ڕۆژ/řoj: ن:[ کات][ هـ]

  نەشوناس شوناس
تاک کۆ تاک کۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور ەک ان ەکە ەکان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند ێ ، ێک ان ەکە ەکان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

1 – خۆر، ڕۆ _ ڕۆش( باد)، ڕووج( ئەردە)، هووێر، وەر : Roj (stêrk), stêrka mezin ku ronahî dide.

:: روژا تە خووەش.

2 – ئاشكرا.

3 – ڕۆژانی، هەڕۆ، مووچە، جیرە : ئەندازە پاریێكە، كە ڕۆژ بە ڕۆژ بدرێت بەشاگرد و كارگەران و ئیتر.

4 – مووچەی ڕۆژبەڕۆژی منداڵانە.

ڕۆژانە/řojane: نتـ:[ ڕۆژ+ ئانە][ ئینگـ: Daily]

ڕۆژەكی/řojekî: ئاکتـ:[ كباک][ كە بە یارمەتی( ـەک، ێک)، وە نیشانەی دۆخی تیان( ێ، ی) لە كرمانجیدا ] وەختێک.

ڕۆژ و شەو/řoj û šew: ن: پێوانی شەو و ڕۆژ پێوەڕێکی پیوانەیی کاتە، کە درێژی شەو و ڕۆژێک بەپێی چرکەی سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکان دەپێورێت. کە 60 چرکە دەکاتە خولەکێک، 60 خولەک دەکاتە کاتژمێرێک و 24 کاتژمێر دەکاتە شەو و ڕۆژێک. یان ڕۆژ و شەوێک دەکاتە 86.400 چرکە. لەم ماوەیەدا زەوی کەرتێک بە دەوری خۆیدا دەخوڵیتەوە.    

ڕۆژانی/řojanî: نچ:[ کباک] ڕۆژانە.

ڕۆژی پشوودان/řojî pişûdan: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ پشوودان][ ئینگـ: Legal holiday]

ڕۆژی دانەوە/řojî danewe: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ دانەوە][ ئینگـ: Pay day]

ڕۆژی ڕووداو/řojî řûdaw: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ ڕووداو] ئەو ڕۆژەیە کە یاد دەکرێتەوە لەبەر هۆیەک.

:: ڕۆژی منداڵان

:: ڕۆژی نەخۆشی سیل.

ڕۆژی ڕووناک/řojî řûnak: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ ڕووناک] ئەو دەمەیە لە ڕۆژهەلاتنەوە تا ڕۆژاڤابوون. پێچەوانەی شەوی تاریک.

ڕۆژی کار/řojî kar: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ کار] ماوەیەکە لە شەو و ڕۆژ، کە تەرخان کراوە بۆ ئیش یان کارکردن، لە ئاستی جیهاندا ماوەی کارکردنی فەرمی بریتی یە لە هەشت کاتژمێر.

ڕۆژی گەردوونی/řojî gerdûnî: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ گەردوون+ ی] بریتی یە لە سووڕانەوەی هەسارەیەك بە دەوری خۆیدا. بۆ نموونە ڕۆژێکی هەسارەی زاوە( عەتارد : Mercury) یەکسانە بە 58.646 ڕۆژی سەر زەوی. [ ئینگـ : Sidereal Day].

ڕۆژی مەدەنی/řojî medenî: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ مەدەنی] لە نێوە شەوەوە ( کاتژمێری 12:00 شەو) تا نێوەشەوی ئاییندە، کە دەکاتە 24 کاتژمێری تەواو.[ ئینگـ : Civil Day]

ڕۆژی هەتاوی/řojî hetawî: نتـ:[ ڕۆژ+ ی+ هەتاوی] کاتێکە کە زەوی دەیخایەنێت لە بۆ گەڕانەوەی بۆ هەمان ئاستی هێڵی درێژی، کە هاوکات دەکاتە 24 کاتژمێری تەواو.[ ئینگـ : Solar Day]

            دەستەواژەکانی کاتی ڕۆژ     

شەبەق/šebeq: ن:[ کات] ڕووناکی مەلابانگدان، سەرەتای بەیان : کاتی ڕووناکی بەیانیان، هێشتا تیشکی خۆر بەر زەوی نەکەوتووە، تەنها دونیا ڕووناکە.

گزنگ/gizing: ن:[ کات] زەردە، زراق، گەزەنگ، گەزینگ، گزینگ : سەرەتای هەتاوی بەیانیی، ڕووناکی خۆر کاتی بەیانی، تیشکی تازە دەرکەوتووی خۆر کە بەر زەوی دەکەوێت.

چێشتان/čěšitan: ن:[ کات][ كۆ] چاشتەنگاو _چێشتەنگاو، تاشت _ تێشت، نانی قاوەڵتوونی : ناوەڕاستی نێوانی بەیانی و نیوەڕۆدا یان لە کاتژمێری 9 بەیانییەوە تاوەکو دوای کاتژمێری 11 پێش نیوەڕۆ .

خۆرەبان/xoreban: نتـ:[ کات][ خۆر+ ئە+ بان] لە کاتژمێری 12 نیوەڕۆ وە تاوەکو 15ی پاش نیوەڕۆ.

خۆرەچاو/xorečaw: نتـ:[ کات][ خۆر+ ئە+ چاو] لە کاتژمێری 15 پاش نیوەڕۆ وە تاوەکو ئێوارە( ڕۆژئاوابوون).

هەنگور/hengur: ن:[ کات] لە دوای خۆرئاوابوونەوە تاوەکو بانگی شێوان.( ع : عیشاء)

شێوان/šêwan: ن:[ کات] لەداوی بانگی شەو( عیشاء) تا ڕووناکی بەرەبەیان.

 هەفتە/hefte: ن: بریتی یە لە 7 ڕۆژ.
 شەمە _  شەمبە ، شەممە، شەمی
 یەكشەم
 دووشەم
 سێشەم
 چوارشەم
 پێنجشەم
 ئینی : هەینی : کررێ( زا).

مانگ/mang: ن:

ساڵ/saľ: ن: سال : سەيێ( زا). 365 ڕۆژە دەبێتە ساڵی ئاسایی و 366 دەبێتە ساڵی مەزن کە هەر چوارساڵ جارێک ڕوودەدات. بە پێی ساڵژمێری گرێگۆریانی.

ڕۆژە ناڕۆژێ/řoje nařojê: نتـ: ڕۆژبوویر.

ڕۆژباش/řojbaš: نتـ:[ ڕۆژ+ باش] ڕۆژخۆش، ڕۆژخووەش، باشڕۆژ، شەگگە.

ڕۆژباش بوون/řojbašbûn: كتن:[ ڕۆژباش+ بوون] ئاشكرابوون، بە ماوەیەك دەڵێن لە كاتی ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا بوونێ.

ڕۆژباش كردن/řojbaškirdin: نتـ:[ ڕۆژ+ باش] بڕۆژكردن( كباك)، ئاشكراكردن.

ڕۆژباشی/řojbašî: نچ: ڕۆژخووەشی، فەتال، فەلات، شەگگە، پاتە( كباك).

ڕۆژ بە ڕۆژ/řoj be řoj: نتـ: ڕۆژبڕۆژ.

ڕۆژبەسەربردن/řojbeserbirdin: كتن:[ ڕۆژ+ بەسەربردن] مەبەست لە پشوودرێژی و ئارامی و بەڕێ چوونێكە هەر چۆنێكی هەڵبسووڕێت.

ڕۆژبڕ/řojbiř نتـ: ڕۆژانە، بەكارگەران.

:: بەڕۆژبڕ ئەم كارەم بۆ بكە.

ڕۆژبوون/řojbûn::

ڕۆژبوونەوە/řojbûnewe: كتن: كۆتای شەو و دەست پێكردنی ڕۆژێیە.

ڕۆژبووێر/řojbuwêr: نتـ: ڕۆژەنڕاۆژێ.  

ڕۆژبووێری/řojbuwêrî: نچ: ڕۆژەنڕاۆژێك : خەریكی كار و فەرمانێك بوون.

ڕۆژپەرست/řoj: نفا:[ ڕۆژ+ پەرست ( پەرستن)] ئازەری، رۆجیاپەرس، خۆرپەرست، هوویرپەرست : كەسێكە خۆری بپەرستێت.

ڕۆژپەرستن/řoj: كتن:[ ڕۆژ+ پەرستن] خۆرپەرستن.

ڕۆژپەرستی/řoj: نچ: خۆرپەرستی.

ڕۆژپەرست²/řoj: ن:[ زیند] گیاندارێكە وەكوو مارمێلكە، بەڵام گەورەترە و هەمیشە ڕوو لە خۆر دەكات و لەبەر هەتاو و گەلێك ڕەنگ دەنووێنێت.

ڕۆژپەرست³/řoj: ن: [ ڕوو] گولەبەڕۆژە.

ڕۆژخووەش/řoj: نتـ: ڕۆژباش.

ڕۆژخووەشی/řoj: نچ: ڕۆژباشی.

ڕۆژڕەش/řoj: ئانتـ:[ ڕۆژ+ ڕەش] بەدبەخت، چارەڕەش.

ڕۆژڕەشی/řoj: نچ: تەنگانە، سەخڵەتی، لێقەوماوی.

ڕۆژكردنەوە/řoj: كتن:[ ڕۆژ+ كردنەوە] نەنوستنە تا بەیانی.

ڕۆژكوێر/řoj: نتـ:[ نخ] پێچەوانەی سەوكوێرییە.

ڕۆژگ/řoj: ن:[ كك] ڕۆژوو، پارێز.

ڕۆژگەوان/řoj: نتـ: ڕۆژوان، بەڕۆژوو.

ڕۆژگار/řojigar: نتـ:[ ڕۆژ+ گار( گەران)]

1 – درێژایی ڕۆژە لە بەیانییەوە تا ئێوارە.

2 – كات، دەم : كە بەرەبەرە دێت ودەڕوات.

3 – گەردوون، چەرخ، چەپگەر.

4 – [ جێۆ] بافت، پیل، چاخ: بەشێكە لەبەشكەكانی سەدەی جێۆلۆجی.

ڕۆژگارپەست/řoj: نفا: ڕۆژپەست، خۆرپەرست.

ڕۆژگارپەرستی/řoj: نچ: خۆرپەرستی.

ڕۆژگارپەست/řoj: ن:[ ڕوو] ڕۆژپەرست، گوڵەبەڕۆژە.

ڕۆژگارزان/řoj: نتـ:[ ڕۆژگار+ زان( زانین)] ڕۆژگارناس، مێژوووان.

ڕۆژگیران/řoj: كتن:[ ڕۆژ+ گیران] خۆرگیران، هووێرگیران، پێشگرتنی ڕووناكی ڕۆژ لەلایەن مانگەوە.

ڕۆژمز/řoj: نتـ:[ ئەردە] ڕۆژبأ.

ڕۆژمژ/řoj: نتـ:[ ئەردە] ڕۆژبأ.

ڕۆژن/řoj: ن:[ كباك، زا] كلاوڕۆژنە.

رۆژی، خۆری، په‌یوه‌نددار به خۆر : Solar

سیستێمی رۆژی، كۆمای رۆژی، كۆمه‌ڵه‌ی خۆری : Solar system

بای رۆژی/ خۆری : Solar wind

خۆر، رۆژ : Sun

جيرەنانی ڕۆژانه ڕاتبه ، ڕاتوو، ڕۆژانه ، کرای ڕۆژانه، ڕۆژبڕ، ڕۆژمز، ڕۆژمزه ، ڕۆژمژ، ڕۆژينه ، کرێی ڕۆژبه ڕۆژ، مووچه ، و هزيفه.

ڕۆژناهی/řoj: نتـ: ڕووناكی.

ڕۆژنایی/řoj: نتـ:[ زەن] ڕووناكی، ڕۆشنایی.

ڕۆژنە/řoj: ن:[ H][ بۆتا] ڕۆدان( كباك)، پەنجەرە.

ڕۆژنەڕۆژێ/řoj: نتـ: ڕۆژەنڕاۆژێ.

ڕۆژنگ/řojing: ن: پخێری _ بخێریگ، پڕچە، دووكێش.

ڕۆژنشین/řoj: نتـ:[ ڕۆژ+ نشین] ڕۆژئاوا.   

ڕۆژنشینی/řoj: ئانتـ: ڕۆژئاوایی.

ڕۆژوو/řoj: ن: ڕۆژی، ناشتایی، پارێز، پاس، ڕۆچی( ه).  

ڕۆژووان/řoj: نتـ: بڕۆژی، ڕۆژووگر، بەڕۆژوو، ڕۆچەوان( هـ)، پارێزڤان( كباك).

ڕۆژووانی/řoj: نچ: پارێزڤانی: ئەوەی پێوەندی بە ڕۆژووان وەهەبێت.  

بەڕۆژبوون /řoj: كتن: پاسگرتن، بڕۆژی بوون، ڕۆژووگرتن.  

ڕۆژگر/řoj: ئانفا:[ كباك] ڕۆژوو وان، پارێزڤان: ئەو كەسی ڕۆژوو دەگرێت.  

ڕۆژگرتن/řoj: كتپ: پارێزلەخورادن و خواردنەوە و كردنی هەندێك كرداری ڕێنەدراو بەناوی خودا پەرستییەوە.

ڕۆژێكی/řoj: ن:[ كباك] ڕووكێ، ڕۆژەكی.

ڕۆژێ نەڕۆژێ/řoj: نتـ: ڕۆژەنڕاۆژێكی، ڕۆنەڕۆ، نۆگە.

ڕۆژیارپەرست/řoj: ن:[ ڕوو][ ڕۆژ] گووڵەبەڕۆژە.

ڕۆژی/řoj: نچ: خۆری : پەیوەندار بەخۆر.[ ئینگـ: Solar].

ڕۆژیار/řoj: نتـ:[ هـ ] خۆر، ڕۆژ.

ڕۆژی/řoj: ن:[ کباک]

1 – ڕۆژوو، ڕۆزی.

2 – زاد، قووت، پێ بژێو.

ڕۆژی ئازادی/řoj: نتـ:

1 – ڕۆژی سەربەستی، ڕۆژی سەربەخۆیی، ڕۆژی ڕزگاری.

2 – نەورۆز.

ڕۆژی چاک/řoj: ئانتـ: بەهرۆز.

ڕۆژی دەر/řoj: نتـ: خودای ڕۆزی دەر.

ڕۆژی دووایی/řoj: نتـ: پەسڵان، پاشەڕۆژ، ڕۆژی دووایین.

ڕۆژی كارنەكردن/řoj: نتـ: بەتڵانە، ووچان، ( بع : تەعتیل).

ڕۆژین/řoj: ن:[ كباك] ڕۆچنە.

.

.

____________________

ڕۆژبین/Řoj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. بەواتای ڕێنما و وورە بەخشە بەڕۆژ.  

ڕۆژدا/Řoj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. بەواتای دایکی زیندوو تێت. 

ڕۆژە/Řoj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. بەواتای ئەڵماس دێت.  

ڕۆژیار/Řoj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. بەواتای ڕۆشنایی و ڕووناکی ڕۆژ تێت. 

ڕۆژیا/Řoj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. بەواتای ڕۆژێک لە ڕۆژان. 

ڕۆژانو/Řoj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. بەواتای ڕۆژێکی نوێ تێت. 

ڕیژین/Řoj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە. بەواتای هۆش تێت. 

.

.

.

.