بۆق  1/boq: ن:[ زیند][ پهـ: ڤەک] بەق، هەفتجار( کباک)، قڕواق _ قوڕباق : گیاندارێکی بچووکی پانکەڵەی چوار پێی پەڵەپەڵەی مەلەوانە، بە قونە دەڕوات، بێ کلکی خڕە، چاوەکانی دەرپۆقیوە. پێستەکەی زەردی سەوزباوە. پێکانی درێژ دەبێتەوە، هەندێک جۆریان دەخورێت، هەندێکیان دڕندەن و هەندێکی تریان زۆر ژەهراوین.

[ سووڕی بۆق: گەرا( هێلکە) _ سەرەمێکوتە ، کەوچکەقوڵە( سەق)_ بۆق ][ Zoo : Ranidae]. 

بۆقەخۆرە/boqexore: نفا:[ زیند][ بۆق+ ـە +خۆر(خواردن)+ـە] جۆرە هەڵۆیەكی گۆشتخۆرە، سەری ڕەشە و ملی زەردە، لە كەنار زەڵكاو دەژێت. 

بۆقەمەلە/boqemele: نتـ:[ وەرزش][ بۆق+ ـە + مەلە] مەلەبۆقە: جۆرەمەلەیەکە، کەمەلەوان وەک بۆق پەل بـهاوێت. 

                                                                                        

چاوبۆق/çawboq: ئانتـ: چاوزاق، چاوزەق، چاوزەرک، چاودەرپەڕیوو، چاوداقلیشاو.[ ئینگـ : popeyed]

سەرەمێکوتە/seremêkute: ن: [ زیند] بەچکەی بۆق. [ ئینگـ : tadpole]

.

.

__________________

بۆق  2/boq: ن:[ ڕوو][ مکـ] کەپەنکە: نێرێکی چڵە پیاز و سیر، توولەی مێوی، مارپێچی میوییە.

.

.

________________

بۆق  3/boq: ن:[ ڕوو] دارێکی کێوی کوێستانییە، تێکوڵی سوورە وپەلکی شینێکی سپی پاتە وەکوو گەڵای مور تکی وایە، بەری زەردە و لە قەزوانی گەورەترە، بەرەکەی دەکوترێت ودەکوڵێندرێت و دەکرێت بەچرک( هەتوان).  

.

.

_________________

بۆق  4/boq: ن:[ کناو، رەوا] ئەستوورای، پاتک، ڕەپە، ستۆکورک.

بۆقەتە/boqete: نتـ:[ رۆژ] ئەستوورایی.

:  بۆقەتەی مل: ئەستورایی مل.

{

موی حەوسەد ووشتر ئەم کرد وەجلی

هێشتا هەر دیار بۆ بۆقەتەی ملی

}{ – }.  

بۆقی مل/boqî mil: نتـ:[ توێ] ئەستووڕایی مل. پشتی مل، بۆقەتە، وێسم ئەستۆ، ڕەپە.

.

.

______________________

بۆق  5/boq: ن: پاڵ.  

بۆق پێوەنان/boq pěwenan: کتن: پاڵ پێوەنان، بۆقدان، دەڵەک دان.

.

.

______________________

بۆق  6/boq: ن:[ دەنگ] دەنگی هەندێک گیانلەبەر.  

بۆقە/boqe: ن:[ دەنگ]

1- نەڕە، مرقە: دەنگی بەرازە. 

2- دەنگی گا گە سووكترە لە بۆڕە.  

بۆقەبۆق/boqeboq: ن:[ دەنگ]

1- جۆرە دەنگێکە لە بۆڕەی ڕەشەوولاغ نزم ترە. 

2- بڵقە بڵقی ئاوە کە لە گۆزە، توونگەوشەربە دێت کەسەراو گێر دەکرێتەوە.

.

.

.

.