بێڵ/bêľ: ن:[ کەرەستە][ پەهلەوەی : بێل، ڤیلەک. تات : بەرە، بیلە] پێر، مەر( زا)، پێمەڕە.[ ئینگـ: spade]    

بێڵەباو/bêľebaw: نفا:[ بێڵ+ ئە+ باو( بادان)] ڕادانی قوڕ و خۆڵ بەدەمی بێڵ

بێڵەساو/bêľesaw: نفا:[ بێڵ+ئە+ ساو(ساوین)] خاوێن کردنەوەی کارێز و کانی.

بێڵەقان/bêľeqan: ن: بێڵەکان، پیشکان.  

:: پیشکی گیاهەڵکەندنێ.

بێڵەکوە/bêľekwe: ن:[ بێڵ+ ئە+ کوە] خۆڵەکەوە، مشکی، خۆڵەمێش.  

بێڵتەپ کردن/bêľtep kirdin: کتپ:[ بێڵ+ تەپ+ کردن] بنکوڵ کردنی دار لە بەهاردا. 

بێڵکار/bêľkar: ئانفا:[ بێڵ+ کار( کردن)] کەسێکە بە بێڵی کاربکات. 

بێڵکاری/bêľkarî: نچ: کارکردن بە بێڵ.  

بێڵندانە/bêľindane: ن:[ ڕۆژک][ مکـ][ کر] واتا بێڵمان دانا. بەهاری کوردی کرماشانییە، چێژنێکی نەتەوایەتی کوردانە کە لە (45) ڕۆژەی زستان دەکرێت.

  هەندێک لە جۆرەکانی بێڵ

بێڵەئەسپەرە/bêľe espere: نتـ:[ کەرەستە][

بێڵەدارینە/bêľedarîne: نتـ:[ کەرەستە][ بێڵ+ ئە+ دارینە] پاڕۆ _ پارژۆ، پاخێڵ، بەفری ماڵک، دۆڵەمەڕ، بێرک _ بیر، ئەسپار _ ئەسپەر : بێڵێک لە دار دروست کرابێت.

بێڵەکان/bêľekan: نتـ:[ بێڵ+ ئە+کان] پیشک _ پیشکان، بژارچن، گیڕکەن : ئامرازێکی چووکە وەک بێڵ بەڵام زۆر چووکتر، کوتە ئاسنێکی دەم باریکە، دەسکی لە دار و پەیاغ بۆ دەکەن و بۆ بژار ه‌ گیا و گوڵ هەڵقەندن کەڵکی لێوەردەگرن. پیجەکان. دەمەکەی راست و باریکەو بۆ هەڵکەندنی پیشۆک و گۆزروان و کنگر بەکاردێ.

بێڵچە/bêľçe: نتـ:[ کەرەستە][ بێڵ+ چە] پێمەڕەی چکۆڵە، بێڵۆچکە، بێرک :  بێڵی ئاسنی دەستی. کلکەکەی درێژە و بۆ ڕاماڵینی خۆڵەمێشی ناو تەنوور بەکاردەهێندرێت. 

بێڵۆچکە/bêľoçike: نتـ:[ کەرەستە][ بێڵ+ ۆچکە] بێڵچە، پاڕۆ:  بێڵی چکۆڵەی ئاشەوان بۆ ئارد.

بێڵۆکە/bêľoke: نتـ:[ کەرەستە][ بێڵ+ ۆکە] بێڵی چکۆڵە.

 بێڵی ئاسن/bêľî asin: نتـ:[ کەرەستە] خاکەناز ( خاک ئەنداز). 

بێڵی باخەوان/bêľî baxewan: نتـ:[ کەرەستە][ دەمەکەی باریک و تیژە.

پاروی دارین/paruy darîn: نتـ:[ کەرەستە]

پێمەڕە/pêmeře: نتـ:[ کەرەستە][ خاکەناز : دەمەکەی پان زیاتر لە بیناسازییدا بەکاردەهێندرێت.

پیشکان/pîşkan: نتـ:[ کەرەستە][ ( پیشۆک ، تیفۆک ، پیفۆک ) هەڵکەن . 

خاکەناز/xakenaz: ن:[ کەرەستە] ( خاک ئەنداز _  خاکەنداز) ئه‌ستێف  _ هه‌ستێف( کباک)، بێڵ، پامەڕە _  پێمەڕە، خاکەناس، مسێ، هەستیو، کووانی کێش، ئاگرێش، مەندوونە : ئاسنێکی دەم پان کلک دارینە و درێژە، کشتوکاڵ و قوڕکاری پێدەکرێت.  

خاکەنازی تەندوورێ/xakenazî tendûrî: نتـ:[ کەرەستە] بێڵی تەندوور.

دەسە بێڵ/dese bêľ: ن:[ کەرەستە]

شوولە/şûle: ن:[ ئەند] ئەندازەیەکە لە قوڕ کە بە بێڵ هەڵبگیرێت.{ خاڵ، ل، 294}

من کێش و تۆ كێش/min kêş û to kêş: نتـ:[ کەرەستە] بەدوو کەس بۆ هەڵدانەوەی دێراو بەکاردێت.

لاویت/lawît: نتـ:[ کەرەستە][ بۆ ھەڵکەندنی کنگر

.

.

.

.

{ پیشەکۆنەکانی شاری سنە، فەرەیدوون حوسەینپەناهی. ئاسنگەری ل 139}

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 6   +   3   =