یاس/yas: ن:[ ڕوو] بنچکێکی جوانه له تیره‌ی زه‌یتوونییه‌کان : Oleacées، له 2 تاکوو 3 مەتر به‌رزده‌بێت، گه‌ڵاکانی وێنه‌ی دڵ ده‌ده‌ن و له به‌رامبه‌ری یه‌که‌وه به قه‌د لقه‌کانه‌وه ڕوواون، گوڵه‌کانی جامێکی چوار به‌شی وه‌ک خاچیان هه‌یه که پێوه‌ند دراون به لووله‌یه‌کی زله‌وه. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م ڕووه‌که هی ئێرانه و هه‌ر له‌وێشه‌وه بۆ شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان چووه، گوڵه‌کانی زۆر بۆنخۆشن و ڕه‌نگیان سوور، چه‌رموو، زه‌رد و یان به‌نه‌وشن. لقه ناسکه‌کانی گوڵی یاس له نێوه‌وه نه‌رمن و له هێندێک شوێندا نێوه‌که‌ی ده‌ردێنن و فلوتی لێ ساز ده‌که‌ن. به‌ڵام لقه پیر و به ته‌مه‌نه‌کانی زۆر ڕه‌قن و بۆ سازکردنی ئامرازی جوان به‌کاری دێنن.[ فەرەنسی: Lilas].[ لا: SYRINGA]
پۆلێن‌کردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
kingdom | division | class | order | family | genus | Species |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | Oleacées | |||
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسە گوڵدارەکان | زه‌یتوونییه‌کان |
یاسەکەوە/yasekewe: ن:[ ڕوو] پوورەگوڵ : گیایێکی بەرزە، گوڵەکانی هێشو ئاسایە و بۆنێکی خۆشی هەیە و ڕەنگی گوڵەکانی شین و بەنەوشە و لە کێوەکانی بانە و مەریوان و باكووری سەقز زۆرە دژی کۆخەیە و بۆ میزگیرانیش بەکەڵکە.{ ناهید، ل، 709}.
.
.
__________
یاس/yas: ن: جێگای زۆر سەجت و تووش لە کێواندا.{ گیو، ل، 937}.
یاسەی سەخت/yasey sexit: نتـ: گاشەبەرد : بەردی سەخت و بڵند، بەردی ڕەق.
.
.
.
.