باج  1/bac:  ن:[ ئاین][ ئاڤێسـ : caW ][ پهـ :vāĵ] لە ( وەچ یان ڕاستر ڤەچ caW)ی ئاڤێستایییەوە هاتووە، ئاثرەوان کانگا بە ئینگلیزی بەواتای Prayer, voice, a word ی بۆ داناوە. هەروەسا بە گوفتار، نرکە : یەکێک لە رێ و شوێنی دەێنەی زەردەشتییە، خامۆشی و کپ و بێدەنگی بەکاردێنێت بۆ هەندێك کاروباری ئایینی بۆ ستایش کردن و ئاهەستە و لەژێرلێوەوە خوێندن، واژ، باژیش دەگووترێن، لە نوێژەکانی مەزدایی بەناوی سروەش باج : سروەش دێت کە لە تاریك و روونی دەمەو بەیانیان دەخوێندرێن.

.

.

_____________________________

باج  2/bac:  ن:[ ئاب][ پهـ : vāĵ

 .

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

 .

1 – ئەو بڕە پارەیەیە  میری لە  خەلکی دەستێنت. 

2 – باچ  _  باژ، پیتاک، خەراج، دارای، خووە_ خووێک، پاسەوانە، ڕادار : ئەوەی میری لە سەرکاڵای بیانی دەیسێنێت. 

3 – خاوە، ئەوەی بە ملهوڕێتی دەستێندرێت .  

{ تێبـ : جاران ئاغا گەلێک جۆر باجی لە خەڵکی گوند و ناوچەکەی دەسەند وەک

:: بارانە

:: سەرانە

4- تاوان ئەو قەرە بووی هۆزیان دەولەتی تێ شکاو بە سەرکەوتووی دەدات.  

باجا ماڵدارییێ/baaca Maldarîyê: نفا:[ ئاب][ کباک] باجا خانووبەران : Baca xanûberan. [ ئینگـ : Land tax، Property tax]

باج ئەستێن/bacestên: نفا:[ ئاب][ باچ+ ئەستێن( ستاندن)] ئەو کەسەی باج کۆدەکاتەوە. باج سێن، باجەوان، باجگر.  

باجەوان/bacewan: نتـ: [ ئاب] [باج + ئەوان] باجگر، باجئەستێن.

باج خانە/bacxane: نتـ:[ ئاب][ باج+ خانە] باجگە، ڕادارخانە : ئەوشوێنەی کەباجی لێدەدرێت.  

باج دابەزین/bacdabezîn: کتن:[ ئاب][ دابەزین] باج شکان.   

باج دابەزاندن/bacdabezandin: کتپ:[ ئاب] باج شکاندن. 

باج دان/bacdan: کنن:[ ئاب] گومرک دان لەسەرکاڵایەک کەلەدەرەوەی وولات بـهێندرێت.  

باجادەر/bacder: نفا:[ ئاب][ باج+ دەر(دان)] کەسێک کە باج دەدات.

{

باجدەر بار لە سەرلێون 

هی زۆر زل قوڕ دەپێون

}{ هەژار}.

باج سەندن/bacsendin: کتن:[ ئاب] باج ئەستاندن.  

باج سێن/bac sên: نفا: [ ئاب] باج ئەستێن، باجەوان، باجگر، ڕادار 

باج شکان/bac şikan: کتن:[ ئاب][ باج+ شکان] باج دابەزین.

باج شکاندن/bac şikandin: کتپ:[ ئاب] باج شکاندن.

باجکۆکردنەوە/bac ko kirdinewe: کتپ:[ ئاب] باج خڕکردنەوە.

باجگە/bacge: نتـ:[ ئاب][باج+ گە( گا)] ڕادارخانە : ئەو بنکەی باجگری تێدان یان باجی لێوەردەگرن.

باج گەیاندن/bac geyandin: کتن:[ ئاب][باج+ گەیاندن] وەدەست هێنان.  

باجگر/bacgir: نفا:[ ئاب][باج+ گر(گرتن)] باج ئەستێن، باجەوان، باج سێن.[ ئینگـ : tax collector]

{

ڕێی نەوتە کە باجگری گەر زۆرە دەفەرمووی 

ڕێی خاسە بە شەو خاڵی یە بابێ بە بلاغا

}{ شێخ رەزا}. 

باج گرتن/bac girtin: کتن:[ ئاب][ باج + گرتن] باج گرتەی( هـ)، سەندنی باج لەسەر شتومەک. گومرک کۆکردنەوە، بارانە سەندن.  

باج لێ بڕین/bac lê biřîn: کتن:[ ئاب][ باج+ لێ+ بڕین] سەرانە لێ سەندن. 

باج لێ گرتن/bac lê girtin: کتن:[ ئاب][ باج+ لێ+ گرتن] بریتی یە لە هەڵ گرتنی شتێک لە شتێک.  

باج وەرگرتن/bac wergirtin: کتن:[ ئاب][ باج+ وەر+ گرتن] باج سەندن.                  

.

.

.

.