یاخی/yaxî: ن، ئان:[ تور: yai]. {{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }} 

1 . ئاخی، ئاوارە، بەزاج، بەلەسە، پێچه‌قین، ختمی، دانەساخ، قاچاغ، کەڵمەشکێن، گوونڕەش، گوونک، لامۆخەک، هەج : ڕوولە دەشت دەرکردن.

2 . پەل، لەز.

3 . جەبە( بۆ وولاخ)، سەرکێش، چەمووش.[ ئینگـ: Rebellious]{ کەمالنامە، ل، 1280} 

4 . هەڵگەڕاوە، لاسار.{ شێخانی، ل، 585}. 

یاخی بوون/yaxîbûn: کتن: سەرپێچی کردن، بەلەسەبوون، جەبەبوون، سەرکێشی و دەرچوونی گیاندار لەئەندازەی خۆی.[ ئینگـ : Rebellion]

یاخی بییەی/yaxî bîyey: کتن:[ هـ] یاخ بوون.  

یاخی کریا/yaxî kirya: ف:[ هـ] یاخی کراو.

یاخی کریای/yaxî kiryay: کتن:[ هـ] یاجی کران.

یاخی کەرڎەی/yaxî kerđey: کتپ:[ هـ] یاخی کردن.    

یاخی کردن/yaxîkirdin:کتپـ:[ کناو] پەت پساندن، بارنەبردن، ئازادی خوستن، سەرکێشی کردن.    

یاخیگەرێتی/yaxîgerêtî: نتـ:

یاخیگەری/yaxî gerî: نچ: یاغیگەری : بەرهەمی چاوگە، سەربزێوی : بەرهەڵستی دەوڵەت هەڵسان و دژایەتی کردن.{ ناهید، ل، 709}.  

یاخێتی/yaxê:ن:[ یاخی+ ئێتی]

1 .  ئاوارەبوون، بەلەسەبوون، زیتبوونەوە، سەرکێشێتی، قاچاخی، هەڵگەڕانەوە . 

2 .  وەپەلەکەوتن.

.

.

.

.