بەش ¹ /beş: ن:1) پار، پەشک( هـ)، پشک، گیهەڤ: هەر پارچەیەک لە شتێک کە لەتوکوت کرابێت، جا ئەم لەتانە هەموویان بە قەد یەک بن یا گەورە، بچووک، سووک، گران بن. :: دنیا سێ بەشی ئاوە و بەشێکی ووشکاییە. :: بەشی زۆری قسەکانی دەربارەی نەخۆشی زەردووی بوو.
| لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
| گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە پەهلەوی |
| بەغا | AG ab | baxŝ |
2) نەختێک لە شتێک کە بۆ چەند کەس تەرخان کرابێت.[ ئینگـ: Part]. :: ئەو نەختە بەریەکێکیان دەکەوێت. 3) بەهرە، ڕزق و ڕاۆژ ی. { ئەگەر رەمەزانە یان شەشەکانە، بەشم هەر ژەم دوونانە}{ مەتەڵ}. :: بەشی قاژەی نان و گۆشتە. :: خودایە رازیم بە بەشت. 4)[ ئاب] پارچەیەک، نەختێک و هەندێک لە شتێک هەبوون وەک شەریکایەتی لە هی چەند کەسێک پێک هاتبێت. :: ئەم ئۆتۆمۆبیلە بەشی خەسرەوی پێوەیە. :: بەشەش کەس بەشێکیان لەکارگەکە کڕیوە. 5)[ جێۆ] مەڵبەند، ناوچە، یان هەرهەرێمێکی وڵاتێک. :: شاری هەڵەبجە لەبەشی شارەزوورە. :: بەشی جوانڕۆ دەکەوێتە باشووری سنەوە. :: بەشی موکریان لە کوردستانی رۆژهەڵاتە. 6) بەرگ. :: فەرهەنگی خاڵی سێ بەشە. بهشاندن/beşandin: کتپ:[ کباک] بەشکردن.
بەشە/beşe: نتـ:[ بەش+ ئە] بەش، داش، ئاماڵ. بەشەگەل/beşegel: نتـ:[ بەشە+ گەل] زۆربەش. بەشەگەلی کارگێڕی/ beşegelî kargêřî: نتـ:[ بەشەگەل+ ی+ کارگێڕی ] بەشەکانی کارگێڕی.
بەشبەر/beşber: ئانفا:[ بەش+ بەر( بردن)] میراتگر، کەلەپوورگر: کەسێکە لە کەلوپەڵی یان سامانی مردوودا خاوەن بەش بێت. بەشبەرکەوتن/beş berkewtin: کتن:[ بەشبەر+ کەوتن] پێ بڕان.
بەشبەش/beş beş: ئانتـ: پشک پشک، پارپار، پارچەپارچە، کوت کوت، لەت لەت. :: گۆشتەکە بەش بەش کە و دابەشی کە. :: بەش بەشی کوردستان کێشەی کوردی دژوارتر کردووە. بەشبەش بوون/beş beşbûn: کتن: پشک پشک بوون. بەشبەش کردن/ beşbeşkirdin: کتپ: پشکپشک کردن، لەتوپەت کردن.
بەشبر/beşbir: ئانفا:[ بەش+ بر( بردن)] میرات بر. بەش بڕان/beş biřan: کتن:[ بەش+ بڕان] بێ نسیب بوونی کەسێ لەشتێک یا شتێک لەکەسێک. بەش بڕاو/beşbiřaw: ئانفا:[بەش+ بڕاو( بڕان)]1) کەسێک بەهیوای شتێک بووبێت و دەستی بکەوێت. 2) دەستکورت، بێبەش، ناهومێد، بەشخوراو.
بەش بوون/beşbûn: کتن:[ بەش+ بوون] پاژبوون.
بەش خواردن/beş xwardin: کتن:[ بەش+ خواردن] زەوتکردنی شتێک لەکەسێک یا لەلایەنێک. :: مامەکەیان بەشی ئەو هەتیوانەی هەرخوارد.
بەش خواستن/beşxwastin: کتن:[ بەش+ خواستن] پەش خوازتن.
بەش خوران/beşxuran: کتن:[ بەش+ خوران]1) بێ بەهرەبوون. 2) زەوت کردن. 3) قەدەغەکردن. بەش خوراو/beş xuraw: ئانفا:[ بەش+ خوراو( خواردن)] کەسێکە بەشی خورابێت، شتێکی لێداگیرکرابێت، بەزۆری ماڵی زەوت کرا بێت. :: ئەی بەش خوراو خۆمان.
بەشدان/beşdan: کتن:[ بەش+ دان] ماف دان.
بەش دران/beşdiran: کتپ:[ کارابزر] پێبڕانن. بەش دراو/beşdiraw: ئانفا:[ بەش+ دراو( دان)] پێ بڕاو.
بەشکەر/beşker: ئانفا:[ بەش+ کەر( کردن)] کەسێک بەشیینەوەی بەدەست بێت.[ ئینگـ: Divider] : دابەشکەر، دابەشدەر، بەش دەر، بەش کەرەوە. بەشکران/beşkiran: کتن:[ کباک][ بەش+ کران( کردن)] فەلقین. بەشکراو/beŝkiraw: ئانفا:[ بەش+ کراو( کردن)] بەشکریاو. بەشکردن/beşkirdin: کتپ:[ بەش+ کردن]1) لەتکردن، پارچەکردن، فەلقاندن : دابەش کردنی شتێک بەسەر چەند کەسێک یان چەند تشتێک. 2) تێڕاکردن، بەسبوونی تشتێک بۆ کەسێک. :: ئەمە بەشم دەکات. بەشکریاو/beşkiryaw : ئانفا:[ رۆژک][ سنـ][ بەش+ کریاو( کردن)] بەشکریاو.
بەشگا/beşga: نتـ:[ بەش+ گا] بناوانی ئاو : شوێنێکی تایبەتییە بۆ بەشکردنی ئاو کە بۆ سەر کشتوکاڵ بچێت. بەشگە/ beşge: نتـ: بەشگا.
بەشنەکردن/beşne kirdin: کتپ:[ بەش+ نە+ کردن] کەم کردن، کورت هێنان.
بەشێ/beşê: نتـ:[ بەش+ ێ( ێک)] چکێ، کەمێک، کونێ، لەتێ، لەپێ.
بەشین/beşîn: کتن:[ بەخشین] بەخشین. بەشیینەوە/beşînewe: کتن:[ بەشین( بەخشین)+ ئەوە] بەخشینەوە.1) دابەش کردنی تشتێک بەسەر چەند کەسێک بەخۆرایی، بەخشینەوە. 2) پشک کردن، وەشاندن.
بهشی/beşî: نچ:[ ئینگـ : Dividend, Divisor].
بهشی پێكهاتهیی/beşî pêkhateyî: نتـ: [ ئینگـ : Composant]
بهشی دهرهکی کهش/beşî derekî keş: نتـ: ئێکسۆسفهڕ.[ ئینگـ : Exosphere]
بەشی خودا/beşî xuda : نتـ: بەشی خووا، زەکات.
بهشی فریاكاری/beşî firakewtin: نتـ: ئۆرژانس.[ ئینگـ : Emergency].
بهشی فریاگوزاری/beşî firaguzarî: نتـ:[ ئینگـ : Emergency ward]
بهشی ناوهڕاستی ریخۆڵه باریكه/beşî naweřastî řîxoľe barîke: نتـ: [ ئینگـ : Jejunum]
| بێبەش/bêbeş: ئانتـ:[ بێ+ بەش] بەشبڕاو، بەشخوراو، بێبەرە، لێککراو، دابڕاو. بێبەش بوون/bşbeşbûn: کتن:[ بێ+ بەش+بوون] بێبەری بوون. بێبەش کردن/bêbeş kirdin: کتپ:[ بێ+ بەش+ کردن] بێبەری کردن. بێ بەشی/bêbeşî: نچ:[ بێ+ بەش+ ی] بەشباڕوی، بێبەریی.
سەرۆک بەش/serok: نتـ:[ سەرۆک+ بەش] چاودێر. لێبەشکراو/lêbeşkiraw: کتن:[ لێ+ بەشکراو( بەشکردن)] بەسەردابەشکراو. لێبەشکردن/lêbeşkirdin: کتن:[ لێ+ بەشکردن] بەسەردادانەشکردن. |
بەش ² / beş: ئان:[ ئاژ][ کباک]1) قەش(هلـ): گایەک ناوچەوان تا سەردەمی سپی بێت. خۆی ڕەنگی چدەبێ ببێت. :: وەک گای بەش وایە. 2) بزنێک ناوچەوانی سپی بێت.
بەش ³ /beş: ئان:[ ؟ ] ئاواڵە، والا، داپچڕاو، لێک کراوە. :: برینەکە دەمی بەش کردوەتەوە.
| تێبینی |
| 1 – بە لای منەوە زیاتر بۆ دەمی گیاندار و برین بەکاردێت. |
| 2 – من وای بۆ دەچم کە ئەم ووشەیە دەگەڵ (1- بەش) هەر یەک بن و یەکێک لە واتاکلنی بێت، چونکو وەختێ( دەم) دادەپچڕێت یا برین سەری دەکاتەوە، ڕاستییەکەی ئەوەیە کلێک دەبێتە دوو پارچەوە.}{ زەبیحی}. |
| 3 – شووم ، بێ فەڕ. |
| ماموەستا هەژار ئەم ووشەیەی بەم واتایە نووسیوەتەوەو بەڵام هیچ نموونەیەکی بۆی نەهێناوە تەوە !}. |
بەش بوون/beşbûn: کتن:[بەش+ بوون] دەمکردنەوەی برین، ئاواڵەبوونی زام.
.
.
.
.