زماندرێژ/zimandirêj: ئانتـ:[ زمان+ درێژ] بێ ئابڕوو، بەژۆک، بەربێژ، بەسبێژ، بلبلە، بلووێربەزێن، پەلپەل _ پلپلێ( کباک)، بڵە، بێشەرم، پوچبێژ، تووشمال، چاوەش، چەنەباز، چەنەدرێژ، چەنەسووک، چەنەهەراش، چەوچەو، چیڕەدرێژ، دەڤ شیلی، دەمەتقێن، دیواندڕ، درێژدادڕ، زاتدار، زۆربڵێ، زۆردوو، زۆرڕەو _ زۆرڕۆ( هەولێر)، فرەواچ، فرەدوو، قەرەچەناخ، لاتاقەوچ، لۆترەوان : کەسێکە لە ئەندازەی خۆی پتر و بەرەو ژوورتر لە بارەی مەردووم بدوێت.[ ئینگـ : prattling ، prattler , prattled]{ سەلاحەدین، ل، 676}.
زماندرێژی/zimandirêj: نچ:[ زماندرێژ+ ی] بڵەبڵ، بێشەرمی، چەنەسووکی، دڕی. زباندرێژی.
.
.
.
.