گێل/gêl: ئان: ئهغیل:eẍîl، ئەقلسڤک:aqilsivik، بالە:bale، بەهلە:behle، بێ ئاوەز، پەخمە، پەلەدین:peledîn ، بێچیک:bêçîk، بێئەقل:bêaqil، بێمێشک:bêmêşik، پاتال:patal، تڕەدین:tiředîn، تۆلاز:tolaz، حەپۆل: ĥepol، حولحولی:ĥulĥulî، خرپۆ:xirpo، دەلۆدین:delodîn، زلحۆل:zilĥol، کەودەن، گەلحۆ:gelĥo، گەلۆر: gelor، گەمشۆ:gemşo، گەمژەڵ:gemijeľ، گەوج:gewc، لازک:lazik، نەزیرەک:nezîrek، هەپلەدین: hepledîn، هێڕ:hêř.
:: مرۆڤی گێل و تێنەگەیشتوو.
:: مرۆڤی گێل خواردنی گورگی لهڕه.{ حاجی مەمۆ}
گێلانە/gêlane: ئانتـ:[ گێل+ ئانە] وەکو گیک.
گێلە/gêle: نتـ:[ گیل+ ئە] حۆل، کەمفام : کەسێک کە گێل بێت.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 744}.
:: گێلەپیاو.{ عەزیز نەسیم}.
گێلەگێل/gêlegêl: ئانتـ:[ گێل+ ئە+ گێل] گەوجەگەوج.
گێلبوون/gêlbûn: کتن:[ گێل+ بوون] گەوج بوون.
گێلکەر/gêlker: نفا:[ گێل+ کەر( کردن)] گەج کەر.
گێلکردن/gêlkirdin: کتپ:[ گێل+ کردن] گەوج کردن.
گێلێتی/gêlêtî: نچ: گەوجێتی.
گێلی/gêlî: نچ: حۆلی، هوری، تۆلازی.{ گیو، ل، 828}.
:: گێل نیم، سادهم، ماڵ وێرانتر له گێلی ..!
.
.
.
.