بڕە ¹ /biře: ن:[ زیند][ ڕۆژک، مکـ ] یەکانە، بەرازی نێڕەیە. دوودانە تیژو درێژەکانی بەرازییە، شفرە، مەرموول، کەبەژێر قەپۆزی خوارەوە یە بۆلای لچی ژوورووی بەرز بوونەوە و زۆرتیژن. قرتاندنی گوڵەپێغەمبەر بۆکوتانی. کەلەمێرد.

بڕەک/biřek: ن:[ رۆژک، مکـ][ بڕە+ ک][ زیند] بەڵخە، خووگ، گۆلەبەراز، بێچووە بەرازی نێرینە، کوودەڵەی بەرازی یەکساڵانە >< مالۆس. 

.

.

______________________

بڕە ² /biře: ن:[ بڕین]  

1 – چنینی گەنمەشامی. 

2 – [ ل] ناوگرە( سنـ)، ناوگەرە : بەیاری نێوان دوو کێلگە، ناوگرە (سنە): بەرزای نێوان دوو هێلی جووت کە لە ئەنجامی کێلانی زەوی بە گاسن پەیدا دەبێت. 

3 – گۆترە، بێ ژمارە و پێوانە. 

4 – خڕکەی هەڕە و بڕبەند. 

5 – بریتی یە لە فرەزندەی مێوینە.

بڕەبڕ/biřebiř: ئان:[ ڕۆژ] هەراو هوریا، قاژوقیژە، گڕەگڕ، گوڕەگوڕ، قیڕەقیڕکردن بەسەرخەڵکدا.

بڕەر/biřeř: ن:[ هـ][ توێ][ بڕ+ ئەڕ] 

:: ددانی بڕەڕ.

بڕەک/biřek: ن:

1 – [ کباک] هەڕە ( مشار). 

2 – مقەست : دوواردە مەگریجەنی، تۆڕتۆ. 

3 – تەور : ئاسنێکی داری پێ دەبڕنەوە. 

4 – پۆپیتە، تاج، تاجە، پۆپە.

بڕەککرن/biřekkirin: کتپ:[ کباک] هەڕەکردن. بەمشاربڕینەوە.

بڕبڕەک/biřbiřek: ن:[ کباک][ بڕ+ بڕەک] برینگی خوری بڕینەوە. مشار.

بڕەکخانە/biřekxane: نتـ:[ کباک][ بڕەک+ خانە] مشارخانە.

.

.

_____________________

بڕە ³ /biře: ئان: کەڵەمێرد : بریتییە لە پیاوی زۆر بە کار و هەڵکەوتە.

.

.

.

.