زگ ¹ ⁄ zig: ن:[ توێ]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
هەختی | itxah | Abdomen |
لە زمانی ئاڤێستایی یەوە دهست بەدهست بۆ ئێستای زمانی کوردی بەشێوەی( ئارام )ماوەتەوە |
تێبینی |
گۆڕانکاری لە نێوان ( زگ) و ( زک) و ( سک) هەم ( ز) شوێنی دەگۆردێت بە ( س) هەم ( ک) دەبێت بە( گ) |
1 . ئۆچک _ ئووچک( کهـ)، ئۆورگ _ ئوورک _ ورک _ ورگ( هـ) هورگ، تل، زک( كباک). سک، شکم. [ ئینگـ: Abdomen].
2 . گەدە.[ ئینگـ: Stomach ].
نەشوناس | شوناس | |||
تاک | کۆ | تاک | کۆ | |
شێوەزاری کرمانجی باکوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری کرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
تێبینی | لە ڕووانگەی توێژکارییەوە. لەپێکهاتەی لەشی مرۆڤدا |
1 . | سک دەكەوێتە ناوەڕاستی لەشەوە، کە دەکەوێتە ژێر ناوپەنجک( diaphragma). بۆشایی زگ جێگای گەدە و ڕێخۆلەکان و کۆئەندامی هەرس و جگەر و پانکریاس و سپڵ لە ناوەوەوەی ئۆرگانی زایندەگی و گورچیلەکان و کۆ ئەندامی میزکردن دەبێتەوە. |
2 . | گیانەوەری بڕبڕەدار : ناوپەنجکیان کەمە و دڵ و سی یەکانییان دەکەوێتە نێو زگ. |
3 . | لەلای زۆربەی ماسییەکان، چۆن سی ڕوونادات، بەڵام توورەکەی مەڵەی هەیە لە سکی دا . |
4 . | گیانەوەری بێ بڕبڕەدار یان گرێ پایان بەشی دواوەوەیان پێی دەگوترێت سک. |
زگ ئێشە⁄ zigêşe: نتـ:[ نخ][ زگ+ ئێش+ ئە] سك ئێشە، ﺋﺎﺯﺍﺭﯼ ﺳﮏ : جۆرە ئازارێکە لەنێو زگی مرۆڤدا دێت بەهۆی هەوکردن یان برینداربوونی خانە، شانە و ئۆرگانەکانی لەشەوە یاخود هەست کردن بەئازار بەهۆی باری دەروونییەوە.[ ئینگـ: Stomach ache]
زگ ئێشەی ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﺯﺍﻭﺯێی مێینە⁄ zig êşey koendamî zaûzêy mêyîne: نتـ:[ نخ] ئازارێکە تایبەتە بە ژنانەوە.
1 . ئازاری کوتوپڕ یان توند : ﻧﻪﺧﯚﺷﻪﮐﻪ ﻫﻪﺳﺖ ﺑﻪﺋﺎﺯﺍﺭﺩﻩﮐﺎﺕ ﻟﻪ ﺑﻪﺷﯽ ﺧﻮﺍﺭﻩﻭﻩﯼ زگیدا. ڕەنگە هۆکارەکەی پێچ ﺧﻮﺍﺭﺩﻧﯽ ﮐﯿﺲ ﻭ ﮔﺮێی هێلکەﺩﺍﻧﻪﮐﺎﻥ، ﯾﺎﻥ ﻧﻪﺧﯚﺷﯽ ﺗﻪﻗﯿﻨﯽ ﺳﮑﭙڕﺑﻮﻭﻧﯽ ﺩﻩﺭﻩﻭﻩﯼ منداڵدان( ﺭﻩﺣﻢ) بێت.
2 . ئازاری هێواش و لەسەرخۆ : ئێشەﮐﻪ هێواش ﻭ ﻟﻪﺳﻪﺭ ﺧﯚ ﻭ ﺑﻪﺭﺩﻩﻭﺍﻡ بێت، پێدەچێت هۆکارەکەی ﻫﻪﻭﮐﺮﺩﻧﯽ ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﻧﺎﻭﻩﻭﻩﯼ ﺯﺍﻭزێ بێت، ﻧﻪﺧﯚﺷﻪﮐﻪ ﺩﻭﻭﭼﺎﺭﯼ ﺩﻩﺭﮐﺮﺩﻧﯽ ﺧﻮێن ﯾﺎﻥ کێم ﻭ چڵکی پێشەوە ﺩﻩبێت. لەم دۆخانەدا پزیشک دەرمان و ڕێنمای بۆ نەخۆشەکە دەنووسێت.
زگ ئێشەی ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﻣﯿﺰ ﻭ ﻣﯿﺰﻩڕﯙ ⁄ zig êşey ko endamî mîz û mîzeřo: نتـ:[ نخ] نیشانەی ئەم ﺋﺎﺯﺍﺭە ﺑﻪشێوﻩﯾﻪكی ﺳﻪﺭﻩكی ﻟﻪ كەﻟﻪكەكاﻥ ﻭ ﻻﯼ ﺩﻩﺭﻩﻭﻩﯼ ﺩﯾﻮﺍﺭﯼ سك ﻭ ﺑﻪﺭﻣﯿﺰڵدﺍﻧﺪﺍ ﻫﻪﺳﺘﯽ پێدﻩكرێت. ﺋﺎﺯﺍﺭﯼ ﺋﻪﻡ ﺋﯚﺭﮔﺎﻧﻪ ﺑﯚﯼ ﻫﻪﯾﻪ ﺗﻮﻧﺪ ﻭ ﮐﺘﻮﭘڕ ﻭ ﻧﺎﻭﺑﻪﻧﺎﻭ بێت ﻭﻩﮎ ﺋﺎﺯﺍﺭﯼ ﺑﻪﺭﺩﯼ ﮔﻮﺭﭼﯿﻠﻪ، ﯾﺎﻥ ﺑﯚﯼ ﻫﻪﯾﻪ ﺑﻪﺭﺩﻩﻭﺍﻡ ﻭ هێوﺍﺵ بێت ﻭﻩﮎ ﺋﺎﺯﺍﺭﯼ ﻫﻪﻭﮐﺮﺩﻧﯽ ﮔﻮﺭﭼﯿﻠﻪ ﻭ ﻣﯿﺰڵﺪﺍﻥ. ﺋﻪﮔﻪﺭﯼ ﺯﯙﺭ ﻫﻪﯾﻪ ﻟﻪﮔﻪڵ ﺋﺎﺯﺍﺭﯼ ﺋﯚﺭﮔﺎﻧﯽ ﻣﯿﺰﻩڕﯙ، ﻧﻪﺧﯚﺷﻪﮐﻪ ﺩﻭوﭼﺎﺭﯼ ﻣﯿﺰﻩﭼﺮكێ، ﺳﻮﺗﺎﻧﻪﻭﻩﯼ ﻣﯿﺰ، ﺭﺍﻧﻪﮔﺮﺗﻨﯽ ﻣﯿﺰ، ﻣﯿﺰﮔﯿﺮﺍﻥ ﻭ ﻣﯿﺰﯼ ﺧﻮێناﻭﯼ ببێت. ﻫﻪﻧﺪێ ﺟﺎﺭﯾﺶ ﻧﻪﺧﯚﺷﻪﮐﻪ ﺩﻭﻭﭼﺎﺭﯼ ﺗﺎ ﻭ ﺭﺷﺎﻧﻪﻭﻩ ﺩﻩبێت. ﺑﯚ ﭼﺎﻩﺳﻪﺭﮐﺮﺩﻧﯽ ﺋﺎﺯﺍﺭ ﻭ ﺑﯚ ﺩﯙﺯﯾﻨﻪﻭﻩﯼ ﺋﻪﻭ ﻧﻪﺧﯚﺷﯿﯿﻪﯼ ﺋﻪﻡ ﺟﯚﺭﻩ زکێشەﯾﻪﯼ ﺩﺭﻭﺳﺘﮑﺮﺩﻭﻭﻩ، دەبێت ﻧﻪﺧﯚﺵ ﺳﻪﺭﺩﺍﻧﯽ ﭘﺰﯾﺸﮑﯽ ﭘﺴﭙﯚﺭﯼ ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﻣﯿﺰ ﻭ ﻣﯿﺰﻩڕﯙ ﺑﮑﺎﺕ.
زگ ئێشەی ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﻫﻪﺭﺱ⁄ zig êşey ko endamî hers: نتـ:[ نخ] ﺋﻪﻡ ﺟﯚﺭﻩ برکە ﺑﻪ شێوەﯾﻪﮐﯽ ﮔﺸﺘﯽ ﻟﻪ ڕﻭﻭﯼ پێشەﻭﻩﯼ ﺳﮑﯽ ﻣﺮﯙﭬﻪﮐﻪﻭﻩ ﺩﻩﺭﺩﻩﮐﻪﻭێت، ﻟﻪﻭﺍﻧﻪﯾﻪ ﺑﻪ شێوﻩﯾﻪﮐﯽ ﮐﺘﻮﻭﭘﺮﯼ ﺩﺭﻭﺳﺘﺒبێت ﻭ ﺯﯙﺭﺗﻮﻧﺪ بێت، ﻧﻪﺧﯚﺷﻪ ﮐﻪ ﻧﺎﭼﺎﺭ ﺑﮑﺎﺕ ﺑﻪ ﺯﻭﻭﺗﺮﯾﻦ ﮐﺎﺕ ﺳﻪﺭﺩﺍﻧﯽ ﭘﺰﯾﺸﮏ ﺑﮑﺎﺕ، ﻟﻪﻭﺍﻧﻪﺷﻪ ﺑﻪشێوەﯾﻪﮐﯽ ﻟﻪﺳﻪﺭﺧﯚ ﺳﻪﺭﻫﻪڵبدات ﻭ هێوﺍﺵ بێت ﻭ ﻧﻪﺧﯚﺷﻪﮐﻪ ﺑﯚ ﻣﺎﻭﻩﯼ ﭼﻪﻧﺪ ﺭﯙﮊێك ﻫﻪﺳﺖ ﺑﻪﺋﺎﺯﺍﺭ ﺑﮑﺎﺕ، ﺑﻪڵاﻡ ﺋﻪﮔﻪﺭ ﻧﻪﺧﯚﺵ ﻟﻪﻡ ﮐﺎﺗﻪﺩﺍ ﺳﻪﺭﺩﺍﻧﯽ ﭘﺰﯾﺸﮏ ﻧﻪﮐﺎﺕ. ﻟﻪﻭﺍﻧﻪﯾﻪ ﺋﺎﺯﺍﺭﻩﮐﻪ ﺑﻪﺭﺩﻩﻭﺍﻡ بێت، ﻟﻪﻭﺍﻧﻪﯾﻪ ﺋﺎﺯﺍﺭﻩﮐﻪ ﻧﺎﻭﺑﻪﻧﺎﻭ بێت. ﺑﻪشێوﻩﯾﻪﮐﯽ ﮔﺸﺘﯽ ﻟﻪ ﮔﻪڵ ﺋﺎﺯﺍﺭﯼ ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﻫﻪﺭﺱ ﮐﯚﻣﻪڵێك ﻧﯿﺸﺎﻧﻪﯼ ﺗﺮﯼ ﻧﻪﺧﯚﺷﯽ ﺩﻩﺑﯿﻨﺮێت، ﻭﻩﮎ ﺩڵ تێكچوون ﻭ ﺣﻪﺯﻧﻪﮐﺮﺩﻥ ﺑﻪﺧﻮﺍﺭﺩﻥ، ڕﺷﺎﻧﻪﻭﻩ، ﻗﻪﺑﺰﯼ ﻭ ﺳﮏ ﻫﻪڵاوﺳﺎﻥ. ﻧﻤﻮﻭﻧﻪﯼ ﺋﻪﻭ ﻧﻪﺧﯚﺷﯿﺎﻧﻪﯼ ﮐﻪ ﺋﺎﺯﺍﺭﯼ ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﻫﻪﺭﺱ ﺩﺭﻭﺳﺘﺪﻩﮐﻪﻥ ﻭﻩﮎ : ﺑﺮﯾﻨﯽ ﮔﻪﺩﻩ ﻭ ﺑﺮﯾﻨﯽ ﺩﻭﺍﻧﺰﻩﮔﺮێ، ﺑﻪﺭﺩﯼ ﺯﺭﺍﻭ، ﻫﻪﻭﮐﺮﺩﻧﯽ ﭘﻪﻧﮑﺮﯾﺎﺳﯽ، ﺭﯾﺨﯚڵە ﮔﯿﺮﺍﻥ ﻭ ﻫﻪﻭﮐﺮﺩﻧﯽ ﺭﯾﺨﯚڵەﮐﻮێرﻩ. ( ﺑﯚ ﭼﺎﺭﻩﺳﻪﺭﮐﺮﺩﻧﯽ ﺋﻪﻡ ﺟﯚﺭﻩ ﺳﮏ ئێشە ﯾﻪ ﻭ ﺩﯙﺯﯾﻨﻪﻭﻩﯼ ﺋﻪﻭ ﻧﻪﺧﯚﺷﯿﻪﯼ ﻟﻪﭘﺸﺘﯽ ﺋﻪﻭ ﺳﮏ ئێشەﻭﻩﯾﻪ، دەبێت ﻧﻪﺧﯚﺵ ﺳﻪﺭﺩﺍﻧﯽ ﭘﺰﯾﺸﮑﯽ ﻧﻪﺷﺘﻪﺭﮔﻪﺭﯼ ﮔﺸﺘﯽ ﻭ ﭘﺰﯾﺸﮑﯽ ﭘﺴﭙﯚﺭﯼ ﮐﯚﺋﻪﻧﺪﺍﻣﯽ ﻫﻪﺭﺱ ﺑﮑﺎﺕ.
زگەدەردە/zigederde: نتـ:[ زگ+ ئە+ دەرد+ ئە] زگێشە _ زگ ئێشە.
زگەستوور/zigestûe: ئانتـ:[ زگ+ ئەستوور] وورگن، زگدەنە.
زگ باکردن⁄zig bakirdin: کتپ: سک باکردن.
زگچوواندن⁄zigçuwandin: کتن:[ زگ+ چوون]
زگچوون⁄ zigçûn: کتن:[ نخ][ زگ+ چوون] پەلەفیرە _ تەقەفیرە، سكچوون، ههناوچوون، زگشۆڕی، ههڵتوڕان، زگڕۆیین، ڕەوان بوون، زۆرسەرپێیی کردن، تووشی بەلەفیڕەبوون، زۆرچوونەسەر ئاو.[ ( Diarrhoea, (Diarrhea US].
زگچوونی خوێن⁄ zigçûnî xiwên: کتن:[ نخ][ زگچوون+ ی+ خوێن] نشانەی نەخۆشی زامی ڕیخۆڵە خاوەن زگئێشە و سکچوونی خوێنە، نەخۆشەکە لە ڕۆژێکدا پتر لە ٣٠ جار خوێن دەڕێژێت بۆ چەند هەفتەیەک تا چەند مانگێک لە نەخۆشەکە دەبیندرێت. بەشێک لە نەخۆشەکان تووشی ئێسی جومگەکان دەبن.
زگدەرپەڕیاگ/zigderpeřyag: ئانفا:[ زگ+ دەرپەریاگ] زگهاتگ، گدگن، وورگن.
زگدەنە/zigdene: ئانتـ:[ گێژ] زگەستور، زگن، وورگن.
زگڕۆیین/zigřoyîn: کتن:[ نخ][ زگ+ ڕۆیین] زگچوون.
زگسووتان/zigsûtan: کتن:[ زگ+ سووتان] سک سووتان بە ئاگر یان ئاوی گەرم.
زگشۆڕی⁄ zigşorî: نج:[ نخ] سكچوون، ههناوچوون، ههڵتوڕان.[ ئینگـ: ( Diarrhoea, (Diarrhea US]
زگن/zigin: ئانتـ:[ زگ+ ن] زکن، ورگن، ورگی زل.[ ئینگـ : Abdominous].
زگ هێشان/zig hêşan: کتن:[ زگ+ هێشان] زک ئێشان، زگ ژان کردن : ئازاری سک هەبوون.
زگێشە/zigêşe: نتـ:[ نخ][ هـ] زگ ئێشە، لەم ئێشە، برک، ژانەسک، زکەدەردە.
زگی⁄ zigî: نچ:[ نخ]
1 . ئەوەی پێوەندی بە سکەوە هەبێت.[ ئینگـ: Abdominal].
2 . وەک پێشگر..[ ئینگـ: Abdomino].
هەندێک لە شێوەکانی زگ |
زگی بەلەمی⁄ zigî belemî: نتـ: بەلەمەسک.[ ئینگـ : Boat shaped Abdomen, Noviculare A]
زگی سینگی⁄ zigî sîngî: نتـ : سک سینگی.[ ئینگـ: Abdomino thoracic]
زگی شۆڕ⁄ zigî şor: ئانتـ: سک شۆڕ.[ ئینگـ: Penduloud Abdomen]
کەمەرەیی زگی/kemereyî zigî: نتـ:[ توێ][ کەمەرەیی+ زگی] .[ ئینگـ : Lumbo abdominal].
زگی گونی⁄ zigî gunî: نتـ: سک گونی.[ ئینگـ: Abdomino scrotal]
زگی میزڵدانی⁄ zigî mîzildanî: نتـ: سک میزڵدانی.[ ئینگـ: Abdomino cystic].
ئازاری زگ⁄azarî zig: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : Stomach trouble]
ئاوی زگ دەرهێنان⁄ awy zig derhênan: کتپ:[ پز].[ ئینگـ: Abdomino centesis]
بۆشایی زگ⁄ boşayî zig: نتـ:[ توێ] سک.[ ئینگـ: Abdominal Cavity ]
دیواری زگ/dîwarî zig: نتـ:[ توێ] زنجیرەیەک ماسوولکە و شانەبەندی پێکەوە پێکهاتەی دیواری دەرەوەی بن پێست پێکدەهێنن. ئەم دیوارەش بەسەر سێ ناوچە دابەش دەبن : پشتەوە( posterior) و تەنیشت( lateral) و پێشەوە( anterior). لە چینی ژوورەوەی ئەم دیوارە پێکهاتووە لە شانەی چەوری و فاشیا. لینچکی شانەبەدی ماسوولکەکان دەبەستێتەوە.[ ئینگـ: Abdominal Wall ]
زامی زگ⁄zamî zig: نتـ:[ نخ][ ئینگـ : Stomach ulcer ]
زەبری ناوزگ⁄ zebrî nawzig: نتـ :[ نخ][ ئینگـ: Burst. Abdomen]
ژانەزگ⁄janezig: نتـ:[ نخ][ ژان + ـە+ سک] سک ئێشە، ژان لێهاتن.[ ئینگـ: Acute Abdomen ]
.
.
__________
زگ ² ⁄ zig: ن: ئاووسی، بار، سک پریی، پیزە، تۆل.
تێبینی |
لە ڕووانگەی زایندەگی و منداڵ بوونەوە |
زگ باکردنی پەیی⁄ zig bakirdinî peyî: ن:[ نخ] سک باکردنی پەیی، شەیتان ئاووس.[ ئینگـ: Accordian Abdomen ].
زگپڕ/zigpiř: ئانتـ:[ زگ+ پڕ] ئاووس، بەزگ، تۆپڕ، تۆلدار _ تلدار، سکپڕ، بەردار.
زگپڕبوون/zigpiřbûn: کتن:[ زگپڕ+ بوون] ئاووس بوون، تۆلداربوون، بەرداربوون، بەرگرتن.
زگپڕكردن/zigpiřkirdin: کتپ:[ زگپڕ+ کردن] ئاووس کردن، ئافرەت کردنە دوگیان، سک پڕکردن.
زگپڕی/zigpiřî: نچ: تۆلداری، تۆپڕی، ئاووسی، زگداری.
زگكەر/zigker: نفا:[ زگ+ کەر( کردن)] بەزاوزۆ، زەوۆک، زاوزۆکەر، زگوزاکەر.
زگكردن/zigkirdin: کتن، کتپ: ئاووس بوون، زاوزۆکردن، منداڵ( بوون، هێنان)، سک کردن.
زگ لەبارچوون/zig lebarçûn: کتن:[ زگ+ لە+ بار+ چوون] منداڵ لەبارچوون، منداڵ فڕێدان، سک لەبارچوون.
زگوزا/zigûza: نتـ:[ زگ+ و+ زا] زاوزووە، زاووزێ، سک و زا.
زگوزاکەر/zigûzaker: نفا:[ زگ+ و+ زا+ کەر( کردن)] ژنێکە زگان بکات، زگکەر : شفتەژێکەر، ژنێ کە لە زایین ناوەستێت یان ساوایەکی دیکەی دەبێت لە کاتێکدا منداڵی شیرەخۆرەی هەیە، ژنێك هەمووساڵیک منداڵێكی ببێت.
زگوزاکردن/zigûzakirdin: کتن:[ زگ+ و+ زا+ کردن]
زگوماک/zigûmak: نتـ:[ هـ][ زگ+ و+ ماک] دایک و بێچوو.
زگی⁄ zigî: نچ:
1 . ئەوەی پێوەندی بە سکەوە هەبێت.[ ئینگـ: Abdominal]
2 . لەپێشەوە : ئاوڵەمە لە منداڵداندا.[ ئینگـ: Abdomino anterior]
بەزگ/bezig: ئانتـ:
1 . دووگیان.
2 . ورگدار، ورگن، سکزل.
لەزگەوە منداڵدان هەڵدڕین⁄ lezigewe minaldan heldirîn: کتپ: لە زگەوە منداڵ بڕین .[ ئینگـ: Abdomino Hysterostomy]
لەزگ چوون/lezigçûn: کتن:
ناوزگ سەیرکردن⁄ nawzig seyirkirdin: کتپ: ناوسکبێنی، ناوزگ پشکنین.[ ئینگـ: Abdominoscopy ]
.
.
______________
زگ ³ ⁄ zig: ن:
تێبینی |
لە دیدی زمانەوە |
1 . سک، هوری.
:: زگی تێر ئاگای لە سکی برسی نییە.
:: نانی شوانی چ لە هوری چ لە تووری{ پپ}{ شێخانی، ل، 280}.
2 . گژ .
:: هاتە زگم : هاتە گژم.
زگانە/zigane: ئانتـ:[ توێ][ زگ+ ئانە] ژیاندن بە زگەنان.
زگ ئاوساو/zig awsaw: ئانفا:[ ئد][ زگ+ ئاوساو] ورگ ماسا( هـ).
زگ ئاوسان/zig awsan: کتن:[ ئد][ زگ+ ئاوسان] ورگ ماسای( هـ) : زۆرپەست.[ لا : physconia, physcony]
زگ ئاوساندن/zig awsandin: کتپ:[ ئد][ زگ+ ئاوساندن] ورگ ماسنای : ورگ ئاوساندن : مەبەست لە نیگەران کردن و پەست کردنە.
زگەڕۆ/zigeřo: نفا:[ زگ+ ئە+ ڕۆ( ڕۆیین _ ڕۆیشتن)] چاوبرسی، نەوسن، سکەڕۆ : کەسێکە زۆر وە دووی تێرکردنی زگی بکەوێت.
زگەشۆرە/zigeşore: نفا:[ زگ+ ئە+ شۆر+ ئە] زگچوون، ڕەوانی، سكەشۆرە، زگەڕۆ.
زگەشۆرە پێكەوتن/zigeşore pêkewtin: کتن:[ زگەشۆرە+ پێكەوتن] زگچوون.
زگەشۆرێ/zigeşorê: نتـ:[ زگ+ ئە+ شۆر+ ێ] سکەشۆرێ.
زگ شێلان/zig şêlan: کتن:[ توێ] بریتی لەزۆرمیوانی بوونی کەسێک.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 379}.
زگبەردان/zigberdan: نتـ:[ ئد][ زگ+ بەردان] زۆرخورادن.
زگبرسی/zigbirsî: ئانتـ:[ زگ+ برسی] زاخۆران، زۆرخۆر. پێچەوانەی زگی تێر.
زگبرسێتی/zigbirsêtî: نچ:[ زگبرسی( ی)+ ئێتی] سکبرسێتی، چاوبرسێتی.
زگپەرست/zigperst: نفا:[ زگ+ پەرست( پەرستن)] چڵ _ چڵێس، نەوسن.
زگپەرستی/zigperstî: نچ:[ زگپەرست+ ی] چڵی _ چڵێسی، نەوسنی.
زگپڕبوون/zigpiřbûn: کتن:[ زگپڕ+ بوون] دڵپڕبوون، ڕقداری.
زگپێسووتان/zigpêsûtan: کتپ:[ ئد][ زگ+ پێ+ سووتان] بەزەیی پێداهاتن.
زگچوواندن/zigçuwandin: کتپ:[ زگ+ چوواندن] ڕەوانکردن، زگڕۆیاندن.
زگدڕان/zigdiřan: کتپ:[ زگ+ دڕان]
زگدڕاو/zigdiřaw: ئانفا:[ زگ+ دڕاو] زکدڕاو، زۆرخۆر، زگەڕۆ، زکوون، زکەڕۆ، خۆرا، سکەڕۆ
زگدڕاوی/zigdiřawî: نچ: زکدڕاوی، زۆرخۆری، نەوسنی.
زگدڕین/zigdiřîn: کتپ: زگهەڵدڕین.
زگڕەش/zigřeş: ئانتـ:[ ئد][ زگ+ ڕەش] دڵپیس، بەدنیهاد، بوغز لە سک، ڕق لە سک، ڕکوونیی، دەبنەوەبڕ، قین ئەستوور.
زگڕەشی/zigřeşî: نچ:[ ئد][ زگڕەش+ ی] دڵپیسی، بەدنیهادی.
زگڕۆیاندن/zigřoyandin: کتپ:[ زگ+ ڕۆیاندن] زگچوویاندن.
زگزل⁄zigzil: ئانتـ:[ زگ+ زل] زگ گەورە، بەزگ، تەنگەئەستوور، سکزل، زگدەرپەریگ، وورگن( هـ) _ ورگدای : دەرپەڕینی ورگ بۆ پێشەوە.
زگزل بوون⁄zigzilbûn: ئانتـ:[ زگ زلبوون] ورگ ئامای( هـ)، زل بوونی سک.
زگزل کردن⁄zigzil kirdin: ئانتـ:[ زگ+ زلکردن] وورک بەخێوکردن.
زگزلی⁄zigzilî: نچ:[ زگزل+ ی] سکزلی، ورگزلی : زۆرخۆری.
زگسووتان/zigsûtan: کتن:[ ئد] بۆ دایک و باوکێک بەکاردەیندرێت، کە منداڵ و ڕۆڵەی شیرینی بمرێت.
زگسووتاندن/zigsûtandin: کتپ:[ زگ+ سووتاندن] [ ئد] منداڵی دایك و باوکێکی کوژتن، هەتک پێکردن، زیانێکی قورس پێگەیاندن.
زگسووتاو/zigsûtaw: ئانفا:[ زگ+ سووتاو( سووتان)] جەرگبڕاو : کەسێک ڕۆڵە و منداڵێ مردبێت.
زگسووتاوی/zigsûtawî: نچ: باری مردنی منداڵی دایك و باووكە.
زگشێلان/zigşêlan: نتـ:[ ئد][ زگ+ شێلان] زۆر بە میوانی کەسێك چوون، کەسی هەراسان کردن بەسەردانیی زۆر.
زگفراوان/zigfirawan: ئانتـ:[ ئد][ زگ+ فراوان] بەپشوو، پشوودرێژ، بێندرێژ.
زگفراوانی/zigfirawanî: نچ:[ ئد][ زگفراوان+ ی] بەپشووی، پشوودرێژی، بێندرێژی.
زگ لەوەڕاندن/zig leweřandin: کتپ:[ زگ+ لەوەڕاندن] بە هەوانتە خۆژیاندن، چەڵپ و لێس کردن، لە ماڵی مفت گەڕان، ورگ لەوەڕنای( هـ).
زگ لەوەڕێن/zig leweřên: ئانفا:[ زگ+ لەوەڕێن]
1 – چڵێس، نەوسن.
2 – مفتەخۆر، چڵپ و چڵێس، لە ماڵی هەونتەگەڕ.
زگهاتک/zighatik: ئانفا:[ زگ+ هاتک( هاتن)] گدگن، زگ هاتی، زگ گەورەبوون.
زگهاتن/zighatin: کتن:[ زگ+ هاتن] ورگ هاتن( لە بەرپڕیی)، زۆرپڕبوون( هەگبە).
زگ هەڵدڕین/zig heľdiřîn: کتپ:[ توێ].[ ئینگـ: malacotomy].{ پەزیشکی، ل، 200}.
.
.
.
.
{ سەرچاوە :
فەرهەنگی شوان، ل، 736
فەرهەنگی کوردستان، گیوی موکریانی، ل، 534
فەرهەنگی پزەشکی، د. عەبدولرەحمان عەبدوللا، ل، 11
}