کەر/ker: ن:[ ئاژ]

1 – خەر( فە)، کاریلە، کەهر( زا)، گوێدرێژ _ گوهدرێژک : guhdirêjk، هەر( زا): بانگدەری گاڕان  گیانلەبەرێلە لە خێزانی ئەسپ، نزیکە 5000 ساڵ پێش ئێستا لە ووڵاتی فیرعەونەکان ماڵی کراوە.[ لا: Equus asinus]

[ دەنگ] زەڕڕە، زەڕاندن، زەڕین

:: زەڕڕەی کەر.

:: سواری کەربوون عەیبێک، دابەزینی دوو عەیب. { پپ}

:: دێوەرە و کەر .{ عەبدوڵا پەشێو}

{

شێوەی کەرەکان لە بەشەر ناچن

بەڵام کەر زۆرن لەسەر دوو قاچن

کەر هەیە تینو هەشە برسیە

کەریشمان هەیە لەسەر کورسیە

}{ پیرەمێرد}

2 – [ گەر، ڕەوا] مێگەلی ئاژەڵان : کەرد، کەری پەزان. کەرێ بزن.

کەراژۆ/kerajo: نفا:[ کباک][ کەر+ ئاژۆ( ئاژۆتن)] کەردار.

کەرانە/kerane: نتـ:[ کۆن][ ئاب][ کەر+ ئانە] باجی کەران و باریان.  

کەراهی/kerahî: نچ:[ کباک][ کەر+ ئاهی] کەرێتی، کەرایی.

کەرایەتی/kerayetî: نچ:[ کەر+ ئایەتی] کەرێتی، کەراتی، کەرانە، کەراهی : ئەوەی پێوەندی بە ئاکاری کەرەوە هەبێت.

کەرەزەڕی/kerzeřî: ئانتـ: زۆرەکی.

کەرەکۆنتێ/kerekontî: ئانتـ: مرۆڤی زۆرکەر.

كەرەکی/kerekî: ئان، ئاک: کەرانە.  

کەرەکێفێ/kerekêfî: ئانتـ:[ ئەردە] کەرەکێوی، کەرکوولان.  

کەرەکێڤی/kerekêvî: نتـ:[ ئاژ][ کەر+ ئە+ کێڤی] کەرەکێوی، زێبرا.

کەرەکێوی/kerekêwî: نتـ:[ ئاژ][ کەر+ ئە+ کێوی] کەرەکێڤی، زێبرا.

کەرەکی/kerekî: نتـ:[ کەر+ ئەک+ ی] چشتێکە تەنها بۆ کەر دەستبدات.

:: ئەم کورتانە کەرەکی یە.  

کەرەگەل/keregel: نتـ: هەرەگەلە( هـ).

كەرچەرمگ/kerçermig: ئانتـ: کەری سپی، بەنەری، بنەری.

کەرخان/kerxan: نتـ:[ کەر+ خان] خانی کەران.   

كەردار/kerdar: ئانتـ:[ کەر+ دار] کەراژۆ، کەسێکە کەری هەبێت، بەکرێ کاری پێبکات.

كەرداری/kerdarî: نچ: ئاژۆتنی کەر، کاروانچی، بەکرێ کاربەکەرکردن.

کەرسەگ/kerseg: ئانتـ:[ کە][ کەر+ سەگ] فێڵباز، ساختەچی: کەسێکە بۆ هەندێ چشت کەر بێت و بۆ هەندێ تشتی دیکە زۆرزان بێت.

کەرسل/kersil: نتـ:[ یەز][ کەر+ سل] تەرسەقول.

کەرکەرانێ/kerkeranê: ن:[ واز][ هـ] گەمەیەکی منداڵانە.

کەرکوولان/kerkûlan: ن:[ کباک] کەرەکێوی.

کەرکوژ/kerkuj: نتـ:[ ڕوو][ ئەردە][ کەر+ کوژ( کوشتن)] ژاڵە، لووڕک.

كەرکێش/kerkêş: ئانفا:[ هـ][ کەر+ کێش( کێشان)] بەردکێش، خەڕەکی بەرکێشانی، شووێنی هاتووچۆی( دزە).

کەرگاین/kergayîn: کتپ:[ کەر+ گاین]

کەرگێ/kergê: کتپ:[ کەر+ گێ( گاین)]

کەری ڕێژگاو/kerî řêjgaw: نتـ:

کەری سوور/kerî sûr: نتـ:[ واز] گەمەیەکی منداڵانەیە.

.

.

_______________________

کەر/ker: ئان: کەرچۆڤە : kerčove، بێ ئەقل : bêaqil.

کەرەپیاو/kerepiyaw: ئانتـ:[ کەر+ ئە+ پیاو]

کەرەپیاوێتی/kerepiyawêtî: ئانتـ:

.

.

______________________

کەر/ker: ن: پاشگرێکە لە چاووگی( کەردەی _ کەردەن _ کردن _ کرن)ـەوە هاتووە. بکەوێتە ذوای هەر وشيیەیەك دەیکاتە بکەر.

{

ھەی ئاسکی سەرکەل لەسێبەر سڵ کەر

ھەی ھەوای سازی کوێستانان لە سەر

}{ وەلی دێوانە}

:: کارەکەر

:: چێشتکەر

:: گانکەر

:: نوێژکەر

کەری نێری/kerî nêrî: نتـ:[ ئاژ][ کەش][ کەڵی نێری] هەوەڵ و تەنکە بەفرێکە کەوتبێتە سەرکێوان و بەپەیدابوونی وی، کەڵە نێرنە کێوییەکان دەست بە پەڕینێ دەکەن.

.

.

_____________

کەر/ker: ن:[ كباک][ کەرت]

1 – پارچە، لەت، بکەرکرن: پارچەپارچەکردن.

2 – قەرز، کەرد.

کەراهەدەن/keraheden: کتن: کرێدان.

کەردان/kerdan: کتن:[ كباک] قەرزدانەوە،

کەرکرن/kerkirin: کتپ:[ كباک] قەرزکردن.

.

.

____________

کەر/ker: ئان: لەسەرەخۆ، هێدی، کەمەکەمە.

کەرلێکردن/kerlêkirdin: ئان: لەسەرخۆکارلێکردن.

كەرمێش/kermêş: ن:

[ زا] مێشەکەرانە.

2 – [ مجـ]

كەربوون/kerbûn: کتن: گێژبوون، لەسەرخۆنەمان، هاربوون.  

كەرکردن/kerkirdin: کتپ: گێژکردن، هارکردن.  

كەر و گێژ/ker û gêj: ئانتـ: هار و گێژ، لەسەرخۆ نەمان.

خۆكەرکردن/xo ker kirdin: کتپ: خۆشێت کردن.  

.

.

___________

– كەر/ker – : ن: پاشگرێکە لە زمانی کوردی لە چاووگی ( کەرڎەی  – کردن – کرن) پێکهاتووە و دەلكێت بەداوی وشەوە و دەیکای بە بکەر:

:: چێشتکەر

:: سەماکەر

:: کارەکەر

:: نانکەر

:: نوێژکەر.  

.

.

__________

كەر/ker: ن:[ کباك] کەردا، پارچە، لەت.  

كەراخ/kerax: ن:[ کباك] بەشێکە لەچەند بەشان، دەوڵەمەندێك کارێکی خۆی دەدا بەیەکێکی لەچەند بەشان بەشێکی دەداتێ.

بكەرکرن/biker kirin: کتپ: پارچەپارچەکردن.  

.

.

___________

كەر/ker: ن:[ کباك] قەرز.

كەردار/kerdar: ئانتـ:[ کباک][ کەر+ دار] قەرزدار.

كەرداری/kerdarî: نچ:[ کباک][ کەردار+ ی] قەرزداری.

كەردان/kerdan: کتپ:[ کباك] قەرزدان.

كەرکرن/kerkirin: کتپ:[ کباك] قەرزکردن.

.

.

__________

كەر/ker: ئان: لەسەرەخۆ، هێدی، کەمکەمە.

كەرلێکردن/kerlêkirdin: کتپ: لەسەرەخۆکارلێکردن.

.

.

.

.