قەیتەران/qeyiteran: ن:[ ڕوو] پەلی سیاوەشان، چەمەسیاوڵە، سیاوەش، قاپەکەوەلە( هـ): گیایەکی یەکساڵەیە، گەڵاکەی وەک گەڵای کەرەووز وایە لاسکەکەی وەک موو باریک و ڕەشە، بەقەد پاڵی شاخەوە لەبن کاچ وقەلبەزدا سەوزدەبێت، کە ئاوی پیابێتە خوارەوە. لەکوڵک داپۆشراوە و بەرزییەکەی لە نیومەتر تێناپەڕێ. گەڵاکانی لە 7 تاکوو 13 گەڵای چووکەی ددانەداری نووک تیژی دیکە پێکهاتوون، گوڵەکانی چەرموو، سوور، ئەرخەوانی و پەموویین و لەهێشووی 2 تاکوو 4 دانەییدا دەپشکوون. زۆرتر لەشوێنی بایەردا دەڕوێت و لاسکەکورکنەکانی لەسەر زەوی ڕاکێشراون و بۆنێکی پیسیان هەیە.[ لا: adiantum capillus veneris].

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family  genus Species
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر
plantae magnoliophyta magnoliopsida geraniales geraniaceae erodium adiantum capillus veneris
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان شەمانییەکان   قەیتەران

قەیتەران بۆ دەرمانی گورچیلە و ژانەسک و منداڵدان و گەروو (قوڕگ) باشە.

.

.

.

.

.

{ ئەمیر ئەمینی، ل، 10}