چەپال/çepal: نتـ:[ توێ][ چەپ+ ئال] لە جومگەی دەستەوە هەتا سەرقامکان.
چەپازلە/çepazile: نتـ:[ کە][ چەپ+ ئا+ زلە] زلـلە، شەقەزلـلە.
چەپالە/çepale: ن:[ چەپاڵ+ ئە]
1- بستێک، بەقەی یەک بۆست.
2 – پەنا و پەسیو.
3 – چەپۆک بە پانی لە سەردەستدان.
4 -[ کە] شەپازلـلە، زلـلە.
چەپالەدان/çepaledan: کتپ: پەنادان، داڵدە دان.
چەپاڵە/çepaľe: ن:[ ئەردە، جا]
1 . چەمۆڵە، چەپۆڵە، ناودەست، لەپی دەست، بەری دەست.
2 . [ مجـ] پارچەیێک کە چشتێک.
:: بەقەد چەپاڵەیێ زەویم نیە: بەقەد بەری دەستم زەویم نیە.
3 . شەقەزەلـلە، شەپەڵاخە، شەپاڵە، پاڵەپەستۆ.
4 . ئەنوا، پەناوپەسیو، قوژبن : سووچ و قوژبنێکە کە لە بەرچاو نەبێت.
چەپاڵەدان/çepaľedan: کتپ:[ ڕۆژ] پاڵپێوەنان، پارازتن، پەنادان بەیەکێک، کە هانات بۆ بێنێت.
.
.
.
.