بەجێ/becê: ئانتـ:[ بە+ جێ( جێگا، جێگە)]

1 – وەجێ، پەسەند، بجەهـ( کباک) : حاڵی کارێک بەشێوەییەکی ڕێکوپێک ئەنجام درابێت، بەچەشنێکی لێوەشاوە

:: زۆر بەجێیە، ئەگەر بچن لە خەستەخانە سەرێکی لێبدەن.

2 –  بەجێگەیاندن/becêgeyandin: کتپ:[ بەجێ + گەیاندن] ئەنجامدان، جێبەجێکردن، پێکهێنان، بەجێگەهاوردن.

:: نیەتمە دوو ڕەکات نوێژی ئەم سبەینەی حازری بەجێدەگەیەنم.

بەجێمان/becêman: کتن:[ بە+ جێ+ مان]

1 – دواکەوتنی کەسێک لەهاوڕێکانی.

:: کوڕینە تۆزێک هێواش بڕۆن مامەحەمە هەر بەجێدەمێنێت. 

2 – مانەوەی شتێک یان کەسێک لەشوێنێک.

:: پێنووسەکەم لەسەرمێزەکە بەجێماوە.

{

بەجێماوم لەیاران، نابەجێماوم ئەجەل زووبە

بەمردن لەم قوری ژینە ئیستیعفانەکەم چیبکەم

}{ مەحوی}.

بەجێماو/becêmaw: ئانفا: دواکەوتوو، لەپاشماو.

بەجێبوون/becêbûn: کتن:[ بەجێ+بوون] جێی خۆبوون، کار و کروەوەیەکی ڕێکوپێکبوون.

{

کۆششی من زۆر بەخێیە و زۆر ڕەوا

چونکە قانوونی تەبیعەت وڕووە، وا

}{ هێمن}.

بەجێوڕێ/becêûřê: ئاکتـ: بەماڵوحاڵ.

بەجێهاتن/becêhatin: کتن:[ بەجێ+ هاتن]

1 – وەدیهاتنی ئاواتێک. 

2 – جێبەجێبوونی کارێک.

بەجێهاوردن/becêhawirdin: کتن:[ بەجێ+ هاوردن] بەجێگەیاندن

بەجێهێشتن/becêştin: کتپ:[ بەجێ+ هێشتن]

1 – تەرک کردنی شتێک یان کەسێک لە شوێنێک و دەگەڵ خۆنەبردنەی.

:: خەسرەومان بەجێ هێشت ئاگای لەماڵ بێت. 

2 – تێپەڕین لەشوێنێک

:: کەرکووکمان بەجێ هێشت ئینجا بیـرمان کەوتەوە کە دەبوو بچین کەباب بخۆین.  

بەجێهێنان/becêhênan: کتپ:[ بەجێ + هێنان] بەجێگەیاندن، جێبەجێکردنی کارێک.

بەجێهێنانی خۆکار/becêhênanî xokar: نتـ:

ئابووری به‌جێ هێناندن/abûrî becê hênandin: نتـ:[ ئاب][ ئابووری+ بەجێ هێناندن] مه‌به‌ست له‌ لێکۆلینه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ شێواز ئافراندنێک بۆ پترکردنی سامان و به‌هه‌م و ره‌وتی ئابووری.

.

.

.

.