زیو/zîw: ن:[ کیمیـ]
1 – زیڤ( کباک) : کانزایەکی ڕەق و ڕەنگ سپی یە، بەنرخە بۆ گەلێک شت بەكاردێت، هێمایەکەی( Ag)ـە، کێشی گەردیلەیی( 47) ـە، وەک ماددەیەکی ناوپۆش بەکاردەهێندرێت لەبەشەکانی کیمیاگەرییدا( پیشەگەری کیمیایی) و لەبەرهەمهێنانی کیمیامەنی وێنەگەری فۆتۆگرافی و ئامێرە کارەباییەکاندا و دروستکردنی کەلوپەلی خواردن و خشڵدا.[ ئینگـ: Silver]
:: ئەگەر قسەكردن لە زیو بێت، ئەوا بێ دەنگی لە زێڕە.
2 – جیوە : کانزایەکی بزۆزی شلە هەر هەدا نادات.
زیوی/zîwî: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بەزیوە هەبێت.
زیوین/zîwîn: نچ: زێوین، بزیڤ : چشتێکە لە زیو دروست کرابێت.{ گیو، ل، 546}.
زیوی ئەڵمانی/zîwî eľmanî: نتـ: [ کیمیـ] زاراوەیەکە هەندێک جار بە نیکڵە زیو دەگوترێت، کە کۆمەڵە داڕشتە یەکە لە مس و زینک و نیکل پێک دێت. [ ئینگـ : german silver ]
.
.
___________
زیو/zîw: ن:[ دەنگ] دەنگی بەچكە مەلی بچووک.
زیوە/zîwe: ن:[ دەنگ][ زیو+ ە] دەنگی بەچكە مەلی ساوا.
زیوەزیو/zîwezîw: نتـ:[ دەنگ][ زیو+ ئە+ زیو] جیكەجیكی مەلان پێكەوە.
.
.
.
.
{ سەرچاوە : جەمال عەبدول، فەرهەنگی کیمیا، ل، 339}.