پندریسک ¹ /pindirîsk: ن:[ باڵ][رەوا]

1 . چکچکە، فندەگولە : باڵندەیێکی چکۆڵە و بۆرو تێژڕۆیە و چەنگاڵی تیژن، لە نێو دڕک و دالاندا دەژێت.

2 . [ زیند] پند : ئەسپێی باڵندە. 

.

.

______________ 

پندریسک ² /pindirîsik: ئان:[ مجـ]

1 . تانەوتەشەر.

{

لەبەر پللار و پندریسک و تانە

کەوا دەیدا لە کور، کیژی جوانە

}{ ؟ }.

2 . بۆکەسێک دەگووترێت کە لەکاروباردا توندوتۆڵ بێت.  

پندریسک هاویشتن/pindirîsik hawîştin: کتپ: تانە و تەشەرلێدان.  

.

.

.

.