرمهپند، پندی پفكهكان، پندی هه‌ڵاوسان، پندی گۆپكه، پندی ژه‌نگی. پندی هه‌راش چواری پێی ته‌واوی هه‌یه و ڕه‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت و درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 0. 2 م‌م. [ لا : Eriophyidae]
ئه‌ریوفیی هه‌رمێ/erufîy hermě: نتـ:[ ڕوو][ نخ] پندی هه‌رمێ : سه‌ره‌تا توێژێكی زه‌ردباوه و پاشان سوور هه‌ڵده‌گه‌رێت و به‌ره‌و قاوه‌یییه‌كی تێر ده‌گۆرێت. هه‌ندێك جار په‌لاماری په‌ری گوڵی تۆوه‌كه‌ش ده‌دات.[ لا : Eriophyes Pyri]
ئه‌ریوفیی گه‌ڵاگوێز/erufîy geľagwěz: نتـ:[ ڕوو][ نخ] پندی گه‌ڵاگوێز: ئه‌م تووشبوونه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه، كه په‌ڵه‌ی چاڵ له ڕووی ژێره‌وه‌ی گه‌ڵا په‌یداده‌بێت و تووكێكی نه‌رمیان تێدایه. كه‌چی له ڕووی سه‌ره‌وه‌ی گه‌ڵاكه بالووكه و هه‌ڵئاوسانی ڕه‌ق له سه‌ر ده‌ماری گه‌ڵا ده‌ده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا ڕه‌نگی شوێنه‌كه سه‌وزێكی كاڵه و پاشان قاوه‌یی هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. گه‌ڵاكه لوول ده‌خوات.[ ئینگـ : Walnut Leaf Gall Mite]
ئه‌ریوفیی پندی مێو/erufîye pindî měw: نتـ:[ ڕوو][ نخ] پندی مێو : ده‌ردێكه تووشی گه‌ڵامێو ده‌بێت. ئه‌م تووشبوونه به‌وه‌ده‌ناسرێته‌وه، كه شوێنه تووشبووه‌كان له‌ڕووی سه‌ره‌وه‌ی گه‌ڵا دا زبروقۆقزدهبن و قاوه‌یی هه‌ڵده‌گه‌ڕێن وله ژێره‌وه شیانا كوڵكن وچاڵن و ڕه‌نگی كوڵكه كه سپییه و كه وشكیش بوو قاوه‌یی و سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت. [ لا : Eriophyes Vitis]
ئهریوفییه هه‌نجیر /erufîy hencîr: نت:[ ڕوو][ نخ] پندی هه‌نجیر: له‌شێوه‌ی كرمه، ١٦٠ – ١٧٠ مایكرۆن درێژه، شێوه‌ی چأنۆكی ڕیشاڵییهكی پێنج لكه. ئه‌م پنده له ده‌وروبه‌ری چرۆكاندا زستان به‌سه‌ر ده‌بات. مێێهكهی گه‌را له‌ڕووی ژێره‌وه گه‌را داده‌نێت، سووری هه‌ر له گه‌راوه تادهبێته پندی ته‌واو ٥ – ٧ رۆژ ده‌خایه‌نێت.[ لا : Eriophyes Ficus]
.
.
.
.