کەر/ker: ن:[ ئاژ]
1 . خەر( فە)، کاریلە، کەهر( زا)، گوێدرێژ_ گوهدرێژک:guhdirêjk، هەر( زا): بانگدەری گاڕان گیانلەبەرێلە لە خێزانی ئەسپ، نزیکە 5000 ساڵ پێش ئێستا لە ووڵاتی فیرعەونەکان ماڵی کراوە.[ لا: Equus asinus]
[ دەنگ] زەڕڕە، زەڕاندن، زەڕین
:: زەڕڕەی کەر.
:: سواری کەربوون عەیبێک، دابەزینی دوو عەیب.{ پەندی پێشینان}
:: دێوەرە و کەر .{ عەبدوڵا پەشێو}
{
شێوەی کەرەکان لە بەشەر ناچن
بەڵام کەر زۆرن لەسەر دوو قاچن
کەر هەیە تینو هەشە برسیە
کەریشمان هەیە لەسەر کورسیە
}{ پیرەمێرد}
2 . [ گەر، ڕەوا] مێگەلی ئاژەڵان : کەرد، کەری پەزان. کەرێ بزن.
کەراژۆ/kerajo: نفا:[ کباک][ کەر+ ئاژۆ( ئاژۆتن)] کەردار.
کەرانە/kerane: نتـ:[ کۆن][ ئاب][ کەر+ ئانە] باجی کەران و باریان.
کەراهی/kerahî: نچ:[ کباک][ کەر+ ئاهی] کەرێتی، کەرایی.
کەرایەتی/kerayetî: نچ:[ کەر+ ئایەتی] کەرێتی، کەراتی، کەرانە، کەراهی : ئەوەی پێوەندی بە ئاکاری کەرەوە هەبێت.
کەرەزەڕی/kerzeřî: ئانتـ: زۆرەکی.
کەرەکۆنتێ/kerekontî: ئانتـ: مرۆڤی زۆرکەر.
كەرەکی/kerekî: ئان، ئاک: کەرانە.
کەرەکێفێ/kerekêfî: ئانتـ:[ ئەردە] کەرەکێوی، کەرکوولان.
کەرەکێڤی/kerekêvî: نتـ:[ ئاژ][ کەر+ ئە+ کێڤی] کەرەکێوی، زێبرا.
کەرەکێوی/kerekêwî: نتـ:[ ئاژ][ کەر+ ئە+ کێوی] کەرەکێڤی، زێبرا.
کەرەکی/kerekî: نتـ:[ کەر+ ئەک+ ی] چشتێکە تەنها بۆ کەر دەستبدات.
:: ئەم کورتانە کەرەکی یە.
کەرەگەل/keregel: نتـ: هەرەگەلە( هـ).
كەرچەرمگ/kerçermig: ئانتـ: کەری سپی، بەنەری، بنەری.
کەرخان/kerxan: نتـ:[ کەر+ خان] خانی کەران.
كەردار/kerdar: ئانتـ:[ کەر+ دار] کەراژۆ، کەسێکە کەری هەبێت، بەکرێ کاری پێبکات.
كەرداری/kerdarî: نچ: ئاژۆتنی کەر، کاروانچی، بەکرێ کاربەکەرکردن.
کەرسەگ/kerseg: ئانتـ:[ کە][ کەر+ سەگ] فێڵباز، ساختەچی: کەسێکە بۆ هەندێ چشت کەر بێت و بۆ هەندێ تشتی دیکە زۆرزان بێت.
کەرسل/kersil: نتـ:[ یەز][ کەر+ سل] تەرسەقول.
کەرکەرانێ/kerkeranê: ن:[ واز][ هـ] گەمەیەکی منداڵانە.
کەرکوولان/kerkûlan: ن:[ کباک] کەرەکێوی.
کەرکوژ/kerkuj: نتـ:[ ڕوو][ ئەردە][ کەر+ کوژ( کوشتن)] ژاڵە، لووڕک.
كەرکێش/kerkêş: ئانفا:[ هـ][ کەر+ کێش( کێشان)] بەردکێش، خەڕەکی بەرکێشانی، شووێنی هاتووچۆی( دزە).
کەرگاین/kergayîn: کتپ:[ کەر+ گاین]
کەرگێ/kergê: کتپ:[ کەر+ گێ( گاین)]
کەری ڕێژگاو/kerî řêjgaw: نتـ:
کەری سوور/kerî sûr: نتـ:[ واز] گەمەیەکی منداڵانەیە.
:: لە ئێستر دابەزی سواری کەر بوو.
:: سم سمی کەرە و، چنگ چنگی مەیاسێ، یاران لەم کارە سەرم ئەماسێ؟!.{ پەندی پێشینان}
:: کەر وڵاخێکی یەک سمە، سمی ناڵ دەکرێت.{ پەندی پێشینان}.
:: بە بەچکەی کەر و ئێستر دەڵێن : جاش |
ڕاستییەکەی زوڵمێکی گەورەیان لێ کردووە چونکە ئەم ناوەیان لە خائینانی جووڵانەوەی کورد ناوە، لەکاتێکدا جاشی کەر وجاشی ئیستر بەدریژایی مێژوو خزمەتی کوردیان کردوەو، کەچی ئەوان زەرەریان لێ داوە. |
کەری لای ئێمە چەند رەسەنێکی هەبووە بەناوبانگترینیان |
حەسساوی |
بەغدایی |
قوبروسی |
لەگەورەیی قەلافەتیان دا جیاوازن |
کەر بە ئالیکی کەم دادەکەوێت و، بەرگەی ماندوێتی و برسێتی دەگرێت.
کەر(جل) و، ئەگەر خۆشەویست بێ( کورتان)ی لێ دەکرێت.
:: کەرە مەمرە بەهارە، کورتانت وا لە شارە.
:: کەر لەگەڵ مانگاو ئێستر ئەکرێتە گەوڕەوە.
:: کەری ناو جۆگایە، قەپاڵ لە هەردو بەر ئەدا
:: کەس لێێ ناپرسێ، کەرت بە چەند؟.
:: کەریکم دا بە کەرێ، سندان لە بنا گوێ ی دەرێ
:: کەر لەکوێ کەوتووە و، کوندە لە کوێ دراوە؟.
:: بەکەر ناوێرێ، بە کورتان شێرە
:: کەرێ بە پارەی بەفر بکڕدرێ، لە ئاوا ئەخنکێ
:: بەبۆنی کەبابە وە ڕۆی، کەریان داخ ئەکرد
:: کەری خۆمەو گوێی ناڵ ئەکەم.
{
هەی کەرێکم بو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ
سینە پان و، موچە کورت و، شانە بەرز و، گوێ درێژ
}{ نالی}
{
چەندە پێم خۆش بوو زوبانی حاڵی دەیوت( نالیا)
هەردو حەیوانین، ئەتۆ گوێ کورت وئەمنیش گوێ درێژ
}{ نالی}
.
.
__________
کەر/ker: ئان: کەرچۆڤە : kerçove، بێ ئەقل: bêaqil.
کەرەپیاو/kerepiyaw: ئانتـ:[ کەر+ ئە+ پیاو]
کەرەپیاوێتی/kerepiyawêtî: ئانتـ:
.
.
______________________
کەر/ker: ن: پاشگرێکە لە چاووگی( کەردەی _ کەردەن _ کردن _ کرن)ـەوە هاتووە. بکەوێتە دوای هەر ووشیەیەک دەیکاتە بکەر.
{
ھەی ئاسکی سەرکەل لەسێبەر سڵ کەر
ھەی ھەوای سازی کوێستانان لە سەر
}{ وەلی دێوانە}
:: کارەکەر
:: چێشتکەر
:: گانکەر
:: نوێژکەر
کەری نێری/kerî nêrî: نتـ:[ ئاژ][ کەش][ کەڵی نێری] هەوەڵ و تەنکە بەفرێکە کەوتبێتە سەرکێوان و بەپەیدابوونی وی، کەڵە نێرنە کێوییەکان دەست بە پەڕینێ دەکەن.
.
.
_____________
کەر/ker: ن:[ كباک][ کەرت]
1 . پارچە، لەت، بکەرکرن: پارچەپارچەکردن.
2 . قەرز، کەرد.
کەراهەدەن/keraheden: کتن: کرێدان.
کەردان/kerdan: کتن:[ كباک] قەرزدانەوە،
کەرکرن/kerkirin: کتپ:[ كباک] قەرزکردن.
.
.
____________
کەر/ker: ئان: لەسەرەخۆ، هێدی، کەمەکەمە.
کەرلێکردن/kerlêkirdin: ئان: لەسەرخۆکارلێکردن.
كەرمێش/kermêş: ن:
[ زا] مێشەکەرانە.
2 – [ مجـ]
كەربوون/kerbûn: کتن: گێژبوون، لەسەرخۆنەمان، هاربوون.
كەرکردن/kerkirdin: کتپ: گێژکردن، هارکردن.
كەر و گێژ/ker û gêj: ئانتـ: هار و گێژ، لەسەرخۆ نەمان.
خۆكەرکردن/xo ker kirdin: کتپ: خۆشێت کردن.
.
.
___________
– كەر/ker – : ن: پاشگرێکە لە زمانی کوردی لە چاووگی ( کەرڎەی – کردن – کرن) پێکهاتووە و دەلكێت بەداوی وشەوە و دەیکای بە بکەر:
:: چێشتکەر
:: سەماکەر
:: کارەکەر
:: نانکەر
:: نوێژکەر.
.
.
__________
كەر/ker: ن:[ کباك] کەردا، پارچە، لەت.
كەراخ/kerax: ن:[ کباك] بەشێکە لەچەند بەشان، دەوڵەمەندێك کارێکی خۆی دەدا بەیەکێکی لەچەند بەشان بەشێکی دەداتێ.
بكەرکرن/biker kirin: کتپ: پارچەپارچەکردن.
.
.
___________
كەر/ker: ن:[ کباك] قەرز.
كەردار/kerdar: ئانتـ:[ کباک][ کەر+ دار] قەرزدار.
كەرداری/kerdarî: نچ:[ کباک][ کەردار+ ی] قەرزداری.
كەردان/kerdan: کتپ:[ کباك] قەرزدان.
كەرکرن/kerkirin: کتپ:[ کباك] قەرزکردن.
.
.
__________
كەر/ker: ئان: لەسەرەخۆ، هێدی، کەمکەمە.
كەرلێکردن/kerlêkirdin: کتپ: لەسەرەخۆکارلێکردن.
.
.
.
.