گەڵانان/geľanan: نتـ:[ گەڵا+ نان] نانی تەنک. وا دیارە وەک یەکەی ژماردنی نان بەکاربراوە. دانەیەک نانە و بە یەکە بەکاری بردوو. 

نانی گەڵاگەڵا/nanî geľageľa: ئانتـ:[ نان+ ی+ گەڵاگەڵا] بۆ نانێکی تەنک و ناسک : مەبەست لە چوێنێتی نانەکە دەکات کە کاتێک لە سەر یەکی دادەنێن بە ئاسانی گەڵاگەڵا دەکرێت تەنانەت وشەی نانەکان گەڵاگەڵا کە باوە.  

{

من له‌گه‌ڵ هه‌تاو هاوکارم

من به‌ ئاره‌ق و ئه‌و به‌ تین

دامان‌ ڕشتووه‌ بناغه‌ی ژین

باسکی من و تیشکی ئه‌وی

بژیو ده‌ستێنین له‌ زه‌وی

گه‌ر جووتیار ئاره‌ق نه‌ڕێژێ

گه‌ر هه‌تاو تیشک ناوێژێ

دانیشتووی ناو کۆشک و قه‌ڵا

ده‌خۆن نانی گه‌ڵا گه‌ڵا ؟

}{ هێمن}

گەڵای گوێز/geľay giwêz: نتـ:[ گەڵا+ ی+ گوێز] لە وەرزی پاییزدا، ڕەنگی زێڕین و ناسك و برژاو دیارە.

:: نانی بەهار و وەک گەڵا گوێزێ ناسکە.

گەڵا : یەکەی بژاردنی نانە مەرجیش نێ تەنیا ھەر ئەم یەکەیە ھەبێت دەکرێت لە شوێنەکانی جیاوازی کوردستان یەکەی جیا ھەبێت.

.

.

.

.