سپارە/sipare: ن: سپاردە، سپارتی.
سپارەیی/sipareyî: نچ: ئەسپاردەیی : چشتی سپاردە.
سپارتن/sipardin: کتپ:[ کباک] ئەسپاردن، سپاردن، ئەسپێران.
سپارتی/sipartî: ئانفا: سپاردە، سپەردە.
سپاردن/sipardin: کتپ:
1 – ئەسپاردن، دانانی چشتێک لە لای کەسێک بۆ ئەوەی چاودێری بکات.
2 – ڕاسپاردن، بەڕێکردن.
سپاردە/siparde: ئانفا: سپارە، سپارتی.
1- ئەسپاردە : چشتێکە بە کەسێک دەستپێردرێت یان درابێت بۆ چاوەدێری .
2 – گرک، تەلپ، بەڕێکراو.
سپاردەکار/sipardekar: ئانفا: ڕاسپێردراو، پێسپێردراو.
سپاردەمردوو/sipardemirdû: ئانتـ: بەخاک سثیردراو، سپەردە.{ فەرهەنگی شوان، ل، 771}.
سپاردەنامە/sipardename: نتـ: ڕاسپێری، وەسیەتنامە، وەسیەت، ڕاسپاردەنامە.
سپاردەی پێویست/sipardey pêwîst: ئانفا: ڕاسپێریی پێویست.[ ع : الوصیة الواجبة]{ نەوەکان}
سپاردەیی/sipardeyî: نچ: ئەسپاردەیی، چشتی ئەسپاردە. تشتی ئە سپێردراو.
سپارش/sipariş: نتـ: ڕاسپێریی.
.
.
.
.