ڕاتەكان/řatekan: كتن:[ ڕا+ تەکان]
1 – ڕاپسكاوتن، ڕاتڵەكان، ڕاچڵەكین،ڕاوەشان، مووچوڕک، هەڵتەكان : جووڵانەوەی چشت بەهۆی ڕاتەكانیەوە.
:: جارجارە دڵم زۆر بەخراپی لێدەدات وەک ڕاتەکان.
2 – شۆک : بهخێرا لاوازبوونی باری گشتی بەهۆی بڕین یان نەخۆشی لهش.[ ئینگـ: Shock].
ڕاتەكاندن/řatekandin: كتپ: جووڵاندن، ڕاتڵەكاندن، ڕاوەشاندن، هەڵتەكاندن.
ڕاتەكانی دەروونی/řatekanî derûnî: نتـ: كۆستی دەروونی، زامی رۆح.[ ئینگـ: Trauma].
ڕاتەكیان/řatekiyan: كتن: تەكاندان، ڕاتەكان، ڕاوەشان.
ڕاتەكین/řatekîn: کتن، ن: مووچڕکە.
.
.
.
.