بنهەنگڵ/binhangiľ: نتـ:[ توێ][ بن+ هەنگڵ]

1 – ئەکسیلا،  [ ئینگـ: axilla ].

2 – بنقۆڵ، بندەست _ بندەس، بنەنگڵ( رەوا)، بنکەوش _ بنکەفش _ بنکەش، بنچەنگ _ بچەنک، بنباخەل، بنۆدەس، گەبەر.

بنهەنگڵ تاشین/binhangiľ tašîn: کتپ:[ بنهەنگڵ+ تاشین] بنقوڵ تراشین.  

بن هەنگڵ و سێکس/binhangiľ û sêkis: نتـ:[ توێ][ بن هەنگڵ+ و+ سێکس] پاk و خاوێنی بنھەنگڵ لە لای زۆربەی مرۆڤەکان یەکێکە لە مەرجەکانی چێژوەرگرتن لە جووتبوون، بنھەنگڵ یەکێکە لەو ئەندامانەی جەستە کە ھەندێك لە مرۆڤەکان ( فێتیشیزمەکان : Fetishism )وەک بەشێکی سێکسی و چێژھێنەر چاوی لێدەکەن. ھەندێك لە مرۆڤەکان ( زیاتر کوڕ) کە پێیان دەگووترێت بنھەنگڵخوازەکان  : axillism) حەزیان لە خوارد و لێسانەوە و ماچ کردن و بۆن کردنی بنھەنگڵی کچانە.

.

تووکی بنهەنگڵ/tûkî binhangiľ: نتـ:[ توێ][ تووك+ ی+ بن هەنگڵ] تووکی رەشی بنھەنگڵ ھەروەک تووکەبەر لە کاتی پێگەیوییدا ( باڵخ بوون)، دەڕوێت و زیاددەکات، ئەم تووکە لە ھەر دوو ڕەگەزی نێر و مێ دا یەکسانە. شێوازگەلێکی زۆر و جیاواز بۆ پاك کردنەوەی بنھەنگڵ لە تووك ھەیە کە باوترین شێواز کەڵک وەرگرتنە لە تیغ ( تیخ، تێخ، گوێزان). ھەروەھا شێوازی ( ئێپیلاسیۆن : epilation یان depilation) شێوازێکی پێرفێشناڵ و گرانە بەڵام ئاکامێکی باشتری ھەیە. لە کلتووری مودێڕندا تاشینی بنھەنگڵ لەبەر ھۆکاری جوانیناسی باوتر بۆتەوە.

ڕەشایی بنهەنگڵ/řešayî binhangiľ: نتـ:[ توێ][ ڕەشایی+ بن هەنگڵ] ئەم ھۆکارە پێوەندی بە ھەلومەرجگەلێکی جۆراوجۆرەوە ھەیە، بۆ نموونە مردنی خانەکانی پێست بە ھۆی عارەق کردنی زۆر و خاوێن و پاقژ نەکردنی بنھەنگڵ.

.

.

.

.