قۆخ ¹ /qox: ن:[ ڕوو] خەوخە : xewxe( زازاکی)، خۆخ، هەشتاڵوو( هـ) : بەری دارقۆخە، میوەیەکە پێکهاتووە لە توێکلێکی تووکن گوشتەمیوە و ناوکێکی گەورە، مزر و ئاودارە، سپی پاتە لە زەردەلوو( قەیسی) گەورەترە.
قۆخ چنینەوە/qox çinînewe: کتن:[ قۆخ+ چنینەوە] ڕنینەوەی قۆخ.
دارقۆخ/darqox: ن:[ ڕوو] بڵندی دارەکەی لە نێوان 5 – 8 مەتر بەرز دەبێتەوە. لە ناوەراستی وەرزی بەهار گوڵێکی پەمبەی جوان دەگرێت، لە کۆتایی وەرزی هاوێن بەرەکەی پێدەگات، ئەندازەی میوەکەی لە نێوان 5 – 6 سم لە دیامێتر گەورە دەبێت.[ لا : prunus persica]
تێبینی |
به پێی بۆ چوونی ههندێک له زانایان قۆخ ( peach) له ئاسیا چێندراوه ئینجا گواستراوهتهوه بۆ وڵاتانی ئێوروپا، بهزۆریش له وڵاتی گرێک چێندراوه، بهڵام به بۆچوونی زانا Candolle لهوانهیه شوێنی سهرهکی وڵاتی چین بێت. |
پۆلێنکردنی زانستی | ||||||
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | ڕووەکی گوڵدارەکان | گوڵەباخەکان | قۆخ |
قۆخ ³ /qox: ئان: قوڕ: چشتی چەماوەوە، کووڕ، قاخ، چەمیاگ.
قۆخدان/qoxdan: کتن:[ د] چەمانەوە. { خاڵ، ب2، ل، 334}
.
.
__________
قۆخ 4 /qox: ن: کێڵ، کۆخ، زنج : خانووی نێو باخ و باخچە بۆ باخەوان.
قۆختە/qoxte: ن:[ کشت][ شارباژێر] ژوورێکی بچووکی نزمە لەناو باخدا دەکرێت بۆ باخەوان.{ خاڵ، ب2، ل، 334}
قۆخڵ/qoxiľ: ن: خانووی بچکۆلانە.
.
.
__________
قۆخ 5 /qox: ن: زیخ .{ خاڵ، ب2، ل، 334}
.
.
.
.