ئابووری/abûrî: ن:[ ئاب]{ ماڵداری، پاشه‌که‌وتیی، چاوه‌دێری پاشه‌که‌وت} زانستێکه‌ که‌ ده‌خوێندرێت ده‌رباره‌ی سامان به‌رێوه‌بردن یان چاوه‌دێری و ڕاگرتنی ڕێکوپێکی داهات وتێچوون ودیارده‌کانی. ئه‌م زانستییه‌ گه‌لێک بابه‌تی لێ ده‌بێته‌وه‌.

{ تێبـ :

1 – ( زه‌بیحی) نازانم ئه‌م ووشه‌یه‌ له‌ کوێوه‌ هاتووه‌ و چۆن داتاشڕاوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به ‌ئه‌م واتایه ‌جێگای خۆی گرتووه‌. 

2 – ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵخۆشی بێت ماموه‌ستا عه‌لـی نانه‌وه‌زاده‌ ئاماژه‌ی به‌ دوو سه‌رنج داوه‌ :

1- سه‌یدۆ گۆرانی ئه‌م ووشه‌یه‌ی بۆ( عه‌بۆر)ی عه‌ره‌بی كراو بردووه‌ كه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك گرێكی بووبێت و هاوسه‌نگی كردووه‌ ده‌گه‌ڵ ebone فه‌ره‌نسی).

2- له‌زمانی په‌هله‌وی دا. [ ئاپورسشن : āpursiŝn] به‌واتای( داهات و به‌رهه‌م) دێت}.

ئابووری ئاڕاسته‌کراو/abûrî ařaste kiraw: نتـ:[ ئاب] خۆ هه‌ڵقوڕتانی میری له‌ کاروباری ئابووری به‌ دانانی پرۆژه‌ی گشتی.

ئابووری به‌جێ هێناندن/abûrî be cě hěnandin: نتـ:[ ئاب] مه‌به‌ست له‌ لێکۆلینه‌وه‌یه‌ که‌ بۆ شێواز ئافراندنێک بۆ پترکردنی سامان و به‌هه‌م و ره‌وتی ئابووری.

ئابووری بیرکردنه‌وه‌/abûrî bîr kirdinewe: نتـ:[ ئاب] بیرکردنه‌وه‌ له ‌ره‌وتێکی ئابووریانه‌وه‌.

ئابووری خۆیی/abûrî xoyî: نتـ:[ ئاب] هه‌ڵسووڕاندن و پاشه‌که‌وت و په‌ره‌پێدانی داهاتێک که‌کار‌ بۆ خۆ ویستن بێت.

ئابووری دارستان/abûrî : نتـ:[ ئاب] [ ئینگـ : Forests economy].

ئابووری ده‌ستووری/abûrîdestŭrî: نتـ:[ ئاب] جۆره‌ زانستێکه‌ ده‌رباره‌ی سامانی میری ده‌دوێت چ له‌بواری به‌رهه‌م هێنان بێت یان گۆڕین و دابه‌شکردن و به‌رهه‌مدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین رێباز بدۆزێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵسووڕانی کاروباری سامانی ده‌وڵه‌ت.

ئابووری رامیاری/aburîramyarî: نتـ:[ ئاب] بریتییه‌ له‌ زانستی یاساکانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی به‌رووبوومی ماده‌ی له‌قۆناغی جۆربه‌جۆره‌کانی گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مرۆ‌ڤایه‌تیدا.

:: ئابووری رامیاری کلاسیکی.

:: ئابووری رامیاری شۆرشگێڕانه‌.

ئابووریزان/aburîzan: نتـ، ئان:[ ئاب] ئابووری ناس.

ئابووریزانی/aburîzanî: نچ:[ ئاب] زانستی ئابووری ناسی : ئەوەی پێوەندی بە ئابووری زانستی یەوە هەبێت.

ئابووریزانیەنە/aburîzanyene: ئاکتـ:[ ئاب][ هـ] لەئابووری زانین دا.

ئابووری زەوی/abûrî : نتـ:[ ئاب] [ ئینگـ : Land economics].

ئابووری کردن/abûrî kirdin: کتن: پاشه‌که‌وتکردن له‌ گوزه‌رانی ڕۆژانه‌دا.

ئابووری کشتوکاڵی/abûrî kiŝtukaľî: نتـ:[ ئاب] زانستی ئابووری ڕامیاری جێبه‌جێ بکرێت له‌سه‌ر  کشتوکاڵی.

[ ئینگـ : Agricultural economics].

ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تی/abûrî komeľayetî: نتـ:[ ئاب] ئه‌م جۆره‌ ئابووریییه‌، بابه‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌وا له‌ هه‌ر ڕێگایه‌ک بکۆڵێته‌وه‌ که ‌سته‌م و سته‌مکاری کۆمه‌ڵایه‌تی که‌مکاته‌وه‌، وه‌ گوزه‌رانی خه‌لکی له‌ هه‌مان کاتدا چاک بکات.

ئابووری ماڵی/abûrî maľî: نتـ:[ ئاب] ماڵداری.

ئابووری ناس/abûrî nas: نفا:[ ئاب][ ئابووری+ ناس( ناسین)] ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پیشه‌ی لێكۆلیته‌وه‌ی ئابووری بێت.

ئابووری ناسی/abûrînasî: نچ:[ ئاب][ ئابووری+ ناسی( ناسین+ ی)] زانست، خوێندن، پرۆژه‌ و كار و باری ئابووری.

ئابووری نه‌ته‌وایه‌تی/abûrî netewayetî: نت:[ ئاب] سه‌رمایه ‌و مایه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک.

ئابوورییه‌ره‌/abûrî yere: نتـ:[ ئاب][ هـ][ ئابووری+ یه‌ره] به‌سه‌ر ئابووری دا.

{ تێبـ: بڕگه‌( یه‌ره‌) له‌شێوه‌زاری هه‌ورامی هاوواتای( به‌سه‌ر ……دا) یه‌ له ‌شێوه‌زاری کرمانجی ناوه‌ندییدا. }{ ووشه‌نامه‌، ل، 25}

.

    گوڵبژێرێک له‌ زاراوه‌ی ئابووری و دارایی :   

.

ئه‌ندازه ‌، باج ، به‌کارهێنه‌ر، به‌کاربه‌ر، به‌رده‌وام، به‌رده‌وامکردن، به‌رژه‌وه‌ندی، به‌رگرێتێتی، به‌رهه‌مهێنان، به‌رهه‌م، به‌ها، بێکاری، پێداویستی، پاشه‌که‌وت، پته‌وێتی، پته‌وکردن، تاکڕه‌وێتی، تێچوون، جیاوازی، چاککردن، خزمه‌تگووزاری، خۆشگوزه‌رانی، خستنه‌سه‌ر، دارایی، داهات خستنه‌کار، داهات، ده‌ڵاڵ، ده‌ستیکار، ده‌یه‌ک، رێژه‌، رێژه‌یی، ڕوودان، زیان به‌خشی، سه‌رمایه‌، سه‌رمایه‌خستنه‌کاره‌وه‌، سه‌رمایه‌مه‌یاندن، سه‌رمایه‌‌دارێتی، سوشیالیستی، سوود، سوودبه‌خشی، سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنان، سینده‌کالیزمی، شایه‌سته‌ی به‌کارهێنان بێت،( فایز وه‌رگرتن)، قازانج، قاچاغ، قه‌رز، قست، کۆمه‌ک، کۆمه‌ککردن، کار، که‌ره‌سته‌ی خاو، که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان، کاتی، کرێ، کۆمۆنیستی، لاوکی، لیبێرالیزمی، مافی گوزه‌ر، ناوه‌ند، ناوبژیکه‌ر، نه‌داری، هاوکاری، هه‌ره‌وه‌زێتی، هۆی به‌رهه‌مهێنان، هه‌ژاری، هه‌میشه‌یی، هه‌ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌، هێنانه‌ژووره‌وه‌، یه‌کسانی، یه‌ده‌ک، یه‌کسه‌ر…. . هتد.

.

.

.