پاوان ¹ /pawan: ن:[ ئاب][ ڕامیا] دەستبەسەرداگرتن، مالگرتن، مۆنۆپۆل.[ ئینگـ: monopolization ,monopoly]

پاوانکار/pawankar: نفا:[ ئاب][ ڕامیا] 

1- بڕدەر.[ ئینگـ: monopolised]. 

2 – ماڵگر.[ ئینگـ: monopolist]. 

پاوانکاری/pawankarî: ئانفا:[ ئاب][ ڕامیا][ ئینگـ: monopolistic] 

پاوانکراو/pawankiraw: نفا:[ ئاب][ ڕامیا] پاوانکری.[ ئینگـ: monopolized]

پاوانكردن/pawan kirdin: كتپ:[ پاوان+ كردن] دەستبەسەرداگرتن، مۆنۆپۆل كردن.[ ئینگـ: monopolize]

پاوانكردنی بازرگانی/pawankirdinî bazirganî: نتـ: دەستبەسەرداگرتنی بازرگانی.

ناوی پاوان/nawî pawan: نتـ:[ ئای تی] [ ناو+ ی+ پاوان] ناوی دۆمەین[ ئینگـ : domain name]{ zkurd}  

.

.

____________

پاوان ² /pawan: نتـ:[ پا( پایین)+ وان]

1 – پاوە، پاوەند : لەوەرگە و مێرگ و مەزرای قەدەغەكراو و تایبەت كراو بە خۆ و بە مەڕ و ماڵاتی خۆ یان  ئەو ئەرزە بە پۆش و بەڵاشە یە کە خاوەنداری کەسێکە بە تایبەت بۆ لەوەری ئاژەڵان دەبێت. 

2 – [ مجـ] قەدەغە.

پاوان بوون/pawan bûn: كتن: قەدەغەبوون.

پاوان كردن/pawan kirdin: كتپ: قەدەغە كردن.

بەروبوومی پیشەسازی و پاوان/berûbûmî pîşesazî û pawan: نتـ:[ کشت][ بەروبووم+ پیشەسازی+ و+ پاوان]

.

.

__________

پاوان ³ /pawan: ن: پاكژ.

پاوانە/pawane: نتـ:[ پا+ وانە]

1 – لیزگە مووروویەک كە ژنان سازی دەكەن و لە قولەپێی دەكەن. 

2 – پاموورە، پێموورە، خڕخاڵ، پاوەن، پاوەنە : خشڵێكی زێو( زیو)ـە ژن لە قولەپێی دەكەن.

3 – شریت یان زنجیرێک کە پێی ووڵاغی بەرزەی پێدەبەسترێتەوە، هەتا لە کاتی لەوەڕ دوورنەکەوێتەوە. 

پاوە/pawe: نتـ:[ پا( پایین)+ وە(وان)] پاوان.

.

.

.

.