جووڵ/cûľ: ڕگ:[ ڕەگی کرداری ( جووڵان)ـە]
جووڵان/cûľan: ن، كتن:[ فیز]
1 – بزڤان، بزوان _ بزووان، بزووتن، جڤان، زیوان، ڤڕڤڕین، ڤەخوومین، لەبتین، لپان، لە خشبوون( كە)، لڤین، لڤیان، وەرزان( ل).
2 – [ ئینگـ : Kinetic].
3 – ئۆرقم، تەكان، جمە.
4- ڕاجفرین، ڕاچەڵەكین، لە جێی خۆتەكان خواردن، هەژان.
جووڵانەوە/cûľanewe: كتن: بزووتنەوە، وەرزانەوە : جووڵاندنەوەی لەسەرەخۆی شتێك بێئەوی لەشوێنی خۆیی بگوێزرێتەوە.
جووڵانەوە بە گەرمی/cûľanewe be germî: نتـ:[ فیز] بزافی گەرمایی، دوینامیكی گەرمایی.[ ئینگـ : thermodynamic] .
جووڵانەوەی ئاسۆیی هەوا/cûľanewey asoyî hewa: كتن:[ كەش] پۆگوازە : جووڵانەوەی ئاسۆ یی هەوا.[ ئینگـ : Advection].
جووڵاندن/cûľandin: كتپ:
1 – ئاخێزكردن، بزڤاندن، بزواندنی چشتە لەشووێنی خۆی، مەراندن، جڤاندن، ڤڕڤڕاندن، وەلەرزەخستن، هەژاندن، لەبتاندن، جماندن( كباك)، ڤەخویاندن، جاپاندن، جەمجقاندن، لەرزاندن، زیواندن، بزوواندن _ بزواندن، تەكاندن، زیویاندن، جموجووڵكردن، بزووتن.
2 – هاندان.
جووڵاندنەوە/cûľandinewe: كتپ: بزواندنەوە، تەكان پێدان، لڤلڤاندن.
جووڵانن/cûľanin: كتپ: زیوانن، بزووانن، تەكانن.
جووڵاو/cûľaw: ئانفا: زیوە، بزاو، جووڵاو، تەكاو.
نەجووڵاو/necûľaw: ئانفا: ستاتیك، بێ جموجووڵە..[ ئینگـ : Static].
جووڵێن/cûľên: كتن: بزۆق، بزوێن، جووڵێنەر، ڕاژین، ڕاژێنەر، بزڤانۆ.
جووڵێنە/cûľêne: نتـ: جوڵێن، بزۆق.
جووڵێنەر/cûľêner: نفا:
1 – بزڤاند، بزڤانۆ، بزڤانۆک، هاندەر، بزوێنەر، تەكاندەر، دروندە، خاوەنی ووزەی زیاد، ئاخێزەر.
2 – مەیل پەیداكەر( دەرمان یا چاوەندا زی هولمان) هەستێنەر، هەلستێنەر( ئارەزوو).
جووڵیان/cûľyan: كتپ:[ ئەردە] جووڵان، زیویان، بووقیان( ل) ڕۆیشتن.
جووڵیانەوە/cûľyanewe: كتپ:[ ئەردە] جووڵانەوە.
جووڵیاندن/cûľyandin: كتپ:[ ئەردە] جووڵان.
جووڵین/cûľîn: كتپ: زیویان، بزووین، جەمجقین، بزڤین، بزووتن، وەرزین، بزڤین.
جووڵە/cûľe: نتـ:[ جووڵ+ ئە] چرچە، خوست، هەژان، لەرزە، ئاخێز( گۆ)، فززە، لەخش، بزئاووز، بزاڤ، كار، جم . بزووتنەوە، شۆرش، داینامیكی، پەلەک( كهـ)، بڕست، توانا، جووڵە
:: پەلەكم بڕیا فرە ڕا كردم..
جووڵەجووڵ/cûľecûľ: ئانتـ:[ جووڵە+ جووڵ] لەرزەلەرز، بزئاووز: جووڵەی یەک لە دوای یەكتری
جووڵەدار/cûľedar: ئانتـ:[ جووڵ+ دار] بە جووڵە، بزۆك[ ئینگـ : dynamic].
جووڵەر/cûľer: نتـ:[ جووڵ+ ئەر] گەڕۆک.[ ئینگـ : fluid ]{ ف. شەریفی. ل 160}.
جووڵەكردن/cûľekirdin: كتپ:[ جووڵە+ كردن] جووڵاندنەوەی چشت.
جووڵەلێبڕان/cûľelêbiřan: كتپ:[ جووڵە+ لێ+ بڕان (بڕین)] پەلەك بأیان،لە هەڕەكەكەوتن.
.
گوڵبژێرێک لە جۆرەكانی جووڵە |
جووڵە تەوژم/cûľe tewijm: نتـ: [ فیز] بەتایبەتی لە موگناكارەبایی كە جووڵەی تەوژمی كە بۆخۆی زاراوەیەكی پێوەر یان جێگیر نیە لەگەردیلەی بارگەكراو بەهۆی كەمایسی لەخودی خۆییدا. [ ئینگـ : Kinetic momentum]
جووڵەزانی/cûľezanî: نتـ: توێژینەوەی تەنە سەختەكانە كە بە جوڵە تاودراوەكەیان دەجوڵێن.
1 – [ فیز][ ئینگـ : Kinematics] .
2- [ فیز] زنستی جووڵە. [ ئینگـ : Dynamics]
جووڵە وزە/cûľe wize: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : Kinetic energy] .
جووڵەی بازنەیی/cûľey bezneyî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : circular motion] .
جووڵەی بەپات/cûľey bepat: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : periodic motion ] جوولەی ماوەیی، كاتی.
جووڵەی بەلەرە/cûľey belere: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : motion vibrational، oscillating] .
جووڵەی بەخوڵ/cûľey bexul: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : rotational motion] .
جووڵەی بەشەپۆڵ/cûľey beşepoľ: نتـ:[ فیز] جووڵانی شەپۆڵی.[ ئینگـ : wave motion] .
جووڵەی بەهێڵ/cûeyľey be hêľ: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : linear motion] .
جووڵەی بێپات/cûľey bêpat: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : aperiodic motion] جوولەی بێماوەیی، جوولەی بێ وەختی.
جووڵەی بێ تاودانی ڕێک/cûľey bê tawdanî řêk: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : uniform motion] .
جووڵەی ئاووكەش/cêľey řûkeş: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : apparent motion] .
جووڵەی ڕێک/cûľey řêk: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : uniform motion] .
جووڵەی سەرەو ژووری ئاو/cûľey serewjûrî aw: نتـ:[ جێۆ] ئەو هەڵچوونەیە لە ژێر زەریاكانەوە بەرەو كەناری كێشوەرەكان ئاو دێتەسەر[ ئینگـ : upwelling] {ئاو.ل.364}
جووڵەی كلاسیكی ناهارمۆنی/cûľey klasîkî naharmonî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : classic anharmonic motion] .
جووڵەی گۆشەیی/cûľey goşeyî: نتـ:[ فیز] گۆشەجووڵە[ ئینگـ : angular motion] .
جووڵەی گێژەک/cûľey gêjek: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : vortex motion] .
جووڵەی ناسەربەست/cûľey naserbest: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : constraned motion] .
جووڵەی هارمۆنی سادە/cûľey harmonî sade: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : sipmle harmonic motion ]
جووڵەی هارمۆنی كپكراو/cûľey harmonî kipkiraw: نتـ:[ فیز] جوولەی هارمۆنی كپبوو [ ئینگـ : sipmle harmonic motion ] .
جووڵەی هەرەمەكی/cûľey heřemekî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : random motion] .
جووڵەی هەمیشەیی/cûľey hemîşeyî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : perpetual motion]
جووڵەی بازنەیی/cûľey bezneyî: نتـ:[ فیز][ ئینگـ : circular motion] .
جووڵەیی/cûľeyî: نتـ:[ فیز] بەجووڵە. [ ئینگـ : dynamic]
.
.
.
.
.