توت/tut: ئان:[ ئاڤێسـ: aniriwt: توویرینە، تەئورونە( بێچوو)، پهـ: توورەك، تۆرەك][ كباك، زا] بڕ: تورگ، منداڵ، ساوا.
توتە/tute: نتـ:[ دەنگ][ توت+ ئە] تووتە : ووسەیەكە سەگی پێدەردەكرێت.
توتەكۆڵە/tutekoľe: نتـ:[ توتە+ كۆڵە] تووتە، توتكەسەگ.
توتك/tutik: ئانتـ:[ كباك، زا][ توت+ ك] بڕ: تورگ، بێچووی سەگ، توتكەسەگ، توڵە، تووتك _ تووتكە.
توتكەسەگ/tutke seg: ئان:[ گیانـ][ توتك+ ئە+ سەگ]
1 – بێچووی سەگ، توڵە.
2 – [جنێو] جنێوێكە بۆ كەسی چووكتر و زۆرتر هەڕەشەی تێدایە.
:: هەستە وەدەركەوە هەتیوە توتكەسەگە.
:: توتكەسەگی حەرام زادە بڕۆ لەبەرچاوم ون بە.
3 – [ سوكایەتی] منداڵ، عەولاد، توڵە.
:: ژنەتیوە وەرە ئەو توتكەسەگانت لەبەر چاوم لابە !.
توتكەشووانە/tutke ŝǔane: ن:[ زیند][ توت+ کە+ شوان+ ە] پرپە، پڕپڕ، تەتەڵەمیران، تەتڵەمیران، زێلۆ، زێور، زیكریلە(مكـ)، شەمار، مەڵكەسەن( زەن)، هەزارپێ. : گیاندارێكی جومگەدارە، شێوەكەی لەكرم دەچێت، پێی زۆرە هەر پارچەیەك لەلەشی دووجووت پێی پێوەیە.[ ئینگـ : Millipede ( Diplopoda) ].
.
{ تێبـ: تەرئونە :taruna لە هیندی كۆن دا بە مانای توڵە و تەئورونە: tauruna لە ئاڤێستادا بە مانای لاو و جەوان بۆ مرۆڤ و گیاندار هاتووە و توڵە، توتك، توول و توولە و هەندێك وشەی دیكەش هەر لەم ڕێشەیەن}{ نانەوازادە}.
.
.
.
.
.