میهر/mîhr: ن:

1-  ناوی یەکێک لە خوداکانی پێش ئایینی زەردەشت بووە. 

2 – ڕۆژ، خۆر.  

3 – بەزەیی، خۆشەویستی. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  میثرە arqim
 تێبینی 
 ئەگەر ڕەچاوی ئەوە بکەین کە چۆن دەنگوپیتی( ث ) بۆ( هـ) دەگۆڕێت، ئەوجا گەلێک گرێ مان بۆ روون دەبێتەوە. 

مێهراوێ/mêhrawê: نتـ: خۆشەویستی ئەو. 

{

ژمیهراوێ شەفەق سەعدێ شرین لەعلێ، شەکەر وەعدێ

دنالم شبهەتێ رەعدێ عەجیبم لێ ژڤێ جەعدێ 

}{ جزیری، ل، 4، هەژار}

 مانای وشەکان و هەژار شەرحی لێکردووە
  میهر: خوشەویستی، شەفەق: تیشک، سەعد: پیرۆز یان ناوی ئەستێرەیەکە، شرین: شیرین، لەعل: لاڵ. لێوی باری پێ شبهاوە!. وەعد: بەڵێن، شبهەت: وەکو، ڕەعد: گرمەی هەور، عەجیبم: سەیرماوم، لێ: بەڵام، ژڤێ: لەو، جەعد: مووی لول خواردوو.  

  وەرگێڕانی هەژار بۆ دوو بەیتی مەلای جزیری

مێهرەبان/mêhreban: نتـ: میهرەبان.

میهرەبان/mîhreban: نتـ: بەخشندە : پێهەڵدانێکە بۆ خۆدای میثرا.[ ئینگـ: clemency]

میهرەگان/mîhreban: ن: میهرەجان : کە لە زمانی عەرەبی کراوە بە( مه‌رجان).    

میهرکان/mîhrkan: ن: میهرەبان.

میهرنیایش/mîhr niyayiş: نتـ: نۆێژکردن بۆ هەتاو.

بێمیهر/bêmîhr: ئانتـ: دلهشک، بێ بەزەیی. 

.

.

.

.