بەیەک/beyek: نتـ:[ بە+ یەک] پێکەوە.

{

بەیەک دەنگ بانگ دەکەین، سەربەستیم دەوێ

کوردستانە جێی شێرانە، دەبێ سەرکەوێ

}{ }.

بەیەک باردا/beyek barda: نتـ:[ بەیەک+ بار+ دا] لەیەکدۆخدا، لەیەکباردا.

بەیەکبوون/beyekbûn: کتن:[ بەیەک+ بوون] بوون بەیەک.[ ئینگـ : unification].

بەیەکترەوەبەستران/beyektirewebestiran: کتپ:[ بەیەک+ ترەوە+ بەستران] تێکخزان، تێکاڵان.

بەیەکداچوون/beyekdaçûn: کتن:[ بەیەک+ داچوون]

1 – چوونی شتێک بەناویەکدا : بریتی یە لەبەگزداچوونی دووکەس لەگەڵ یەک.

2تێک بەزین، بەیەکداماڵین.

بەیەکدادان/beyekdadan: کتپ:[ بەیەک+ دادان] شاڵاو بۆسەر یەکتر بردن : ئێران و عێراق هەست ساڵ بەیەکیاندادا. تێکەڵ کردن، ڕووخاندن، داغان کردن.

بەیەکداکردن/beyekdakirdin: کتپ:[ بەیەک+ دا+ کردن] بەیەکاکردن، تێکەڵکردن، کردنەسەر یەکتری، لەیەک ژێپەڕاندن، هەڵپێکان( ئەردە) : تێپەڕاندنی پەنجەی هەردوو دەست لەیەک. 

:: ئاو و ڕۆنەکە بەیەکداکە، 

بەیەکداڵکان/beyekdalikan: کتن:[ بەیەک+ داڵکان] پێکەوەلکان.

بەیەکداماڵین/beyekda maľin: کتن:[ بەیەک+ داماڵین] لەیەککەوتن، بەریەک کەوتن، پێک کەوتن.

بەیەککەوتن/beyek kewtin: کتن:[ بەیەک+ کەوتن] بەریەککەوتن، بەیەکداماڵین.

بەیەککەوتوو/beyek kewtû: نفا:[ بەیەک+ کەوتوو] لێکخشاو.

بەیەکگەیاندن/beyeygeyandin: کتن:[ بەیەک+ گەیاندن] گەیاندن بەیەک، بە ستران بەیەکەوە.

بەیەکگەیشتن/beyekgeyştin: کتن:[ بەیەک+ گەیشتن] گەیشتنی دووکەس یا پتر یان دووشت بەیەک، ژووان.

بەیەکەوە/beyekewe: ئاکتـ:[ بەیەک+ ئەوە] پەڤڕا، پێکەوە، وەگەڵ یەکتر.

بەیەکەوە گونجان/beyekewe guncan: کتن:[ بەیەکەوە+ گونجان] پێکەوە هەڵکردن.

.

.

.

.