هاوبەش/hawbeş: نتـ:[ هاو( ئاو)+ بەش] بەشدار، شەریک، ناوكۆ، نیوەکار، ھاوپشک، ھاوکار. هەڤبەش، هەڤپار، یەکبوون.

هاوبەشایەتی/hawbeşayetî: نچ:[ هاوبەش+ ئایەتی] سۆشیالیزم.[ ئینگـ : socialism]. 

هاوبەشەبەند/hawbeşebend: نتـ:

هاوبەشەواڵە/hawbeşewaľe: نتـ:[ ئای تی]  

1 – دابەشەواڵە، پرۆگرامی بڵاوکراوە : نەرمەواڵەیەک کە فرۆشیار بە بێ وەرگرتنی پارە دەیدات بەکریار، کریارەکە دەتوانێت کۆپییەکی لە هەر کەس وەرگرێت و تاقی بکاتەوە. ئەگەر هاتوو بەدڵی و پەسەندی کرد و بیەوێت بەکاری بهێنێت. ئەرکی سەرشانێتی پارەکەی بدات بەجێکریارەکەی.[ ئینگـ: Shareware]. 

2 – خۆڕاییواڵە.[ ئینگـ: shareware/freeware].{wwww.zkurd.org}. 

هاوبەش بوون/hawbeş bûn: کتن:

1 – بەشداربوون، بەشتيدا هەبوون.  

2 – ئابوونەبوون.  

هاوبەشی کردن/hawbeşî kirdin: کتپ:[ هاوبەشی+ کردن] بەشداری کردن، ئابوونەکردن.  

هاوبەشگە/hawbeşige: نتـ:[ هاوبەش+ گە] بەشگە، کۆمپانیا.[ ئینگـ : Company]

هاوبەشگەی گوازتنەوە/hawbeşige gwaztinewe: نتـ: کۆمپانای گوازتنەوە.{ گیو، ل، 905}.

هاوبەشی/hawbeşî: نچ: بەشداری، هاوکاری، ئابوونە، ناوکۆیی، هاوبەستی.[ ئینگـ: Solidarity].  

هاوبەشی کردن/hawbeşî kirdin: ئانتـ:[ هاو+ ] بەشداری کردن.

هاوبەشی یەکان/hawbeşî yekan: نتـ: بەندەها و بەشریەکان.  

هاوبەشێتی/hawbeşêtî: نچ:[ هاوبەش+ ئیتی] بەشدارێتی.

هاوبەشی/hawbeşî: نچ: بەشداری.

ھاوبەشی تەواو/hawbeşî tewaw: نتـ:

هاوبەشی چالاک/hawbeşî çalak: نتـ: هاوبەشی کارامە.[ ئینگـ : active partner]{ شەهاب، ل، 7}. 

ھاوبەشی نا تەواو/hawbeşî na tewaw: نتـ:

.

.

.

.