بەستن ¹ /bestin: کتن:[ کەش][ ڕەگەی فرمانەکەی( بەست) ـە+ ن]
1 – مەیین : گۆڕانی ماددەیە لە باری شلییەوە بۆ باری ڕەق.[ ئینگـ : to frezze]
2 – بوون بە گیرە.
بەستنی ئاو/bestinî aw: کتن: مەیین، بوون بە سەهۆل، ڕچیان، قەرسین، قەرساندن.
بەستنی تەڕیی/bestinî teřyî: کتن: .
بەستنی خێرا/bestinî xêra: نتـ: مەیینی خێرا.
بەستنی هاورێک /bestinî hawrěk: : .
بەستنی هێواش/bestinî hêwaş: نتـ: مەیینی لەسەرخۆ.
بەستنی یەک لە دوای یەک/bestinî yek le dway yek: کتن:
بەستوو/bestû: ئانفا:[بەستن] بستوو، بوون بەسەهۆڵ، ڕەقبوو.
خوێن بەستن/xwên bestin: کتن:
.
.
________________
بەستن ² /bestin: کتن:
1 – داخستن.
2 – پێچان و گرێدانی شتێک وەک پێچ و مێزەر و لەو جۆرە شتانە، بێندن( خۆ).[ ئینگـ : attachment].
3 – بریتی یە لە پەکخستنی پیاو بۆ ژن.
گەردان کردن | ||||||
تاک | کۆ | |||||
کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | |
ڕابردووی دوور | م بەستبوو | ت بەستبوو | ی بەستبوو | مان بەستبوو | تان بەستبوو | یان بەستبوو |
ڕابردووی نزیک | م بەست، بەستم | ت بەست، بەستت | ی بەست، بەستی | مان بەست، بەستمان | تان بەست، بەستتان | یان بەست ، بەستیان |
ڕابردووی بەردەوامی | دەبەستم | دەبەستیت | دەبەستێت | دەبەستین | دەبەستن | دەبەستن |
ڕابردووی تەواو | م بەستووە | ت بەستووە | ی بەستووە | مان بەستووە | تان بەستووە | یان بەستووە |
ڕابردووی سادەی بەردەوامی | م دەبەست | ت دەبەست | ی دەبەست | مان دەبەست | تان دەبەست | یان دەبەست |
داهاتوو ، ڕانەبردوو | دەیبەستم | دەیبەستیت | دەیبەستێت | دەیبەستین | دەیبەستن | دەیبەستن |
مەرجی | بمبەستبایە | بتبەستبایە | بیبەستبایە | بمانبەستبایە | بتانبەستبایە | ببانبەستایە |
پرسیاری داهاتوو | بیبەستم | بیبەستیت | بیبەستێت | بیبەستین | بیبەستن | بیبەستن |
پرسیاری ڕابردوو | بەستبووم | بەستبووت | بەستبووی | بەستبوومان | بەستبووتان | بەستبوویان |
داخوازی( ئەمر) | بیبەستە | بیبەستە | بیبەستێ | بیبەستن | یببەستن | بیبەستن |
بەستنەوە/bestinewe: کتن:[ بەستن+ ئەوە] بەستنی گیاندار بە پەت یان گوریسێک، پێچانەوە، بەتکردن.
ببەستە/bibeste: ف:[ دۆخی ڕانەبردووی داخوازی چاوگی( بەستن)ـە] [ ئینگـ: connect ، join]
باربەستن/barbestin: کتن:[ بار+ بەستن] باربێنین، بێنانەوە، بێناندنەوە.
پێدابەستن/pêdabestin: کتپ:[ پێ+ دا+ بەستن] پائەرەبەستەی( هـ).
دەبەستێتەوە/debestêtewe: ف:[ بیر][ دەبەستێت+ ئەوە] [ ئینگـ: associate]
دەرگابەستن/derga bestin: ن: پێوەدان، داخستن.
ڕابەستن/řabestin: کتپ:[ کباک][ ڕا+ بەستن] ڕەفتارکردن، چگۆنی.
کەڵەکە بەستن/keľeke bestin: کتن: گردو کۆبوونەوە، خڕوونەوە لەسەریەکتری.
خاسیهتی یهکتربهستن/xasiyetî yektirbestin: کتن:[ بیر] [ ئینگـ: associative property]
یەکتربەستن/yektirbestin: کتن:[ بیر] [ ئینگـ: associative]
.
.
________________
بەستن ³ /bestin: کتن: دووراندن، دوورین، هەڵدوورین.
.
.
.
.