لافاو/lafaw: ن: ئاڤبوش، ئاوڕابوون، پووک، توندئاو، تیراڤ، سێڵاو _ سیلاو( کباک)، شیپ، لاپاو، لاخێز، لاسامە، لاشاو، لەهی، لێزم _ لێزماو، لێسور( کباک)، لێشاو، لێفان، لێمشت، لیە( کباک، زا)، نەوال، هەڕەس : دۆجێکە کە قەبارەی ئاو بەھەر ھۆیێک، وەکوو بارینی زۆری باران، لە شێوەی ھەمیشەییەکەی خۆی بچێتەدەر.[ ئینگـ: Torrent ، flood]. 

لافاو دياردە و رووداويكى سروشتيە لە وەرزى باران باريندا روودەدات تەنانەت لەو ناوچانەش كە بريكى كەم بارانيان لێ دەبارێت، چونكە جارى وا هەيە لە ماوەيەكى كەمدا ئەو برە كەمە لە باران دادەبارێت و دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.

 چەند هۆكارێک دەبنە هۆى دروستبوونى لافاو
 1 – تۆپۆگرافياى ناوچەکە واتا ڕووى لێژى و تەختى تا ڕووى ناوچەکە تەخت بێت ئەگەرى ڕوودانى لافاو زياترە، چونكە ئاوەکە پەنک دەخواتەوە و ناڕوات.
 2 – كۆنكريت و قيركردنى زۆربەى كۆلان و جادە و ڕێگاوبانەكان ئەمەش دەبێتە هۆى ئەوەى ئاوەكە زەوى تواناى هەلمژينى نەبێت و كۆ ببێتەوە و لافاو دروست ببێت.
 3 – كەمى ڕووبەرە سەوزاييەكان لە شارەكاندا كە تواناى هەلمژينى بڕێكى زۆر لە ئاويان هەيە و تواناى تێپەڕبوونى ئاو هەيە بۆ ژێر زەوى تا كۆنەبێتەوە و ببێتە هۆى دروستبوونى لافاو.
 4 – بەرتەسک بوونەوەى ڕێڕەوە ئاويییەكان و دروستكردنى خانوو و ڤیلا لە دۆل و شوێنەنزمەكان دا، ئەمەش دەبێتە هۆى ڕوودانى كارەسات لەو ناوچانەدا

لافاو دابینکردن/lafaw dabînkirdin: کتپ:[ ئینگـ: flood control]

لافاوهەستان/lafawhestan: کتن:[ لافاو+ هەستان] ئاوهەڵسان، بەئاوداپۆشین.[ ئینگـ: flood]

بەرگیرەی لافاو/bergîrey lafaw: نتـ:[ بەرگیرەی+ لافاو] بەند

دەرگای لافاو دابینکردن/dergay lafaw dabînkirdin: کتپ:[ ئینگـ: flood – gate]

.

.

.

.

{

سەلاحەدین، ل، 321

هەژار، ل، 752

}.