مۆر ¹ /mor: ن:[ ڕەنگ] رەنگێکە دەکەوێتە نێوان سوور و شین ـەوە. دیاره ووشه‌ی( مۆر) به‌و واتای ڕه‌نگ، زۆر له مێژه ڕه‌گی داکووتاوه له ناو زمانی کوردی‌دا.
:: ئاره‌قه‌ی شین و مۆر.
{
خۆش لهسهرسینهی سه‌ری هه‌ڵداوه دووگۆی سه‌ربه‌مۆر
مات و حه‌یرانم که عه‌رعه‌ر، که‌ی هه‌ناری گرتووه
}{ نالی }
مۆرەکەو/morekew: نتـ: {( مه‌ره‌که‌و) له فارسی‌دا بووه به مه‌ره‌که‌ب و به عه‌ره‌بی پێی ده‌ووترێت( حبر)}.
مۆرەکەوە/morekewe: ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ووشه‌ی( مۆرهکهوه)، ئه‌م ڕاستی یه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که لێره‌دا( مۆر)به‌مانای ئامێری مۆرکردن دێت و( که‌وه ) به‌مانای ڕه‌نگ دێت، له دووای ئه‌وه‌ی که ئه‌م ووشه‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، بووه به( مه‌ره‌که‌و) یان مەرەکەب.
مۆرکردن/morkirdin: کتپ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دێرهنگهوه هه‌میشه بۆ مۆرکردن ڕه‌نگی که‌وه‌یان به‌کارهێناوه؛ ووشه‌ی مۆر به شێوه‌ی ڕه‌نگ هاتووته سه‌رزمان.
پەنجەمۆر/penicemor: نتـ:[ پەنجە+ مۆر] وشه‌ی په‌نجه‌مۆر ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆده‌رده‌خات، که( په‌نجه‌مۆر )به‌مانای چاپی په‌نجه دێت، نه‌ک ڕه‌نگی په‌نجه.
.
.
___________
مۆر ² /mor: ن:
1 – [ کەرەستە]{ ئامێرێكه كه به فارسی( مهر) و به عه‌ره‌بی( ختم یان طمغه ) وه به‌ئینگلیزی( Stamp )ی پێده‌ڵێن، که له‌کۆندا له ئێسکی بڕبڕه‌ی پشتی ئاژه‌ڵ دروست ده‌کرا، که ئه‌ویش له ( موهره یان موهرهک)ی شێوه‌زاری کرمانجی سه‌روو وه‌رگیراوه، که به واتای( فقره)ی عه‌ره‌بی دێت، وه هه‌روه‌ها( زار )یشی پێ ده‌گووترێت، که دیسان( زار )یش به هه‌مان واتا دێت، هه‌ر وه‌ک له( گازارهی پشت) دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌م پێیه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که( زار و مۆر)هه‌ردووکیان کوردین و به فارسی بوون به( زهر و مهر) و به عه‌ره‌بی( زهر و ختم) یان پێ دەگووترێت. وشه‌ی ( زار و مۆر) له چه‌نده‌ها یاریدا به‌رچاوده‌که‌ون، وه‌ک: زاری تاوڵه، مۆری لگاو… هتد}{ تاریق حوسێن هه‌مه‌وه‌ندی}
2 – [ ئینگـ: cachet]
3 – نیشانە، مۆرک.[ ئینگـ: mark]{ زاراوە هونەرییەکان، ل، 48}.
{
کوشتمی و شه‌شخانی ئومێدی له من گرتووه حه‌ریف
مۆره هه‌ڵداوێم و بێهووده به ته‌مای دووشه‌شم
}{ هێمن}.
مۆرکران/morkiran: کتپ:
مۆرکراو/morkiraw: ئانفا: سەرمۆر.
مۆرکردن/morkirdin: کتپ:
1 – قۆڵ کێشان : باوەڕ بە ڕاستی کەسێک کردن.
2 – [ ئاین] تەعمیدکردن لە ئایینی ئێزیدیدا{ Nabaz Fahmi}
مۆرلێدان/morlêdan: کتپ: مۆرکردن.
مۆرهەڵقەندن/morheľqendin: کتپ: پارچە میسکی داڕژراوە، بەتایبەتی بۆئەوەی نێوی کەسێکی لەسەر هەڵکەندندرێت.
.
.
_____________
مۆر ³ /mor: ن:[ ڕوو][ کباک] بیکر : دارێکی درێژ کە چەند پارچە ببڕێتەوە.{ گیو، ل، 862}.
مۆرشکاندن/morşikandin: کتپ:[ کشت] سەردەق شکاندن.
مۆرنەشکای/mor neşikay: کتن:[ هـ] سەردەق نەشکای.
.
.
_____________
مۆر 4 /mor: ن:[ کباک][ زیند] مێشوولەی گەورە، تەپۆ.
.
.
.
.