سوێسکە/swêske: ن:[ باڵ] زڕەکەو، سویسک، كاسەڵە : باڵندەیەکی بچووکی باڵ درێژی کلک خڕە، دەنووک و قاچی زەردن، لەسەر کرم دەژێت، هێلکەی شینی مەیلەو سەوزە. یەکێکە لەباڵندە کێوییەکانی کوردستان.[ ئینگـ : partridge].{ کەمالنامە، ل، 267}.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | |||||||
Kingdom | Phylum | Class | Order | Family | Subfamily | genus | art |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | ژێرخێزان | چەشن | جۆر |
Animalia | Chordata | Aves | Galliformes | Phasianidae | Perdicinae | Perdix | partridge |
جیهانی زیندەوەر | باڵندە | سوێسکە |
{
وەک سوێسکە بڕۆ، ئاسکە نیگاى چاوى ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر مەبە دەربەست
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێز و دڵ و دەست
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
}{ گۆران}
سوێسكە ڕەشەپۆڕ/swêskey řeşepor: ن:[ باڵ] زیوەكەو، زڕەكەو، كەناچە، تڤللیک، توكەسەر، قەتێی لمی : باڵندەیەكی دەشتەكیییە لە سوێسكە دەچێت بەڵام گەورەترە یان لەكەو بچووكترە پنكە پنكەی رەش و سپی پێوەیە ، دەندوكی كورتە، گۆشتەی خۆشە، لە چەم و چخورد یان گوێ ئاو ناو بێشەڵاندا دەژێت. چەند ڕەنگێکی هەیە و لە مانگی ( 2 )دا جووت دەبن و ( 24 ) هێلکە دەکات. ( پۆڕی نێر : ئاودەڵ) [ zoo : Francolinus].
تێبینی |
سوێسکەی نێر و مێ بەم جۆرە لەیەک جیادەکرێنەوە |
سوێسکەی مێ/swêskey mê: ن:[ باڵ] یەک ڕەنگە هێڵی وردی هەیە، دەنووکی لە کەو نەختێک کورتترە، دەنووک و پێیەکانی سوورن.
سوێسکەی نێر/swêskey nêr: ن:[ باڵ] ئاودەڵ : دوو هێڵی ڕەشی ئاشکرای لەسەر چاوی بۆ لای پشتی سەری درێژ بووەتەوە، لە لای دواوەی قاچیدا نینۆکێکی لێ دەرچووە.
دەنگی سوێسکە/dengî swêske: نتـ:[ دەنگ] شێوەی خوێندنی سوێسکە.
گۆشتی سوێسکە/goştî swêske: نتـ: گۆشتی سوێسکە لە گۆشتی کەو خۆشترە، بەڵام کەمترە.{ خاڵ، ل، }
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سوێسکە لە جیهان دا |
سوێسکەی بیانی/swêskey biyanî: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Xenoperdix].
سوێسکەی تەپۆلکە/swêskey tepolike: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Arborophila].
سوێسکەی حەیزەرانی/swêskey ĥeyzeran: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Bambusicola].
سوێسکەی دەریا/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Lerwa].
سوێسکەی دەنووک درێژ/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Rhizothera].
سوێسکەی ڕەش/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Melanoperdix].
سوێسکەی سەر قرمزی/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Haematortyx].
سوێسکەی کاکل پەڕ/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Tetraophasis].
سوێسکەی لمی/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Ammoperdix].
سوێسکەی ماڵی/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ : Rollulus].
سوێسکەی مەدەغەشقەر/swêske: نتـ:[ باڵ] [ ئینگـ: Margaroperdix].
سوێسکەیی/swêskeyî: ن:[ هونەر] جۆرێکە لە سەما و هەڵپەڕکێ.
.
.
_______________________
چاوەسوێسکە/çaweswêske: نتـ:[ ڕوو][ چاو+ سوێسکە] چاوەپۆڕ.{ هەژار، ل، }
.
.
.
.