پۆپ ¹/pop: ن: پۆپە، قیتکەی سەری مەل و باڵندە.
پۆپانە/popane: نتـ:[ پۆپ+ ئانە] لە شێوەی پۆپ.
پۆپە/pope: نتـ:
1 – گۆشتی سەری کەڵەشێر و مامر.
2 – تەوقەتە.
3 – پۆپەی تانجێ پادشا( جوققە).
4 – [ توێ] دەمەوانە : پۆپەی دڵ : دەرچەی دڵ.
پۆپەی ئەندام/popey endam: نتـ: پۆپەی درەخت : تەپلی سەری شاخ و درەخت..[ ئینگـ : cacumen].
پۆپکە/popke: نتـ:
1 – پۆپە، پۆپێتە، پۆپنە : پلە گۆشتی قیت وسووری سەری کەڵەشێر.
2 – دوندی کێو، ترۆپک، پۆڵە.
3 – زۆپكە: سەری سیرەتی پیاو.
پۆپڵ/popiľ: ن: پۆپە.
پۆپن/popin: ئانتـ:[ پۆپ+ ن] مەلـی کاکۆڵ دار.
پۆپنە/popine: نتـ:[ پۆپ+ ن+ ئە]
1 – پۆپە، پووپ( کهـ)، پوپ( ل) : مەلـی بە کاکۆڵ، پۆپینە، زیادە گۆشتی سەر دەنووکی مەڵ.
2 – گیای لکوپنج تێکەڵاوی بڵاو.
پۆپنەکی/popinekî: نتـ:[ پۆپنە+ ئەکی]
1 – سەربەقیتکە، کاکۆڵ دار.
2 – نازناوی چوررەکە، چوررە پۆپنەکی : پیزپزاک.
پۆپۆ/popo: ن:[ باڵ] مەلێکە کاکۆڵدارە.
پۆپیتە/popîte: نتـ:[ پۆپ+ یت+ئە] كێری، كڵاوە، پرەک، كڵاونە، تاجی كەڵەبابی، قوتکەی سەری مریشک و کەلەشێر.
.
.
___________
پۆپ ² /pop: ن: کاکۆڵی سەری مرۆڤ، پۆر، زولف.
پۆپە/pope: نتـ: قیتکەی سەر، کاکۆڵ، نووک.
پۆپەی ئەندام/popey endam: نتـ:[ ئینگـ: cacumen].
پۆپڕ/popiř: نتـ:[ ئەردە][ پوپ+ پڕ( پ : سوواوە)] قژن، پووپ، سەروپۆپڕ.
پۆپچەرموو/pop çermû: ئانت:[ پۆپ+ چەرموو] سەر سپی، چ بۆ پیاو، چ بۆ ئافرەت.
پۆپچەرمگ/pop çermig: ئانت:[پۆپ+چەرمگ] سەرسپی، چ بۆ پیاو، چ بۆ ئافرەت.
.
.
.