خێو ¹ /xêw: ن:

1 – جندۆكە، درنج، تارمایی مردووان، مێردەزمە( هـ).

2 – خودای كانی و ئاوان( خودای ئەفسانەیی)

خێوی شەو/xêwî şew: نتـ:[ مكـ] جندۆكە.

.

.

__________________________

خێو ² /xêw: ن: خاوەند، خودان، ماخۆ( هـ)_ ماڵخۆ.

خێوكردن/xêwkirdin: كتپ: خاوەندی كردن، خودانی كردن، بەخێوكردن.

خێوەند/xêwend: ن: خاوەند.

خێوی/xêwî: نچ: خووەی، خاوەندی، خاوەنی.

خێوی هونەر/xêwî huner: نتـ: هونەرمەند.

بەخێو/bexêw: ن:[ بە+ خێو] پەروەرشت( كباک).

بەخێوبوون/bexêwbûn: كتن:[ بەخێو+ بوون] پەروردەبوون، پێگەیشتن، بەڕێچوون، بەرهەمهاتن، بە ناوهاووریان.

بەخێوكەر/bexêwker: نفا: [ بەخێو+ كەر( كردن)] پەروردەكار، فێركەر، مامۆستا.

بەخێوكراو/bexêwkiraw: نفا:[ بەخێو+ كراو( كردن)] پەروردەكراو، ڕەهێنراو، فێركراو، بەناوهاووریاگ : گیاندار یا هەر جۆرە ڕووەكێك و هتد، كە بەرەنج و كۆشش بەرهەم هێندرابێت.

بەخێوكردن/bexêwkirdin: كتپ:

1 – پەروەراندن، پەروردەكەردەی( هـ) _ پەروەردەكردن، گەورەكردن، پێگەیاندن، پێڕاگەیاندن، ڕەنێوهێنان، بەڕێبردن، ڕاگرتن.

2 – خێوكردن.

بێخێو/bêxêw: ئانتـ:[ بێ+ خێو] کەس یان گیانداری بێخاوەن.

بێخێوی/bêxêwî: ئانتـ: [ کباک] بێ خووەوی، بێ خاوەند.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 5   +   3   =