پەهن/pehin: ئان:[ كباک] ئەریز( هـ)، بێمێز، پان( دەر)، پاهن _ پەهن، پەروی( ل)، پۆڕ، پێن(دەر)، لێلات، مەست، هەراو : بەپێچەوانەوەی تەسک( هـ).
{
پەهنیاوی چەرخ و دولابی دنێ
نیسبەتا ئەربابی عیرفانی غەلەط
}{ جەزیری}
: پانایی و هەراوی دنیا و چەرخ و خەرەکی عاسمانان – کەزانایان دەیکەن بەبەڵگەی بوونی خودا لەلای ئەوانەی خوداناسی بەراستینە؛ بەڵگەیەکی زۆر هەڵەیە.{ هەژار}.
پەهناندن/pehinadin: کتپ:[ پەهن+ ئاندن] پانکردن.
پەهنایی/pehinayî: نچ:[ پەهن+ ئایی] پانای، پانێتی، بەرینی، پەهنی.
پەهنەک/pehinek: ئانتـ:[ پەهن+ ئەک] تەختایی بچکۆلە، شانۆ، ناوگۆرک.
پەهنی/pehinî: ن:[ توێ][ پەهن+ ئی] پانیە، پاژنەپێ.
پەهنین /pehinîn: کتپ:[ كباک][ پەهن+ ین] پان بوونەوە.
.
.
.
.