پێ ¹ /: ن:[ تۆێ][ پەهلەوی : پاد _ پای : pay]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پاژە aDAp

1 – پا _ پاق _ پێق، قاچ، قول، لاق، گیل، لنگ _ لینگ : لە 26 ئێسک پێک دێت، بۆ زیاتر زانین دەربارەی پێ تەماشای ئێسکبەندی مرۆف بکەن و ئەمیش هەروەک لەپی دەست دەكرێت بە سێ بەشەوە ::

بەشی یەكەم   پاژنە یان قولەپێ  كە لە جێی مەچەک و لە حەوت ئێسک پێک دێت.
بەشی دووەم   شانە  لە پێنج ئێسک پێک دێت
بەشی سێیەم   پەنجەكان  پێک دێنن و هەروەها پەنجەكانی دەست چواردە پلە پەنجەیان تێدایە و بە هەمان شێوەش دابەش كراۆن.

2 – سم ( ئاژ)، پاچک، چیق، چیم : ئەم زاراوانە بۆ ووڵاغ و گیانەوەر بەکاردێن.

3 – بەرانبەر، هاوشان و یەکبوون

:: پێ بە پێ دێتەوە.

4 – دارێكە لە ئاسیاو دا بەرداشی پێ بەرز و نزم دەكرێت.

5 – [ توێ] پدو، پۆ، پوک _ پووک : گۆشتی ددانان.

6 – پەلەپیتكەی چەكی ئاگرین.

   وەك پێشگرێک دەلكێت بە ناو یان بەكردارێكەوە و واتایەكی نوێ دروست دەكات : 

 

  پێ+ وشە

: پێ گووتن : پێگووتن. 

:: وای پێ بڵێ.

 پێ+ بە+ وشە

: پێ بە خاكسپاردن  : پێ بەخاکسپارن. 

 پێ+ تێ+ وشە 

: پێ تێ كردن  : پێتێکردن. 

 پێ+ دا+ وشە

: پێداساوین.

 پێ+ لە+ وشە 

: پێ لە تەک بردن.

 پێ+ لێ+ وشە 

: پێلێنان

: پێلێخشان.

 پێ+ لێ+ هەڵ+ وشە 

: پێلێهەڵگرتن.

: پێ لێهەڵ بڕین

:: دەستدرێژی.

 پێ+ وا+ وشە

: پێ وابوون

:: پێم وایە. : ڵام وایە

.

پێەودان/pêewdan: كتن:[ كهـ] پێوەدان، لێخشان.

پێباز/pêbaz: نتـ:[ پێ+ باز] پردەباز، بەردی پەڕینەوە لەباتی پرد، بەردەباز.

پێبازگ/: نتـ:[ كباك][ پێ+ باز+گ] پردەباز، بازگە.

پێباز/Pêbaz: ن:[ جێۆ] ناوی ناوچەیەكە لە گۆیی ڕووباری سیروان.

پێبازە/pêbaze: ن:[ ڕوو] گیایەكە گەڵای وەك پێی باز وایە و چنگدارە.

پێبازۆک/::

پێباڵندە/: ن:[ ڕوو] ڕووەكێكی كێوییە بۆ لەوەر باشە. لە پێی باڵندە دەچێت. [ ئینگـ : Serradella]

پێ بەپێ/: ئاكتـ:[ پێ+ بە+ پێ] پلەبەپلە، شانبەشان، هەروەك، دووبەدوو پێكەوە.

پێبەپێ بوون/: ڕس:

پێ بەپێ كردن/::

پێ بەتاڵ/: ئانتـ:[ پێ+ بەتاڵ] پێڵاوی گەورەی فراوان لە ژمارە بەدەر.

پێ بەجێ/pê be cě: ئان:[ پێ+ بەجێ] چەسپاو، دامەزراو، جێگیربوو.

پێبەخشین/: كتن:[ پێ+بەخشین]

1 – خەڵاتكردن، پێشكەشكردنی تشتێك بە كەسێك.

2 – لێخۆش بوونی قەرز

:: ئەوەی لە سەرت ماوە هەمووت پێدەبەخشم.

3 – لە كەسێك خۆش بوون لەبەر خاتری كەسێكی دیكە

:: ئەوجار لێی خۆش بەوبەمنی ببەخشە.

پێبەخشیو/: ئانفا: خەڵاتكراو.

پێ بەپۆلوان سوووتان/: كتن:[ ئد] ترسان و تەمبێ بوون، چاوترسێن.

پێ بە پێهاتنەوە/: :[ ] بەرامبەرهاتنەوە، وەك یەك بوون، بەقارای یەك بوون.

پێ بەدارە/: نتـ:[ پێ + بە+ دار+ ئە] ئێسكێكە بەدەم ڕان و قۆڵی گیاندارەوە وەكوو چاكڵ وایە.

پێ بەداوەوە بوون/pê be dawewe bŭn: ن:[ ئد] تووشی چورتم بوون، تووشی گێچەڵ بوون.

پێ بەر/: ن:[ ؟ ] وان، وانە، پارێزەر.

پێ بەركردن/: كتپ:[                ] پارێزەر كردن.

پێ بەری/: :[ ] پارێزەری، پارێزگاری.

پێ بەرێتی/: نتـ:[ ] پارچە زەوی یا هەرێمێكە داگیركرابێت.

پێ بەزەوی داگرتن/: كتن: پابەزەویا ساوین، سووربوون لەسەر تشتێك.

پێبەستە/: ن:[ پێ+ بەستە] پابەستە.

پێبەستەبوون/: كتن:[ پێ+ بەستە]

1 – پابەستەبوون، پابەندبوون.

2 – هۆگربوون، گیرۆدەبوون.

پێبەستیی/: نچ:[ پێ+ بەست+ ئیی] پابەستە.

پێبەند/pêbend: نتـ:[ پێ+ بەند] پابەند، پێوەند.

پێ پەندبوون/: كتن:[ پێ+ بەند+ بوون] پابەند بوون: پابەندبوون.

{

عیشقت ئەسیری كردووم پێبەندی داوی تۆبووم

ڕۆیی بێ ماڵاوایی، لەدونیا ڕەنجەڕۆ بووم

}{ – }.

پێبەندكردن/pêbendkirdin: كتپ:[ پێ+ بەند+ كردن] پابەندكردن.

پێبەندكران/pêbendkran: نفا:[ پێ+ بەند+ كران( كردن)] پابەندكران.

پێبەندكراو/pêbendkiraw: ئانفا:[ پێ+ بەند+ كراو( كردن)]

1 – كوتكراو، ئیشكیلكراو، پێزنجیركراو، پێوەندكراو.

2 – خەریككراو( بەكار یان شتێكەوە).

پێپەندیی/: نچ:[ پێبەند+یی] پابەندیی.

پێبردن/pêbirdin: نفا:[ پێ+ بردن]

1 – گومانبردن، بەڕاستزانین.

2 – پەیبردن، ڕێبردن، ڕێگوبردن.

پێبڕ/pêbiř: ئانفا:[ پێ+ بڕ( بڕان)]

1 – گۆمی قووڵی پەی نەدەر.

2 – نەرم، بێ مشوار، بێفریشك.

پێبڕان/biřan: كتن:[ پێ+ بڕان]

1 – بەنسیب بوون، بەركەوتن، وەدەسكەوتن.

:: ئەو كوڕ و كچە پێكبڕان.

:: لەئەوماڵە هیچم پێ نەبڕا.

2 – بێ مشواری، بێ فریشكی.

پێبڕانەوە/ biřan: كتن:[ پێ+ بڕان+ ەوە] ( لە شوێنێك) بڕانەوەی هاتووچۆ، وازهێنان لە ئامووشۆ، پێ لێبڕین \\ پێ كرانەوە.

پێبڕاو/pêbiřaw: نفا:[پێ+ بڕاو( بڕان)] پشك.

پێبڕین/pêbiřin: كتن:[ پێ+ بڕین] شوێن گێران، دوای شۆپ كەوتن.

پێبڕینەوە/pêbiřin: كتن:[ پێ+ بڕین+ ەوە] بەری هاتوچۆی كەسێك گرتن بۆ ماڵ و شوێنی دیكە.

پێبژاردن/pêbijardin: كتپ: پێ ئەژماردن، تۆڵەلێئەستاندن، ماف لێسەندنەوە، هەقلێكردنەوە لە قەرەبوو و زیان.

پێبژێو/pêbijêw: ئانتـ:[ پێ+ بژێو] بژێو، مایەی ژین : ئازووخەیەكە كە مرۆڤ پێی دەژێت.

پێبوون/pêbŭn: كتن:[ پێ+بوون]

1 – بەڕۆژووبوون، ڕۆژووگرتن

:: من ئەمرۆپێم .

2 – لەپابوون _ لەپاهەبوون

:: پوڵت پێیە ؟.

3 – داگیرسانی ئاگر

:: چراكە پێكە.

:: ئاگرەكە پێبوو.

4- دەستور و رێ و شوێن

:: بەوپێیە ناوێ بچین.

پێ بلقانی/: ن:[ هـ] جۆرە گەمەیێكی منداڵانەیە.

پێ بلقە/: ن:[ دزە] نەردەوان، نەردیوان.

پێ بووایی/: : باوەخۆن، باوخۆن.

پێ بۆكێ/: : باوەخۆن.

پێپان/: ئانتـ:[ پێ+ پان] پاپان، پێتەخت، لنگ مەلك.

.

.

__________________

پێپانە¹/: ئانتـ: دەستبڵاوی، لەبەرددان، واژی ئابۆری.

.

.

___________________

پێپانە²/: نتـ:[ خۆ] دەوروبەر، چوواركەنار.

.

.

____________________

پێپەتی/: ئانتـ:[ پێ+ پەتی]

1 – پێخاووس، پێخوواس، بێ پێڵاو، پاپەتی.

2 – [ مجـ] هەژار و نەدار.

پێ پەتێتی/: ئاكتـ:[ پێپەت+ئێتی] پێخاووسێتی.

پێپەلنگ/pêpeling: نتـ:[ پێ+ پەل(پلە)+نگ] كباك: پێپەلووك.

پێپەلووک/pêpelûk: نتـ:[ كباك][ پێ+ پەل(پلە)+ ئووك] بەردەباز، پێ پێلۆكە: ئەو بەردانەن كە مرۆڤ لە ناو ئاوێی دادەنی تا بەسەریدا بپەڕنەوە.

پێپەجانێ/pêpecaně: نتـ: پاپووچە، جۆرە پێڵاوێكی منداڵانە.

پێپەست/pêpesit: ئانفا:[ پێ+ پەست( پەستان)] پاپەست، پاكوت، پێكوت: شێڵان بەپێ.

پێپەست كردن/pêpesit kirdin: كتپ: پەستاندنەوە بەپێ.

پێپەردە/pê perde: ئانتـ: ئاشكرا، بێپەردە.

پێپەڵاس/: نتـ:[ H][ باد] پلیكانی خانوو.

پێپەلنگ/: نتـ:[ H][ كباك][ پێ+ پەل( پلە)+نگ] پێ پەیژە، نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە.

پێپەلووك/pêpelǔk: نتـ:[ H][ كباك] پێپەیژە، نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە.

پێپەیژە/: نتـ:[H][ پێ+ پەیژە] نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە.

پێپرژە/: ئانتـ:[ پێ+ پڕژ( پڕژان)+ ئە] چینە: لاق لە خۆڵ وەردانی مریشك بۆ دۆزینەوەی دان.

پێپشیلە/pêpiŝîle: ن:[ ڕوو][ پێ+پشیلە] گیایەكی خۆڕسكە، بەدارو دیوار وگیای دەوروبەری هەڵدەچێت و تێان دەهالێت، گولەگانی زەردی مەیلەوشینە، بەرێكی بچووك بە ئەندازەی نۆكێك دەگرێت كە دەگات ڕەش دەبێت، ئەم گیایە بۆ مەبەستی پزیشكی كەڵكی لێوەردەگیرێت.[ Bot : Hedera Helix].

پێپك/pêpik: نتـ:[ پیش][ كباك][ پێ+ پك( پچووك)] پێچكی مۆبیلیات.

پێپلەكان/: نتـ:[H][ بالك][ پێ+ پلە+ كان] نەردەوان، پێپەڵاس، پێپلیكانە، پلیكان.

پێپلیكان/: نتـ:[H][پێ+ پلی(پلە+ی) كان] بلەكان، پێسترك، نەردەوان _ نەردیوان _ نێردیوان، پەیژە، پێپەلووك.

پێپلیكانە/pêplîkane: نتـ:[ پێپلیكان+ ئە] نەردەوان، ( تو: قاڵدرمە).

پێپلیكە/pêpilke: نتـ:[ پێ+ پلی( پلە+ی)+ كە] نەردەوانی پچووك.

پێپیلكە/pêpîlike: نتـ:[ پێ+ پیل(پلە)+ كە] نەردەوانێك كە لە بەرد، قوڕ، خشت، یان گەچ دروست كرابێت.

{ تێبـ: گۆرانكاری لە نێوان : پلە، پلی، پیل، بە گوێرەی ناوچە و چەشنەكانی دەگۆرێت، نەك واتاكەی}.

پێپۆش/pêpě: نتـ:[ پێ+ پۆش] پاپۆش، سۆل، كەووش، پاڵا، پێڵاو، پێتاو، پیڵا : هەر تشتێك كە پێ بپۆشێت.

پێپۆك/pêpě: نتـ:[ كباك][ پێ+ پۆك] كوڵو، كوڵوو، كلو، تونگە، كریستال.

پێپێچ/pêpěče: نتـ:[ پێ+ پێچ]

1 – پاپێچ، پێگێڕ، پێخوار.

2 – پاپێچ( ئەردە)، بەلەك پێچ، فیشەكەشێتە.

پێپێچە/pêpěče: نتـ:[ پێ+ پێچە] توێشەبەرە _ توپشوبەرە( ه)، خورجین، سەرهەویر، تووربێن : توورەكەیە كی پەرۆیە، شوانان نانی تێدا دەبەنە دەرەوە.

پێپێكەنین/pêpěkenîn: كتپ:[ پێ+ پێ+ كەنین(كەن{خەن}+ ین)] بزپێوەكردن، تیزپێكردن، قەشمەریی پێكردن، گاڵتەپێكردن.

پێ پێ كردن/pê pě kirdin::

پێ پێوەدان/pê pěwedan::

پێپێوەنان/pê pěwenan: كتن:[ پێ+ پێ+ وەنان]

1 – ڕۆیشتن بەچاڵاكی، ڕۆیین بەخێرایی، ڕاكردن، هەڵاتن، تێقاچان، تێتەقان، بۆدەرچوون، بەسەرەوەنان.

2 – داخستن.

:: دەركە پێی پێوەنێ.

پێپێیانێ/pêpê: نتـ:[ واز][ هـ] هەنگڵەشەلە، گەمەیەكە.

پێ پیانان/pê pyanan:

پێپیرۆزانە/pêpîrozane: نتـ:[ پێ+ پیرۆز+ ئانە(ئان+ ە)] پێمزگ.

پێپیلكەدان/pêpîlikedan: كتن:[ پێ+ پیل(پلە)+ كە+ دان] لاق وە بەر لاقی كەسێك دان بۆ خستنی، پێپیلكەدان.

پێپینگان/pêpînigan: نتـ: ه:[ پێ+ پینگان]1- ڵای پێیان، بەپێچەوانەی سەرینگانە. 2- بەردێكە لە ناوگوریچەدا لەڵای پێیانەوە دادەندرێت.

پێت/pêt: ن:[ كباك] گڕی ئاگر، گرپە و بڵێسە، پێل.

{

هەردەم و هەرسەعەت ژ نو پێتی د سینە نارودو

سەبر و قەراری من د كوعاشق و موبتەڵایی زولت

}{جەزیری}.

پێتێ/pêt: نتـ:[ كباك] بڵێسەی ئاگر.

پێتێ /pêt: نتـ:[ كباك] هەڵاوی ئاگر.

پێتاتە/pêtate: نتـ:[ پیش][ پێ+ تاتە( تەختە)] پێتەتە، پاتەتە، پاگیرە، پائەوشار : بەشێكە لە دەزگای جۆڵایی دایە كە تەختەیەكە لە ژێر پێی جۆڵا دا و لە كاتی جۆڵاییدا پێی لەسەر دادەگرێ و گورد دێتە خوار. { هەر گوردەی دۆخینێكی پێوە شۆأ بۆتەوە كە دەكەوێتە بەر پێی جۆڵا. جۆڵا بە نۆرە و لەسەر نەزمێكی ڕێك، هەر جارەی پێ بە یەكیان دا دەدات و بەم كارە گورەكان بڵند و نەوێ دەكات، تاكوو مەكووك بە نێوان تانەكان دا رەت بكات و پۆپەكە جێگیر بكات. وا هەی كە جۆڵا لەبەر پێی جۆی قوڵكەیەك دروست دەكات و سەری پێتاتە دەچێتەوە ئەوێ. ئەو قوڵكەیە پێچاڵ _ ی ناوە. هەروەها جۆڵا زۆر زوو پێ بە پێتانەكان دا دەدات و و لەژێرەوە وەك شەڕەشەپ بكات وایە، ئەم لاق تێوەژاندنە لە زاراوەی جۆڵایی دا شەپیتكەی ناوە}{ گۆڤاری هاوار. ژمارە 8. ڵا: 28}.

پێتەتە/pêtete: نتـ:[ شار][ پێ+ تەتە (تاتە : تەختە)] پێتاتە.

پێتاڤ/pêtav: نتـ:[ كۆن][ كباك][پێ+ تاڤ]

1 – پیتاو، پێڵاو، كەوش، قۆندرە، سۆل.

2 – پارچە تەنراوێكە كە دە پێی دەهاڵێندرێت لە بری گۆرەوی، كاڵەی لەسەر دەڵێ دەكرێت.

پێتاو/pêtaw: نتـ:[پێ+ تاو] ئەم ووشەیە بە تەنها نایە تە گۆكردن دەگەڵ، بەڵكو دووانی یە وەك: كاڵە و پێتاو.

1 – پیتاڤ.

2 – قەیتانی قۆندرە، بەندە پێی قۆندرە، گێتەر، گێترە.

پێتاوە/pêtawe: نتـ:[ پێ+ تاو+ ئە] قەیتانی پێڵاو، پاتاوە، پێتاو.

پیتاوی غەریبی كردنەوە/pětawy ğerîbî kirdinewe: شڕ: یەكەم شوێن یان مالێك لە هەندەران( غەریبایەت)یدا كە لێی سەقامگیر دەبن، سەرەتای ناسیاوی لە غەریبایەتیدا.

{ میوانی ئەو پیرێژنە بوو، كە هەوەڵ جار لە موسڵێ، كاڵە و پێتاوی غەریبی لە ماڵە وان كردەوە}

{ سەعید و میر سێوەدین. ل. 242}.

پێتاگ/pêtag: ن:[ كباك]

1 – ئەنبار.

2 – شەڵخە، پلوورە.

پێتاگ كرن/pêtag kirin: كتپ:

1 – ئەنبار كردن.

2 – پلورەكردن.

پێتاو/pêtaw: نتـ:[ نخ][ پێ+ تاو] نەخۆشی تینووكەوتن، تینووكەوتنی.

پێتاوكردن/pêtawkirdin: كتپ: تینووكەوتن، تووشی نەخۆشی تێر لە ئاو نەخواردنەوەبوون.

پێتەخت/pêtexit: نتـ:[ پێ( پا)+ تەخت] پاتەخت.

پێتەتە/: نتـ:[ پێ+ تەتە( تەختە)] پێتاتە.

پێتەك/pêtek: نتـ:[ هـ][ پێ+ تەك] جیاز، گیاز : كەو و پەلێكە كە لە گەڵ بووكێ دەنێردرێتە ماڵی زاوا.

پێتر/: ئان:[ كباك، جز، بۆتا] پتر، زیاتر.

پێتێكردن/: كتپ:[ پێ+ تێ+ كردن]

پێتێنان/: كتن:[ پێ+ تێ+ نان]

1 – چوونە نێوو قۆناغێكی دیكەی تەمەن

:: سێ ساڵی تەواو كردوە و پێی دە چوار ساڵە ناوە.

2 – پێ دە شوێن وجێگەیەك نان :: حەقت نیە پێ دە ژوورێ بنێی.

پێ تێنانەوە/:: هاتووچۆكردنەوە و سەردانی شوێنێك

:: هەتا ماوم تازە پێ دە ئەو ماڵە نانێمەوە.

پێ جانك/::

پێجێ/pêcě: ئاكتـ:[ ڕۆژ] كاتێكی كەم، جێگایەكی كەم هێندەی جێ پێیەك. :: لە پێجێ یەكدا هەزار درۆی كرد.

پێوپل/pêwpil: نتـ:[ پێ+و+ پل] قاچ وقوول.

پێوتن/pěwǔtin: كتن:[ پێ+ وتن(گووتن _ گفتن)]1- پێكوتن _ پێگوتن. 2- ناوبەگوێدا هەڵدان، ناوخستنەسەر.

3-پێڕاگەیاندن.

پێورە/pěwire: ن:[ ڕوو] پێورەوێنجە: ئاخر بەری وێنجە كە تەواو بەرز نابێتەوە، و كورتەباڵایە.

پێورەوێنجە/pěwirewěnve: نتـ:[ ڕوو][ پێورە+وێنجە] پێورە.

 

پێوشوێن/pěwŝwěn: نتـ:[ پێ+و+شوێن] پەی، سۆراغ، شوێنەوار، جێپێ.

پێوشوێن گرتن/pěwŝwěn girtin: كتن:[ پێو شوێن+گرتن] وەشوێن كەسێك كەوتن، وەدووكەوتن، سۆراغ گرتن.

پێوشوێن هەڵگرتن/pěwŝwěn heľ girtin: كتپ:[ پێوشوێن+ هەڵ+ گرتن] وەشوێن و سۆراغی كەسێك كەوتن، كە خۆی لەئارا دا نیە ( وەك ڕاكردن، وون بوون)، بەڵام شوێن و ئاسەواری بەجێ ماوە. :: شوێن پێی دز هەڵگرتن.

پێویا/pêwya: نتـ:[ کباک] پێویست،گەرێ، گەرەک، پێداویست.

پێویس/pêwîs: نتـ:[ د][ پێ+ ویس(ت)] پێویست.

پێویست/pêwîst: نتـ:[پێ+ ویست]

1 – گەرێ، گەرەک، پێویا، ئاتاج.

2 – نیاز، ویست_ ویستەن، پێداویست، ئاوسەركەم، ئارەزوو.

3- نامانگور.

پێویستە/pêwîste: ف: [ پێویست+ ـە] گەرەكە، دەبێ، پێدەڤێ( باد)، پێتڤی( باد).

پێویستبوون/pêwîstbǔn: كتن:[ پێویست+ بوون] واجب بوون، ڵازم بوون.

پێویستپێبوون /pêwîstbǔn: كتن:[ پێویست+ پێ+ بوون] ئاتاج پێهەبوون.

پێویستپێكردن/pêwîst pěkirdin: كتپ:[ پێویست+ پێ+ كردن] نامانگوری پێكردن، گەرەكیی پێكردن.

پێویست كردن/pêwîst kirdin: كتپ:[ پێویست +كردن] پێویستی پێ هەبوون.

:: كارەكان جێبەجێ بوون ئیدی پێویست ناكات تۆ بێی.

پێویستن/pêwîstin: كتن:[پێ+ ویستن]

1 – خایاندن، كێشان، پێچوون.

:: زۆری پێدەوێت هەتا من ئەو منداڵانە گەورە دەبن.

2 – پەیوایستن، ئامانگۆری بۆ چتێک، لازم بوون، پێویست بوون.

{

دەلیلی چاک و پاكی پێدەوێ وەسڵی روخ و زولفی

خودا شادی بە شانەیدا، سەفای جەننەت بە ئاوێنە

}{وەفایی}.

پێویستیی/pêwîstyî: نچ:[ پێ+ ویست+ئیی] ئاتاجی. نیاز، ئیحتیاج، پێداویستی.

پێویستیی پێهەبوون/pêwîstyî pě hebûn: كتن:[پێ+ ویست+ ئیی+ پێ+ هەبوون] نیازبە شتێك یان كەسێك هەبوون. :: پێویستیم بە دوو سەد تمەن هەبوو، كەس نەبوو، بمداتێ.

پێوێران/pêwěran: كتپ:[ پێ+ وێران]1- دەرەفەت هاتن. توانایی هەبوون. 2- دەرەقەتی كەسێك یان تڕقمێك هاتن لە شەڕدا. 3- توانایی بەرابەریی كردن دەگەڵ كەسێك لە كێبەركێ یان قسەزانی و….دا.

پێ هاتن/pê hatin: كتن:[ پێ+هاتن]

1 – بەسەرهاتن، بەسەرداهاتن، بەمێشكدا هاتن.

2 – دان پێدانان.

3- بەخۆدا هاتن، پێگەیشتن.

پێهەڵاكوتن/pê heľakutin: كتن:[ پێ+ هەڵ+ ئا+ كوتن(گوتن)] پێهەڵكوتن، پاسین، هەڵنان، تە‌‌عریفكردن و بە باشی باسكردنی كاروكردەوەیەك، دیمەنێک یا قەد و باڵای كەسێک.

پێهەڵاوسین/pê heľawsîn: كتن:[ پێ+هەڵاوسین] پێهەڵواسین. پیاهەڵواسین، هەڵواسینی شتێك بە شتێكی بەرزتردا.

پێهەڵپەڕیین/pê heľpeřîyn: كتن:[ پێ+هەڵ+پەڕیین] تووش بوون، تەشەنەكردن.

پێهەڵپەسارتن/pê heľpesartin: كتپ:[ پێ+هەڵ+پەسارتن( سپاردن)] پیهەڵپساردن، پیاهەڵپساردن، ئامراز و شتی درێژی وەك پەیإ‎ژە و چەڵەكە و … بە دریژایی بە دیوار یا بە شوێنێكەوە نان بۆ ‌اگرتنیان

پێهەڵپەساردن/pê heľpesardin: كتپ:[ پێ+هەڵ+پەساردن] پیهەڵپسارتن، پیاهەڵپساردن، ئامراز و شتی درێژی وەك پەیإ‎ژە و چەڵەكە و … بە دریژایی بە دیوار یا بە شوێنێكەوە نان بۆ ‌اگرتنیان.

:: وەرە یاریدەم بدە ئەو ئاڵوودارانە بە دیوارەوە هەڵپەسێرین.

پێهەڵپڕژان/pê heľpiřjan: كتن:[ پێ+هەڵ+ پأژان]

1 – پێهەڵپژان. پڕشكی ئاو و قوڕاوی قوڵكە و چاڵان بەسەر جل و بەرگی.

:: ماشێن وا بە توندی هات و هەموو ئەو بەفر و قوڕاوەی پێ هەڵپڕژاندین.

2 – خۆپێدادانی پەلەوەر و گیانداری بچووک.

:: كەڵەبابەكە هەر چاوی پێمكەوت پێمهەڵپڕژا.

پێهەڵپژان/pê heľpijan: كتن:[ لەنگە][ پێ+هەڵ+پژان( پڕژان)] پێهەڵپڕژان.

پێهەڵچوون/pê heľçûn: كتن:[ پێ+هەڵ+چوون] پیاهەڵچوون، جۆرێک وەسەركەوتنە، كە پتر بۆ چوونە سەر دار و بەرزاییەكی لەم چەشنە، كە دار یا دارتێل لە باوەش داكرێت و بە پێ لە شووێنێكی چەقاندن خۆ هەڵدەكێشننە سەر.

پێهەڵخلیسكان/pê heľxilîskan: كتن:[ پێ+هەڵ+خلیسكان]

1 – تووشی چورتم بوون، كەوتنەگاشەوە، هەڵە كردن.

2 – سەرسم دان، گڵان، هەڵ نووتان.

پێهەڵخلیسكاندن/pê heľxilîskandin: كتپ:[پێ+هەڵ+خلیسكاندن] گڵاندن، هەڵنووتان.

پێهەڵڕووسكان/pê heľřûskan: كتن:[ پێ+هەڵ+ڕووسكان] چوونەسەر دیوار و بەرزاییەك، بە چەشنێك كە پەنجە وپێ لەدیوار گیركردن بەكاربهێندرێت.

پێهەڵكاڵان/pê heľkaľan: كتن:[ پێ+هەڵ+كاڵان] ئێرەیی بە كەسێك بردن، بەحەسوودیی قسەكردن، پێهە ڵكاڵین.

پێهەڵكاڵین/pê heľkaľîn: كتن:[ پێ+هەڵ+كاڵین ] پێهەڵكاڵان.

پێهەڵكوتن/pê heľkutin: كتن:[ پێ+هەڵ+كوتن(گوتن)] پێهەڵاكوتن، پاسین، هەڵنان، تە‌‌عریفكردن و بە باشی باسكردنی كاروكردەوەیەك، دیمەنێك یا قەد و باڵای كەسێك.

:: لە زەماوەند سایەر بەهەر كەس هەڵبڵێ شاباشی لێوەردەگرێ.

پێهەڵگەڕان/pê heľgeřan: كتن:[ پێ+هەڵ+گەڕان] پیاهەڵگەڕان.

1 – وەسەركەوتن لە خوارەوە بەرەوسەر، چوونە سەر لە كێو وبەرزایی.

2 – جڕ و جانەوەر كەوتنە لەش.

:: ئەسپێم پێهەڵگەڕە، لەو مێرووڵانە نزیك مەبەوە پێ تهەڵدە گەڕێن.

پێهەڵگر/pê heľgir: نفا:[ پێ+هەڵ+گر(گرتن)] دەوس دۆز، شوێنهەڵگر، شوێن دۆز.

پێهەڵگرتن/pê heľgirtin: كتن:[ پێ+هەڵ+گرتن]

1 – شتێک بە زۆری بە كەسێک هەڵگڕتن.

2 – خێرا ڕۆیشتن

پێهەڵمیزتن/pê heľmîztin: كتپ:[ پێ+ هەڵ+ میزتن] پێهەڵمیزین، بە پێوە میز بەسەرتاپێی كەسێكدا كردن، لەسەرڕامیزبەشتێک داكردن، پیاهەڵمیزین.

پێهەڵمیزین/pê heľmîzîn: كتن:[ پێ+ هەڵ+ میزین] پێهەڵمیزتن.

پێهەڵواسین/pê heľwasîn: كتن:[ پێ+ هەڵ+ واسین] پێهەڵاواسین، پیاهەڵواسین، هەڵواسینی شتێک بە شتێكی بەرزتردا.

پێ هەڵێنان/pê heľênan: كتن: هەنگاو هەڵێنان، خێراكردن، توندڕۆیشتن

پێ هەنگاو/pê hengaw: نتـ:[ پێ+ هەنگاو] هەنگاوەپێ.

پێ هوورچە/pê hûrçe: نتـ:[ ڕوو][ پێ+ هوورچە] پێوورچە، پێورچە.

پێ هۆگێڵان/pê hogêľan: كتن:[ هـ][ پێ+ هۆگێڵان] پێهەڵگەڕان، پێهەڵچوون.

پێ هۆڵە/pê hoľe: نتـ:[ ڕۆژ][ پێ+ هۆڵە] پاگێرە.

پێهن/pêhin: ن:[ کباک] پین.

پێین/pêyin: ئاكتـ:[ پێ+ ئین] خوار، ڵای خوارەوە، ڵای خوارەوەی پێ.

{

پێلاقێكم دادەوە بەسەرینێ

ئەوی دیكەم دادە بە پێێنێ

بڵێ ئامۆزا سیامەند

گۆڕغەریبەكەی من ئەوەتانێ

}{ گەنج. 314}.

پێی تەختەیی/pêy texteyî: نتـ:[ وەر][ پێ+ ئی+ تەخت+ ئەیی][ ئینگـ : flat foot]

پێی ووشتر/pêy ûştir: نتـ:[ پێی+ ووشتر ]

1 – [ توێ] سمی ووستر.

2 – [ ڕوو] ئەبەنووسی شاخی : درەختێكی گوڵدارە.

پێی هەڵە/pêy heľe: نتـ:[ وەر][ پێ+ ئی+ هەڵە] قاچی هەڵە. [ ئینگـ : wrong foot]

.

.

 وەك ناوگرێک دەلكێت بە ناو یان بەكردارێكەوە و واتایەكی نوێ دروست دەكات  

– پێ- /- pê : ناوگرێكە لە زمانی كوردی كە دەكەوێتە نێوان ئامراز و كردارێک، ناو و كردارێک، وەک

[ لەپێكەوتن ] چەتربوون، لە دەست و دووكەوتن.

[ ددان پێدانان ] دركاندن. لێداگرتن، لەسەرڕۆیین، میچ لەسەرگرتن، بناركردن، پرس درێژكردن.

[ دەپێکردن ] پۆشینی گۆرەوی، دەرپێ، دوولینگە و كەوش.

.

 وەک پاشگرێک دەلكێت بە ناو یان بە كردارێكەوە و واتایەكی نوێ دروست دەكات  

 

 وشە+پێ 

:: دەرپێ.

:: سەرپێ.

.

.

_____________________

پێ³/: ئمـ:

1 – لەگەڵ

2 – بە

3 – ناو _ بەناو، نێو _ بەنێو

4 – جێ _ جێگا، شوێن

5 – بن، بنک، ژێر، خوارەوەی شتێ

:: پێدەشت.

.

.

_______________________

پێ 4 /: ن:[ بیر] 

1 – پێوانە، پێودان، حیساب.

:: بەو پێیە بێت، دەبێت دووساڵی دیكەش بخوێنم.

2 – [ فیز] یەكەی پێوانی درێژی = 30.480 سم، 0.3048م، پاوەند = 1.3554 جوول، 12 ئینج، 0،333 یاردە.

3 – ئەندازەی یەک پێ : فووت

:: ئەم ژوورە 10 پێ بەرینە و 16 پێ درێژە.

.

.

پێ 5 /: ن:

1 – [ زمان] ناوی دووەهەمین تیپە لە پیتەكانی دەنگدارەكانی ئەلفەبێتی كوردی بە ڕێنووسی ئارامی. تەماشای  پ  بکەن بۆ زیاتر زانین. 

2 – ڕێكخەر.

3 – پەی

.

.

.