خودان/xudan: ن:[ کباک] خاوەند، خێوی.
خودان بەخت/xudan bexit: ئانتـ:[ کباک][ خودان+ بەخت] خاوەن بەخت، بەختیار.
خودان بەختی/xudan bexitî: نچ:[ کباک] بەختیاری.
خودان نامووس/xudan namûs: نتـ:[ کباک] نامووسدار، بەنامووس.
خودان نامووسی/xudan namûsî: نچ:[ کباک] نامووسداری، بەنامووسی.{ گیوی. ل. 379}
خودانی تەخت/xudanî texit: نتـ: پادشا، شای سەر زەوی.
بێخودان/bêxuda: ئانتـ:[ بێ+ خودان] بێخێو، بێخاوەن.
{
ئێستا هەزار و چوارسەد ماڵی خۆم و مام سەرەوێرانە
خانزادەخانی حەریرێ بێساحیب و بێخودانە
}{ مان. ل. 87}
.
.
.
.