ئه‌سپاردن/espardin: چ، کتن:[ پهـ : ئه‌په‌سپارته‌ن] سپاردن
[ ڤا‌ڤێری ئه‌م فرمانه به‌م جۆره ده‌بێت:
: بۆ که‌سی یه‌که‌م : سپاردبووم، سپاردم، دەیسپێرم، بسپێرم، بم سپاردبایه.
: بۆ که‌سی دووه‌م : سپاردبووت، سپاردت، ده‌یسپێریت، بتسپاردبایه.
: بۆ که‌سی سێیه‌م : سپاردبووی، سپاردی، ده‌یسپێرێت، بێ سپاردبایه.
سپارده، ئه‌سپێراو،سێپراو، سپێریاگ. ئه‌سپارده.]
1 – کارێک حه‌واڵه‌ی که‌سێک کردن بۆ جێبه‌جێ کردنی.
{
قوربانتبم چاو ئه‌ستێره
خزمه‌تێکمان پێ بسپێره
}{ فۆڵکلۆر}.
2 – ته‌سلیم کردنی شتێک به‌که‌سێک، که به ئه‌مانه‌ت هه‌ڵی بگرێت و ئاگای لێ بێت.
:: به‌خودام ئه‌سپاردن.
:: تۆ ده‌وری ئێمه به یه‌کێکی تر ده‌سپێری.
3- ته‌مێکردنی که‌سێک بۆ کردن یان نه کردنی کارێک.
:: به ده‌رکه‌وانه‌ی ئه‌سپاردبوو ڕاگیرمان نه‌کات.
:: ئه‌سپاردوویه هه‌ر که‌س بچێ بڵێن له‌ماڵ نیه.
{… ئه‌سپاردی له پێشخانه، یه‌ک دوو به‌ڕه‌یان ڕاخست ….}{قزڵچی: پێکه‌نین}.
4-( مجـ) شاردنه‌وه‌ی مردوو، له‌خاک ناشتن، له خاک‌دا شاردنه‌وه.
:: به‌خاکێمان ئه‌سپارد
سپاردن بۆ هه‌ر شتێک بێت.
پێ ئه‌سپاردن/pê aspardin: کتپ: پێ سپارون. دانه ده‌ست، به ده‌سته‌وه‌دان(شتێ) به که‌سێ.
ڕاسپاردن/řaspardin: کتپ:[ ڕا+ سپاردن( ئه‌سپاردن)]
1- ناردنی په‌یام یان هه‌واڵێ ، به که‌سێک دا بۆ یه‌کێکی ترلێ بده‌ین.
: به‌ده‌میش تۆفیقمان ڕاسپاردووه.
: ڕاسپێرین به‌مام کوێخا بڵێن.
2- داوای جێبه‌جێ کردنی کارێک له که‌سێک.
:: پیرۆتمان ڕاده‌سپارد له شار غه‌زه‌ته (gazette: رۆژنامه) مان بۆ بێنێت.
{ تێبـ: که‌رتی یه‌که‌می ئه‌سپاردن ( ئه) زۆر شل و شه‌وێقه هه‌ندێک جار له قسه‌کردندا ده‌رده‌که‌وێت وهه‌ندێک جاریش وون ده‌بێت.{ زه‌بیحی}.
ئه‌سپارده/esparde: نفا، ئانفا:[ ئه‌سپاردن] ئه‌سپه‌رده، ئه‌سپێراو، سپارده، سپێریاگ، ڕاسپارده، ڕاسپێریی، سپه‌رده، ته‌لپ : هه‌رشتێک درابێت به که سێک به ئه‌مانه‌ت.
:: ئه‌سپارده‌ی خودابن.
ئه‌سپه‌رده/esperde: نفا، ئانفا:[ رۆژک][ سنـ] ئه‌سپارده.
ئه‌سپێراو/espêraw: نفا، ئانفا: سپێراو.
.
.
.
.