قەڵەم ¹ /qeľem: ن:[ بیا][ ع : قلم] ئاڵا، بنووس، پێنووس، خامە : شتێکی درێژی لووتدارە، پێی دەنووسرێت.[ ئینگـ : pen , pencil ، calamus]{ خاڵ، ل، 345}{ کەمالنامە، ل، 1077}.
قەڵەمان/qeľeman: ن: قەڵەمدان : قووتەی قەڵەم و مەرەکەب. { هەژار، ل، 586}.
قەڵەمانە/qeľemane: نتـ:[ ئاین] مزی دوعانووس.
قەڵەم ئووچ/qeľem ûç: ن: ئاڵای خۆکار : بنووسی بە مەرەکەبی ووشکەوە.
قەڵەمباز/qeľembaz: نفا: بازی زل و هەوار.
قەڵەمبازد/qeľembazd: ن: قەڵەمباز.
قەڵەمبڕ/qeľembiř: نفا: چەقۆی چکۆڵە بۆ قەڵەم دادان.
قەڵەمتاش/qeľemtaş: ن: قەڵەمبڕ.
قەڵەمتراش/qeľemtiraş: ن:
1 – قەڵەمبڕ
2 – سمتراش : ناڵبەند
{
ژ مالێ دنێ ئاش، ژ سەنحەتێ قەلەمتراش
ژمێران میری کۆنە، لپێش و نەلەپاش
}{ مەسەلی بۆتانی}.
قەڵەمچی/qeľemçî: ن: بریتی لە بازرگانی تووتن کر.
قەڵەمدادان/qeľemdadan: ن: قەڵەمدان.
قەڵەمدان/qeľemdan: ن:
قەڵەمڕەو/qeľemřew: نتـ:[ قەڵەم+ ڕەو] ئەو زەمینانەی دەژێر دەسەڵاتی کەسێ یان دەوڵەتێک دایە.
قەڵەملێدان/qeľemlêdan: کتپ: نووسینی خوودایی : خوا قەڵەمی لێدراوە دەبێت وابێت.
قەڵەمی/qeľemî: ئانتـ:
1 – برێتی لە باریک و جوان و ڕێک.
2 – بریتی یە لە قسەی خوێندەواروانە، کە هەموو کەس تێی ناگات.
جۆرەکانی قەڵەم |
قەڵەمی برۆ/qeľemî biro: نتـ: لە ئارایشت کردن بەکاردێت.[ ئینگـ : eyebrow stick].
قەڵەم پاندان/qeľem pandan: نتـ: قەلەمی مەرەکەب.[ ئینگـ : Fountain pen].
قەڵەمی پەڕ/qeľempeř: نتـ: ئەو بەشەی کە لە پێستدا چەقیوە.[ ئینگـ : quill].
قەڵەمی تەباشیر/qeľemtebaşîr: نتـ: سپی یان ڕەنگاو ڕەنگ. [ ئینگـ : crayon].
قەڵەم جاف/qeľem caf: نتـ:
قەڵەمی چاو/qeľemî çaw: نتـ: قەڵەمی چاو بۆ ئارایشت.[ ئینگـ : eye stick]
قەڵەم رەساس/qeľem resas: ن: میداد : جۆرێ قەڵەم کە مەرەکەبی زوهای تێدایە و خۆنووسە.
قەڵەمی ڕەش/qeľemî řeş: نتـ: قەڵەمی قوڕقۆشم. [ ئینگـ : lead pencil].
قەڵەم زرێچ/qeľem zirêç: نتـ: میداد، قەڵەم ڕەساس.
قەڵەم قۆپییە/qeľem qopîye: نتـ: جۆرێ قەڵەم ڕەساسە بە ڕەنگی شین دەنووسێت.
قەڵەمی قامیش/qeľemî qamîş: نتـ: جۆرە قەڵەمێکە لە قامیش دروست دەکرێت، بۆ خۆشنووسی.[ ئینگـ : Reed pen].
قەڵەمی کل/qeľemî kil: نتـ: کلچیۆک، کلچیڤ : قەڵەمێکە بۆ ئارایشتی چاو. [ ئینگـ : kohl stick].
قەڵەمی کۆپی/qeľemî kopî: نتـ: قەڵەمی قۆپییە، قەڵەمی مۆر : جۆرە قەڵەمێکە کرۆکەی ماددەیەکی مۆرە لە ئەنیلین و کاربۆناتی مانیزیا دروست دەکرێت. ڕەنگەکەی جێگیرە.[ ئینگـ : copying pencil].
قەڵەمی لێو/qeľemî lêw: نتـ: [ ئینگـ : lipstick].
قەڵەمی مۆم/qeľemî mom: نتـ: سلەبۆیە.[ ئینگـ : wax pencil].
قەڵەمی نووسین/qeľemî nûsîm: نتـ:
.
.
_______________
قەڵەم ² /qeľem: ن:[ ڕوو]
1 – بەیازە، پەل : کلکێکی شلک و ساوای هەندێک درەخت کەلێیان دەبڕدێت و لە جێگەیەکی تردا دەیچەقێنن و خۆی ڕیشە دادەکوتێت و دەبێت بە دارێکی سەربەخۆ.
2 – دارووکەی بێ ڕیشە بۆ چاندنی قەرەمە.[ ئینگـ : graft , slip].
قەڵەمکردن/qeľemkirdin: کتپ:[ ڕوو] پەلکردن.
قەڵەملێدان/qeľemlêdan: کتپ: قەڵەم ناژتن، دارووکەی شینی ڕەگ چەقاندن.
قەڵەمی قەد/qeľemî qed: نتـ: قەدەپەل. [ ئینگـ : Steem cutting ].
.
.
______________
قەڵەم ³ /qeľem: ن: ئاسنی نووک تیژی وەک سنگ کە بەرد و داری پێدەکۆڵن : پەڕین.
قەڵەمبازدان/qeľembaazdan: ن: پەڕین بە هەنگاوی هەراو.
قەڵەمکردن/qeľemkirdin: کتپ: پەڕاندن بە تیخ. تاشینی ڕدێن لەم لاولاو.
قەڵەمگیر/qeľemgîr: ن: سنگولکە ئاسنێکە لە ئاسیاودا.
قەڵەمی ئاسن |
قەڵەمی ئاسن/qeľem: نتـ: ئاسنێکی کورتە سەرتیژە، دارکار و پیشەکار دە کاری دەکەن.{ هەژار، ل، 587}.
قەڵەمی ئاسنگەری/qeľemî asingerî: نتـ: ئەسکەنە، سەنگتاش، سمۆ، گەزن : ئەو قەڵەمەیە لە دار و ئاسنی پێهەڵدەکۆڵرێت
قەڵەمی بەرداش/qeľemî berdaş: نتـ: قەڵەمی پەیکەرتاش.[ ئینگـ : Caelum].
قەڵەمی دارتاش/qeľemî dartaş: نتـ:
.
.
______________________
قەڵەم 4 /qeľem: ن:
1 – ئێسکی درێژی بەلەک و باسک.
2 – هێزی دەست و پێ
:: بەو خەبەرە قەڵەمی دەست و پێم شکا.
قەڵەمە/qeľeme: ن: توانای باسک و قاچ.
.
.
__________________________
قەڵەم 5 /qeľem: ن: ئەندازەی پارە.
:: قەڵەمێک، پارە داوەتێ.
قەڵەمە/qeľeme: ن: قەرەمە
قهڵهمه بچوکهی دهست : Talu