کەڵەشێر/keľeşêr: ن:[ باڵ] کەڵەباب : ڕەگەزی نێری باڵندەی مریشکە. ئەم باڵندە لە مریشک زیرەک ترە و وا باوە کە زۆرتر لە یەک ھاوسەری ببێت. لە 5 مانگییەوە بەیانیانان دەقوقێنێت، کەڵەشێر ناوچەیێکی ژێر دەسەڵاتی خۆی ھەیە کە تێیدا مریشکەکانی دەپارێزێت.[ ئینگـ : rooster]

[ دەنگ] قووقاندن .

تانج کەڵەشێر/tanc keľeşêr: نتـ:[ تانج+ کەڵەشێر] پۆپەی کەڵەباب.

ساڵی کەڵەشێر/saľî keľeşêr: نتـ:[ ئاین] ساڵی کەڵەشێر و جەژنی وەرزی بەهار لە وڵاتی چێن کە دەکەێتە ڕێکەوتی  هاووڵاتیان بە مەبەستی پیرۆزبای کردن و پیرۆز ڕاگرتنی ساڵی کەڵەشێر بە پێی رۆژژمێری نەریتی چین بۆ ئەو ساڵە دیاریکراوە لە پارکی دیتان لە پایجینی پایتەخت کۆدەبنەوە. بە پێی رۆژژمێری چینی کۆتایی بەساڵی مەیمون هات و ساڵی کەڵەشێر بەم بۆنەیەشیەوە لەو وڵاتە بۆ ماوەی یەک هەفتە کراوەتە پشووی فەرمی و خەڵک سەرقاڵی بەسەربردنی کاتێکی خۆشە. گەلانی چین لە منداڵی حەوت ساڵییەوە تاکو پیری 70 ساڵی بەشدارییان لە بۆنەکانی ساڵی کەڵەشیردا کرد و بەشێوەیەکی بەربڵاو گۆڕەپانی پیرۆز باییەکانیان بەنزا و ئیدیەمی ساڵی نوێ ساڵی ئاسوودەیی، پیت و فەڕ، تەندروستی و دەوڵەمەندی بێت رازاندەوە. باوەڕیان وایە ساڵی کەڵەشیر ساڵی پیت و فەڕ و بەختەوەریانە. ئەم بۆنەیە بەهەڵپەڕکێ و سەمای جۆراوجۆری چینی کە 56 پێکهاتەی نەتەوەیی لە خۆ دەگرێت، سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانییان بۆخۆیان راکێشا. بەپێی رۆژژمێری 12 ئاژەڵی چینییەکان ئەمساڵ بە”ساڵی کەڵەشێر” دانراوە و پیرۆز دەکرێت، هەر ساڵە و بەناوی ئاژەڵێکەوە ناو دەنرێت.

شەڕە کەڵەشێر/şere keľeşêr: نتـ:[ واز]

پۆپە/pope: نتـ: گۆشتی سەری کەڵەشێر و مامر.

.

.

.

.