بەرۆک/berok: ن:[ پۆشاک]
1 – ئێخە، بەرۆک، بەرووک، بەریک، یاخە، یەخە، یەقە .
2 – سینگ پۆش، گیرفان.
3 – ئاگرێکی گەورە.
4 – توریین، توورەکە.
بەرۆکی ئەسپی/berokî espî: نتـ:[ بەرۆک+ ئی+ ئەسپ+ ئی] بەرسینگە : بەنێکە یان قایشێکە بە جل و زینەوە لەبەرسینگی وولاخی قایم دەکرێت.
بەرۆک بەردان/berok berdan: کتن:[ بەرۆک+ بەردان] بریتییە لەدەست لێکبەردان، وازلێهێنانی یەکێک لە یەکێکی دیکە.
بەرۆک گرتن/berok girtin: کتن:[ بەرۆک+ گرتن] شەڕپێفرۆشتن، تەشقەڵەپێکردن.
.
.
.
.
.